له‌و بابه‌ته‌دا هه‌ندێک ڕوونکردنه‌وه‌مان هه‌یه له سه‌ر چۆنییه‌تی سووڕی مانگانه و کۆتای هاتن به هێلکه‌کان و کێشه و گرفته‌کانی، نیشانه کان و هه‌ندێک ڕێگه‌چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و گرفتانه‌ی تایبه‌ت به ژن، دوای کۆتایهاتن به هێلکه‌کان.
کۆتای سووڕی مانگانه یاخود وه‌ستان له بێ‌نوێژیMenopause
پڕۆسه‌ی سووڕی مانگانه‌ی مێ یینه له ته‌مه‌نی دوانزده و چوارده ساڵیدا ده‌ست پێده‌کات.
هه‌رچه‌نده له کاتی دایکبوون مێ یینه نزیکه‌ی دوو ملییۆن هێلکه‌ی هه‌یه به‌ڵام له‌و ماوه‌ی که هێلکه‌دانه‌کانی ده‌ست به پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هێلکه ی گه‌یشتوو ده‌که‌ن، ته‌نیا 400 تا 500 هێلکه‌ی پێده‌گات/ئاماده ده‌بێت.هێلکه ی مێ یینه زۆر له تۆوی نێرینه گه‌وره‌تره.له هه‌رسووڕی مانگدا یه‌ک هێلکه پێده‌گات واته له ته‌مه‌نی پێگه‌یشتنیه‌وه تا ته‌مه‌نی وه‌ستان له سووڕی مانگانه
که له نێوان(45-50 )ساڵیدایه.
هێلکه ئه‌گه‌ر نه‌پیتێنرێت له ناو ده‌چێت و له گه‌ڵ خوێنی بێنوێژیدا دێته ده‌رێ.
ئه‌و خوێنه‌ی که به‌ر ده‌بێت، له هۆی پچڕین و داماڵینی ناوپۆشی منداڵدان Endometrium
ڕووی ده‌دات که ئاماده بوو بۆ وه‌رگرتنی هێلکه.
دوای که Endometrium واته ناوپۆشی منداڵدان ته‌قی له گه‌ڵ خوێن هه‌روه‌ها شلاوی لینج ده‌رواته ده‌رێ.ئه‌و ده‌ردانه بۆ ماوه‌ی که‌م یازیاد له نێوان 4 تا 7 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و به شێوه‌ی که‌م که‌مه دێته خوارێ/ده‌رێ.ئه‌وه رووداوێکی سروشتییه ئه‌گه‌ر هێلکه‌که نه‌پیترێت.ئه‌وه له حاڵه‌تی ئاسایدا له هه‌موو 27 تا 28 ڕۆژ جارێک ڕووی ئه‌دات.ئه‌و پڕۆسه‌یه له ماوه‌ی دووگیانی و پاش ته‌مه‌نی 45 تا 50 ساڵی ده‌وه‌ستێت.
{ئه‌و وێنانه‌ی خواره‌وه نیشان ئه‌ده‌ن که کۆئه‌ندامی زاوزێی مێ یینه
کاتی به‌رهه‌مهێنان و کاتی له به‌رهه‌م وه‌ستانی هێلکه ده‌گۆڕێت}

وه‌ستان له سووڕی مانگانه واته Menopause و نیشانه‌کانی:
- هه‌ستی هاڵاوی گه‌رم/ Hot Flash له جه‌سته‌دا، به هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هۆرمۆنی Oestrogen،
- ناڕێکی له سووڕی مانگانه‌دا،
- وشکبوونه‌وه‌ی پێست و ناو زێ یان به‌شی ناوه‌وه‌ی کۆئه‌ندامی زاوزیی مێینه، به هۆی گۆڕانکاری له پێکهاته‌ی هۆرمۆنه‌کاندا،
- که‌م بوونه‌وه‌ی حه‌ز بۆ کرده‌وه‌ی جووتبوون/سێکس،
- کێشه و گرفت له میزڵداندا، وه‌کو زوو زوو یاخود میزکردن به ژانه‌وه بێ،
- ناسکبوونی ئێسکه‌کان واته Osteoporosis،
- ئازاری جمگه‌کان،
- په‌یدابوونی نه‌خۆشیه‌کان و گرفتی دڵ-و بۆڕییه‌کانی خوێن به هۆی نه‌بوونی ئه‌و هۆرمۆنانه‌ی که ئه‌رکی پاراستنیان هه‌یه،
- ئازاری ماسوولکه‌کان و لاواز بوونه‌وه‌یان،
- شپڕزه‌بوون،
- ماندووبوون،
- ئاره‌قکردن له شه‌واندا،
- به‌رزبوونه‌وه‌ی کێش،
- کاریگه‌ری نه‌رینی له سه‌ر ئه‌نجامی چالاکیه‌کانی ڕۆژانه و سنوورداربوونیان،
- که‌مخه‌وی،
- بیرکردنه‌وه‌ی نادروست و ئاڵۆز و کێشه‌ی له یاد / بیرکردن،
- گرفتی ده‌روونی :دڵناسکبوون/ گریان و گرفتی خه‌مۆکێ.
له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا وه‌ستانی سووڕی مانگانه واته Menopause که‌م یا زیاد له ته‌مه‌نی 51 ساڵیدا ده‌ست پێده‌کات.ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه که ئه‌و نیشانانه دوای ئه‌و ته‌مه‌نه خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، ده‌شێ ئه‌وانه به هۆی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زکردنی هۆرمۆنه‌کان زووتر ڕووی بده‌ن و پێی ده‌ڵێن Perimenopause که ده‌بێته وه‌ستانی سووڕی مانگانه‌ی پێشکات، که له‌وانه‌یه 5 تا 10 ساڵ پێشتر له ئارا دابێت.
به‌رهه‌می ژنانه‌ی هۆرمۆنی oestrogen له هێلکه‌دانه‌کاندا-که مانگانه یه‌ک هێلکه پێ ده‌گه‌یه‌نێ Ovulation، وورده وورده که‌م ده‌بێته‌وه.کاتێک که هێلکه‌ی کۆتایی مایه‌وه واته بۆ دوامینجار(جاری کۆتای) سووڕی مانگانه(بێ‌نوێژی) ڕووی ئه‌دات، ئه‌وسا مرۆڤ ده‌توانێ بڵێت Menopause یه.ئینجا هێلکه‌کان کۆتای‌یان پێدێ و و هێلکه‌دانه‌کان چالاکییان نامێنێ.
ئایا جه‌سته‌ی ژن ده‌توانێ بێ هۆرمۆن بێ؟
نه‌خێر، بۆیه شانه چه‌وری جه‌سته‌ی مرۆڤ به هاوکاری ئه‌و گلانده‌ی(ڕژێنی) که له سه‌ر گورچیله‌کانه هه‌روه‌ها هۆرمۆنی oestrogen به‌رهه‌م دێنن، به‌ڵام ڕێژه‌که‌ی که‌متره له ئه‌وه‌ی که هێلکه‌دانه‌کان ئه‌و هۆرمۆنه به‌رهه‌می دێنن له و ماوه‌ی که ژن له هه‌ل و مه‌رجی زاوزێی باش دایه.
جه‌سته‌ی ژن خۆی رێکده‌خات له گه‌ل گۆڕانکارییه‌که، به‌ڵام نه‌ک بێ نیشانه و بێ گرفتی ته‌ندروستی.
ئه‌وه‌ش به ده‌رخستنی ئه‌و نیشانانه‌ی سه‌روو و که‌مبوونه‌وه یاخود زۆربوونی له‌بارچوونی خوێن خۆی ده‌رده‌خات.
تا چ ڕاده‌یه‌ک ژن کێشه‌ی هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌و گرفتانه، له ژنێک تا ژنێکی دیکه‌وه جیاوازه و ده‌گمه‌نیش هه‌ن که ئاسایی جۆرێکی ترن.
80% ی ژنان دواکێشه‌ی وه‌ستان له سووڕی مانگانه‌یان هه‌یه.له‌و ڕێژه‌یه‌دا 40%یان ده‌ڵێن کێشه‌که زۆره و 30%یان ده‌ڵێن کێشه‌که‌یان که‌متره.
وه‌ستانی سووڕی مانگانه له پێش ته‌مه‌نی 40 ساڵیدا
هه‌ندێک ژن پێش ته‌مه‌نی 40 ساڵی له بێ‌نوێژی ده‌که‌وون.ئه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه ژنتیکی بێ یان به هۆی کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستی بێت.
بۆ نموونه کاتێک که هێلکه‌دانه‌کان لاده‌برێن(به ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری) یان به هۆی لێدانی تیشک و چاره‌سه‌ری کیمایی بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه.له هه‌ندێک ژنانیشدا هۆیه‌که دیار نییه.
گرفتی به‌رزبوونه‌وه‌ی کێش
زیاتر له‌و قۆناغه ته‌مه‌نه‌دا ژنان کێشیان به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش به هۆی گۆڕانی هاوکێشی Balansی وزه واته Energy له جه‌سته‌دایه.هه‌ل و مه‌رجی زاوزێ که پێشتر هه‌بووه، ئێستا نه‌ماوه و کۆ ئه‌ندامی زاوزێ له کارکردن ده‌وه‌ستێ.
ئینجا مرۆڤ پێویسته بۆ به‌رگریکردن له کێشه‌ی قه‌ڵه‌وی، خۆراک که‌متر کاته‌وه و زیاتر جوڵه‌ی هه‌بێت/وه‌رزش بکات.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که دواکێشه‌ی وه‌ستانی سووڕی مانگانه له ژنانی وڵاتانی ئه‌وروپیدا زیاتره تاکو ژنانی وڵاتانی ئاسیایی.ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که کاریگه‌ری باشی خۆراکی سۆیا بێت که ژنانی ئاسیایی ده‌یخۆن.
سۆیا پێکهاته‌ی Isoflavone و Oestrogen ی گیایی هه‌یه.
چۆنکه ئه‌و ژنانه‌ی که خواردنه‌وه‌کانی ئه‌لکوحولی ده‌خۆنه‌وه و جگه‌ره ده‌کێشن و شڵه‌ژانی ده‌روونیان هه‌یه/Stress کێشه‌ی کاتی وه‌ستان له سووڕی مانگانه‌یان زیاتره تاکو ژنانی دیکه.
چاره‌سه‌ری
زۆر ڕێگه‌چاره‌سه‌ری هه‌یه بۆ دواکێشه‌کانی وه‌ستان له سووڕی مانگانه واته Menopause.
هه‌ندێک دواکێشه وه‌کو گۆڕانی ده‌روونی و ڕه‌فتار(دڵناسکبوون و خه‌مۆکێ) و هه‌ستی هاڵاوی گه‌رم به جه‌سته‌دا، کاتین.به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ندێک کێشه‌ی ته‌ندروستی دیکه وه‌کو دڵ-بۆڕییه‌کانی خوێن و ناسکبوونی ئێسکه‌کان(Osteoporosis ) له ئارا دابێت، پێویسته مرۆڤ له ژێر چاودێری پزیشکێک بێت و چاره‌سه‌ری خۆی بکات.
چاره‌سه‌ری ته‌نیا به ڕێگه‌ی ده‌رمانه‌وه نییه.به‌رده‌وام جوڵانه‌وه، خۆراکی پێویست و ته‌ندروست و ڕه‌چاوکردنی پاک و خاوێنی جه‌سته و...زۆر گرنگه.
هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبوون له کار و پیشه‌ی ڕۆژانه و ئه‌و شێوازه کرده‌وانه‌ی که پێی ڕاهاتووه و ماڵداری، کاری هونه‌ری یا نووسین و خوێندنه‌وه هه‌ندێک له‌و کێشانه ده‌شارێته‌وه.
میتۆده‌کانی چاره‌سه‌ری
٠1 چاره‌سه‌ری به ڕێگه‌ی ''هۆرمۆنه‌کان''
- بۆ کام گرفته/کێشه‌یه؟
- دواکێشه به‌و زووانه
- دواکێشه له داهاتوودا
2.'' ده‌رمان'' بێجگه له هۆرمۆنه‌کان
- بۆ چاره‌سه‌ری ناسکی ئێسکه‌کان Osteoporosis
- بۆ دڵ-بۆڕییه‌کانی خوێن
- بۆ کێشه‌ی زێ(وشکبوونی ناو له‌شی ژن)
- ڤێتامینه‌کان و مینه‌راڵه‌کان وه‌کو ڤیتامین B,E,D,Calicum,Fluor Vit.
3. چاره‌سه‌ری ''ئه‌ڵته‌رناتیڤ''
له زۆر ڕووه‌کدا, مادده پێکهاته‌که‌یان زۆر له مادده پێهکاته‌ی هۆرمۆنی Oesterogen ده‌چێت.ئه‌و مادده‌یه بۆ نموونه له سۆیا و دنکی گوڵه‌به‌ڕۆژه و گوڵێکی دیکه
به ناوی Flax-=linum usitatissiumدا هه‌یه.ئه‌وانه پێشنیار ده‌کرێن که به‌کار بێن، به‌ڵام به ڕێگه‌ی زانست جارێک کاریگه‌ری ئه‌وانه نه‌سه‌لمێندراوه.
Care for women
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که له هۆڵه‌ندا، ده‌زگایه‌ک ته‌رخان کراوه بۆ ئه‌و جۆره کێشه و گرفتی ئافره‌تان/ ژنان به ناوی
Care for women .
له‌و ده‌زگایه‌دا که‌سانی پسپۆر له بابه‌ته‌که‌دا کار ده‌که‌ن وه‌کو پزیشک و په‌رستیار/نه‌خۆشیاری ژن بۆ گرفته ته‌ندروستییه‌کانی ژن.نه ته‌نیا بۆ کێشه‌کانی تایبه‌ت به وه‌ستان له سووڕی مانگانه به‌ڵکو بۆ کێشه‌کانی سووڕ وه‌کو ئازار و کێشه‌کانی کاتی بێ‌نوێژی یان PMS=pre menstrual syndrome، ئه‌و کێشانه:ئازاری مه‌مک، ژانه‌سه‌ر، پشتئێشه، سکئێشه و زیپکه، یان گرفتی پیتێن و پرۆسه‌ی هاتنه‌دی دووگیانی infertiliteit، نه‌خۆشییه‌کانی ژنان وه‌کو کێشه له:
* گۆناده‌کاندا،
* شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان cervix carcinoom،
*شێرپه‌نجه‌ی هێلکه‌دان ovarium-carcinoom،
*شێرپه‌نجه‌ی جووت جۆگه ی هێلکه oviduct-carcinoom،
* هه‌وکردنی جووت جۆگه‌ی هێلکه salpingitis, PID،
* شێرپه‌نجه‌ی به‌شی ده‌ره‌وه‌ی کۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه(له‌ش) vulva-carcinoom،
*نه‌خۆشییه‌کان که به هۆی کرده‌وه‌ی سێکسه‌وه دێنه ئارا .SOA
ئه‌و ده‌زگایه ته‌ندروستییه له گه ڵ سه‌نته‌ری زانستی پزیشکی زانکۆی شاری ئوترێخت واته UMC Utrecht کار ده‌کات. ئه‌و په‌رستیاره شاره‌زایانه که خولی تایبه‌تیان دیوه بۆ ئه‌و کاره، له هه‌شتا بنکه‌ی ته‌ندروستی له هۆله‌ندا هاوکاری و ڕێنه‌مایی ئافره‌تان ده‌که‌ن.ئه‌وان به گوێره‌ی پرۆتۆکۆڵێکی چڕ و پڕ ئه‌رکه‌کانیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه به‌رده‌وام له ژێر چاودێری پسپۆراندان.
سه‌رچاوه:
Verplegen van zwangeren,barenden,kraamvrouwen en pasgeborenen/410
گۆڤاری هه‌فتانه‌ی Margriet ژماره 4ی 2009
http://www.layyous.com/dutch/menopause_nl.htm
http://www.gezondheid.be/index.cfm?fuseaction=art&art_id=323
http://overgang.careforwomen.nl/overgang/verschijnselen
http://babyplaza.be/worden/docs/index.php?story=wo002
Gulala Peshdery
Amsterdam
