به‌همه‌ن قوبادی و 8 سال چاوه‌ڕوانی تا گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌لقه‌ی هاوسه‌ر گیری
له کاتێک دا که ده‌رهێنه‌ری گه‌وره و به‌ناو بانگی جیهانی و خاوه‌ن خه‌ڵاتی ئۆسکار سه‌رقاڵی داڕشتنی پلانی گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری بوو هه‌واڵی ده‌ستگیر کردنی خۆشه‌ویسته‌که‌ی پێ ڕاگه‌ێندرا!!!!!
به‌ڵێ خانم رۆکسانا سابیری هه‌واڵنێری یه‌کێک له که‌ناڵه ته‌له‌فیزۆنه‌کانی ئه‌مریکی به تاوانی نا ڕه‌وای سیخوری کردن بۆ ئه‌مریکا، ئه‌وه له حالێک دابوو که خه‌ونی خۆشی هاوسه‌ر گیری ئه‌بینی و له خۆشه‌ویسته‌که‌ی زیاتر بیری لای هیچ شتێکی تر نه‌بو.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه زۆر سه‌یروو سه‌رنج ڕاکێشه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت هیچ که‌ناڵێک و هیچ یه‌ک له ڕاگه‌یه‌ندنه‌کان باسی ئه‌م شته‌یان نه‌کردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران داوایان له باوکی رۆکسانا کردووه که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت باس له‌م مه‌سه‌له‌یه بکات!! به‌ڵام بۆ؟ له‌به‌ر چی؟ هندێک له چاودێران پێیان وایه که به‌همه‌ن قوبادی ئه به‌نیاز بوو که سابیری بۆ گه‌یشتن به خه‌ونی شیرن و ژیانێکی خۆش له ئه‌مریکا به‌کار بێـنێــت و ئه‌مه تاکه مه‌رامی بووه. به‌لام من به‌م نووسه‌رو رۆژنامه نوسه بێشه‌رمو درۆزنانه ئه‌لێم به‌همه‌ن قوبادی که‌سێکی ناوداری جیهانیه‌و زۆربه‌ی ولاته پێشکه‌وتووه‌کانی دوونیا به ئه‌وپه‌ڕی خۆشحالیه‌وه خه‌ون به هه‌بوونی خه‌ڵکانێکی وه‌کوو به‌ڕێز قووبادیه‌وه ئه‌بینن بۆ ئه‌وه‌ی که داوای ڤیزای هه‌تها هه‌تای بکات و بێ گوومان ئه‌مریکاش یه‌کێکه له‌م وڵاتانه و به‌رێز قوبادی له خۆشه‌ویستی نه‌بیت هیچی تری له هه‌گبه دا نیه و هه‌رکات هه‌ر وڵاتێک که خۆی ئاره‌زوی بێت بێ سێ‌و دوو وه‌ری ئه‌گرێت و ته‌نانه‌ت ئه‌م وڵاته ئه‌بێت شانازیش به هه‌بوونی قوبادیه‌وه بکات.
ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه که‌مێک شته‌کان روون ئه‌که‌نه‌وه
کامه‌ران پشده‌ری. بریتانیا
http://www.wowowow.com/politics/roxana-saberis-boyfriend-offers-tearful-plea-her-release-iranian-prison-274317
http://washingtontimes.com/news/2009/apr/22/a-plea-from-roxana-saberis-fiance/
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.

