وا ئه‌مساڵیش کوردسات له کۆی چه‌نده‌ها که‌سی به‌شدار بوو، ماوه‌ته‌وه ته‌نها چوارده به‌شدار بوه‌وه به میوانی ماڵێ بینه‌ران. به سێ قوناغی یه‌ك دوا یه‌ك تا ئه
م ساته چه‌نده‌ها ده‌نگ تاقی کرانه‌وه، ده‌یه‌ها لاو وه‌لا نران و ده‌یه‌هاش چاوه‌ڕێ بوون که ببنه کوردستاری ساڵی سێ یه‌می کوردسات.
له‌قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تادا به‌رنامه‌که هه‌ژاری یه‌کی ته‌واوی پێوه دیار بوو له‌ڕووی ئاماده‌کردن وپێشکه‌ش کردنه‌وه، که به‌داخه‌وه ته‌نانه‌ت پێشکه‌شکاری هه‌ر نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئه‌م جۆره به‌رنامانه له سه‌رانسه‌ری دنیادا هه‌ن وهه‌ر جێ یه‌و به شێوه‌یه‌کی جیاواز پێشکه‌شی ده‌که‌ن.
واله‌م قۆناغه‌دا "سۆران ئیبراهیم خه‌یات" هاتوه‌و وه‌کو خۆمان نه‌زانیین سه‌یری پرۆگرامه‌که بکه‌ین پێمان ئه‌ڵێ ئه‌م به‌شداربوو وایه وهه‌مان ووتنیش بۆ ئه‌وی دوای ئه‌و، چونکه هه‌روه‌ك مامۆستا جه‌مالی هه‌ڵسه‌نگێنه‌ر هه‌مان قسه‌و دووباره کردنه‌وه‌ی بۆ هه‌موان وا له بینه‌ر ئه‌کات کاتێ ئه‌و قسه ئه‌کات که‌ناڵه‌که بگۆڕیت، واله بینه‌ر ئه‌کات تووشی بێزاری ئه‌بێت.
کاك سۆران له به‌رنامه‌که‌ی خۆیدا زۆری پێ یه تا له‌م به‌رنامه‌یه‌دا زیاتر هه‌ڵ ڕێژیت؟ جاری وا هه‌یه له "میوانی تۆین" له‌که‌می مادده‌کانی بۆ چه‌ند ساتێك هه‌ڵوێسته ئه‌کات، ئایا له‌م کوردستانه گه‌وه‌ره‌و مه‌زنه‌دا وله‌ناو ئه‌ولێشاوه بێژه‌ره‌دا که‌س نه‌بوو سۆران نه‌بێ؟ به‌رنامه‌که هه‌تا ئێستای هیچ شتێکی جیاوازی نه‌کردوه که جیای کاته‌وه له دوو ساڵی ڕابردووی، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ که ئه‌م ساڵ نیازیش چۆته ڕیزی مامۆستایان خالید سه‌رکار وئامانج و مامۆستا جه‌ماله‌وه.
ئه‌م مامۆستایانه زۆر سه‌یرن له ڕا ده‌ربڕینه‌کانیاندا که به به‌شدار بووان ئه‌ڵێن لاسایی مه‌که‌ره‌وه‌و وه‌کوو که‌سێتی خۆت گۆرانی بڵێ، جا باشه چ گۆرانی بێژێك تاگه‌شتۆته ئه‌و پله‌یه‌ی که‌پێی گه‌یشتوه لاسایی نه‌کردۆته‌وه؟ ئه‌مه نه‌ك ته‌نها له کوردستاندا به‌ڵکو له‌هه‌موو جیهاندا و کاتێ به‌شدار بوویه‌ك له‌پرۆگرامێکی وادا به‌شدار ئه‌بێت له‌سه‌دا سه‌د گۆرانی گۆرانی بێژانی تر ئه‌ڵیته‌وه، نموونه‌یه‌کی زۆر نزیک، گۆرانی بێژی کوردی سویدی "دارین زانیار" به نموونه، که له ئایدڵ به‌شدار بوو گۆرانیه‌کانی "جه‌ستن تیمبرله‌یك" و"ئێن سینک" و"تۆنی براکستنی" وتۆته‌وه بۆ ده‌رباز بوون یان بڕینی قۆناغ له‌دوا قۆناغ تا گه‌یشتۆته فایناڵ.
لێره وله‌کوردستاردا مامۆستایان پشتی به‌شدار بوو سارد ئه‌که‌نه‌وه کاتێ پێی ئه‌ڵێن لاسایی مه‌که‌ره‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو له‌قۆناغی سێ‌دا دوان له‌هه‌ره ده‌نگ خۆشه‌کان کرانه ده‌ره‌وه، یه‌کێکیان یوسف (دڵنیا نیم له‌ناوه‌که‌ی) که‌خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه بوو گۆرانی یه‌کانی عه‌دنان که‌ریمی وه‌ك خۆی ئه‌ووته‌وه به‌تایبه‌تی سیمفۆنی چامه‌که‌ی نالی، و دوه‌میشیان که شاره‌زایی یه‌کی زۆر چاکی هه‌بوو له مه‌قامدا (که وابزانم خه‌ڵکی که‌رکوك بوو) به‌داخه‌وه ناویم بیر نی یه، له نموونه‌ی ئه‌م دوانه زوڵمێکی زۆریان لێ کراو له‌شوێنیان هه‌ندێ دانراون که‌شایانی بڕینی ته‌نانه‌ت قۆناغی یه‌کیش نین. پێ ده‌چێ له‌هه‌ر باخچه‌ی گوڵێ، له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌و دانه‌یه‌ك ده‌رچوبێ و به‌وه‌شدا که کاك نیاز موسیکی بۆ قاسم ئاماده کرد وادیاره تا کۆتا ئه‌مێنێته‌وه چونکه سیستمی ده‌نگ دان بۆ به‌شدار بووان خاڵێکی تره بۆ هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر کردن.
له‌سیستمی هه‌موو جیهاندا ئه‌م جۆره به‌رنامانه پشت به سپۆنسه‌ر ده‌به‌ستن بۆ به‌رهه‌م هێنانی که زیاتریش هێڵه‌کانی گه‌یاندنن که ته‌له‌فۆن یه‌كێکیانه و بینه‌ر ئه‌توانێ تا رۆژی یه‌کلایی کردنه‌وه چه‌ند ئێس ئێم ئێس بنێرێت، به‌ڵام له کوردستاردا کاک سۆران فه‌رمووی که‌هه‌ر‌چه‌ن دانه تێکست بنێریت ته‌نها دانه‌یه‌کت بۆ هه‌ژمار ده‌کرێت ئه‌مه‌ش زوڵمێکی تره له به‌شدار بوو ئه‌کرێت بۆیه ووتیشم کاکی هه‌ورامی خه‌ڵکی سیروان"قاسم" تا کۆتایی ئه‌مێنێته‌وه. له‌وه ئه‌چێ ئه‌و فلیمه‌مان دی بێت!! دیاره له‌هه‌ڵبژاردندا لیژنه‌ی به‌ڕێز پشت به هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆیان ئه‌به‌ستن نه‌ك ده‌نگی خه‌ڵکی. پاشان ئه‌و تێکست مه‌سجانه هه‌موو ده‌بنه ڕیکلامێک بۆ هه‌ردوو هێڵی سپۆنسه‌ر که‌لێره‌دا ئاسیاسێڵ و کۆره‌که وه‌ئه‌مه‌ش به‌قازانج ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رنامه‌که‌ش وئه‌وانیش وبه‌شداربوانیش (لێره‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك من ڕیکلام بۆ ئاسیا‌و کۆڕه‌ك ناکه‌م)، ئه‌مان چۆن ڕازی ئه‌بن به‌م مه‌رجه که‌هه‌ر که‌سه وته‌نها بۆی هه‌بێ یه‌ك تێکست مه‌سج بنێرێت له‌هه‌فته‌یه‌کدا، له‌کوێ شتی وا ئه‌بێت کاك نیاز ی ئاماده‌کاری به‌رنامه؟ پێویسته بینه‌ر بۆ پشتگیر کردنی ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌نگی ئه‌داتێ ته‌واو ئازاد بێت ونابێ به‌مه‌رج بێت وهه‌ڵسه‌نگێنه‌ران ڕاده‌یه‌كیان هه‌بێ له هه‌ڵبژاردندا بۆ قۆناغی داهاتوو، نه‌ك حوکمی ڕه‌ها.
پێویسته ئه‌رك وماندوو بوونی گروپ موزیك له‌به‌رچاو بگیرێت که له‌م ئه‌ڵقه‌ی دوامیندا ڕۆڵێکی به‌رچاویان هه‌بوو له‌ئاماده کردنی موزیکه‌کان ووایان له به‌شداربووه‌کان کرد که به‌هره‌یان بنوێنن، نه‌ك زۆر به‌داخه‌وه زۆربه‌ی به‌شدار بووان کوشته‌ی ده‌ستی ئه‌و پیانیسته نه‌شاره‌زایه‌ی قۆناغی پێشووتر بوو، که که‌سێکی ئاسایی ئاوا کۆرد ئه‌گرێت و له‌وانه‌شه ئاوا سه‌ر له‌به‌شدار بووانیش نه‌شیوێنێ.
هیوادرین ئه‌ڵقه‌کانی تر سه‌رکه‌وتوو تر بن و ئاماده‌که‌رانی پرۆگرامیش به‌دڵێکی گه‌وه‌ره‌وه ئه‌م بۆچوونانه‌م لێ وه‌ربگرن.
له ئه‌ڵقه‌کانی داهاتووش سه‌رنجی ترمان ئه‌بێت، ئه‌م بۆچونانه‌ش ته‌نها له‌دڵ سووتانه به ئه‌و پرۆگرامه‌و به‌شدار بووان، چونکه له‌کۆتاییدا، سه‌رکه‌وتووی کۆتایی ئه‌بێته نمونه‌ی نموونه‌یی بۆ هه‌موان، ئایدڵی هه‌موان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
