ئه‌ندازیار فه‌ره‌یدون قازی پسپۆری ژینگه و وزه / هانۆڤه‌ر
له‌ژێر دروشمی (ئاو سنوره‌كان ده‌برێت) رۆژی جیهانیی ئاو 2009 سازده‌كرێت
هه‌موو ساڵێك له رۆژی 22/3 دا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به (رۆژی ئاو) سازده‌كرێت. ده‌وڵه‌تانی جیهان، ر
ێكخراوهكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراو و كۆمه‌ڵه ناحكومه‌تیه‌كانی بواری ژینگه و سروشت له‌م رۆژه‌دا به‌رنامه‌ی تایبه‌تی خۆیان له‌سه‌ر ئاو و گرنگی ئاو و كێشه‌كانی ئاو بۆ رای گشتی سازده‌كه‌ن.
سه‌ره‌تای ده‌ستنیشانكردنی 22/3 بۆ رۆژی ئاو ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 1992. له كۆنفرانسی ئاگێندای 21 ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ریۆدیۆجانیرۆ له ساڵی 1992 پێشنیاری ده‌ستنیشانكردنی رۆژێكی تایبه‌ت بۆ ئاو خرایه روو. له 47 هه‌م كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له دیسه‌مبه‌ری 1992 دا بڕیار درا كه رۆژی 22/3 بكرێت به رۆژی جیهانیی ئاو، له‌وساوه گرنگی ئه‌م رۆژه و به‌رنامه‌كانی تایبه‌ت به ئاو و ژینگه له‌م رۆژه‌دا له‌په‌ره‌سه‌ندندان.
له‌م رۆژه‌دا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌كانی ده‌كات كه به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به گرنگی ئاو و كێشه‌كانی ئاو و چۆنیه‌تی به‌كارهێنان و ده‌ستگرتن به ئاوه‌وه سازبكه‌ن و له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌وه ئه‌م لایه‌نانه بۆ هاووڵاتیان رونبكرێنه‌وه و ده‌رباره‌ی گرنگی ئاو هۆشیاربكرێنه‌وه و هه‌وڵ بدرێت كه هاووڵاتیان له‌م بواره‌دا ئه‌كتیڤ بكرێن بۆ به‌شداری راسته‌وخۆ. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌ته‌كانیش پیًویسته بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌م چالاكیانه ته‌رخان بكه‌ن.
جگه له ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا، رێكخراو گروپه نا حكومه‌تیه‌كان له‌م رۆژه‌دا رۆڵی زۆر گرنگ ده‌بینن و به سه‌دان چالاكی و هه‌ڵمه‌تی هوشیاركردنه‌وه و گرنگی تایبه‌ت به ئاوی پاك و ئاوه‌رۆ له ووڵاته په‌ره‌سه‌ندووه‌كاندا به‌شداری ئه‌م رۆژه ده‌كه‌ن.
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌ر ساڵێك دروشمێك بۆ ئه‌م رۆژه هه‌ڵده‌بژێرێت كه ئاراسته‌ی گشتی به‌رنامه و چالاكییه‌كانی ئه‌و ساڵه ده‌ستنیشان ده‌كات:
بۆ ئه‌م ساڵ 2009 دروشمی (ئاو سنوره‌كان ده‌برێت) هه‌ڵبژێراوه، بێگومان گه‌لێك له‌و رووبارانه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ژیان و داهاتی ئابورین به دوو وڵات یان زیاتردا تێپه‌ر ده‌بن، بۆیه ئاو سه‌رچاوه‌یه‌كی سروشتیه كه سنوره‌كان ناناسێت و بإ په‌ساپۆرت و ڤیزه له‌م ووڵاته‌وه بۆ ئه‌و ووڵات ده‌روات. به‌پإی بۆچوونی زانا و شاره‌زا هایدرۆلۆجیه‌كان ئه‌م سیفه‌ته سنوربه‌زێنه‌ی ئاو ره‌نگه ببێته مایه‌ی كێشه‌و و ته‌نانه‌ت شه‌ری چه‌كداریش له نێوان ئه‌و ووڵاتانه‌دا كه له‌سه‌ر رووباره هاوبه‌شه‌كان ده‌ژین، ئه‌مه له‌لایه‌ك به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كان هه‌ست به لێپرسینه‌وه بكه‌ن و بیانه‌وه‌ێت به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و پێویست سود له‌و ئاوانه وه‌ربگرن ئه‌وا ده‌كرێت كه بوونی چه‌ند ووڵاتێك له سه‌ر رووبارێك بكرێته سه‌رچاوه‌ی هاوكاری و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی ئه‌و ووڵاتانه كه به سودی گشتی بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت و پێشكه‌وتنی ئابوری و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ژیانیش له‌و ناوچانه‌دا مسۆگه‌ر ده‌كات
دروشمه‌كانی ئه‌م رۆژه له ساڵی 1995 به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌یه:
1995 پاراستنی ئاو پاراستنی ژیانه
1996 سوڕی ئاو – سوڕی ژیانه
1997 ئاوی پاك بۆ هه‌مووان
1998 ئاوی ژێرخاك – سامانێكی نه‌بینراو
1999 هه‌موومان به‌یه‌ك ئاراسته ده‌ژین
2000 ئاو بۆ سه‌ده‌ی 21 هه‌م
2001 ئاو و ته‌ندروستی
2002 ئاو و په‌ره‌سه‌ندن
2003 ئاو و پاشه‌رۆژ
2004 ئاو و كاره‌ساته سروشتییه‌كان
2005 ئاو بۆ ژیان
2006 ئاو و كو‌لتور
2007 كاتی كاركردنه – كه‌می ئاو و ووشكبوون
2008 ئاو و ئاوه‌رۆ
به‌پإی ئاماره‌كانی رێكخراوی یونیسف له‌به‌ر نه‌بوونی ئاوی پاك بۆ خواردنه‌وه رۆژانه له جیهاندا 4000 منداڵ ده‌مرن. 400 ملیون منداڵ رۆژانه كه‌متر له 20 لیتر ئاویان هه‌یه بۆ ژیان.
1، 1 ملیارد مرۆڤ بێبه‌شن له ئاوی خوارنه‌وه‌ی پاك. 2. 6 ملیارد مرۆڤ ئاوه‌رۆ و زێرابی ته‌ندروستیان نیه. له ساڵی 2002 دا نزیكه‌ی 1. 8 ملیۆن مرۆڤ به نه‌خۆشی سكچوون و كولیرا و تیفۆس مردوون له‌به‌ر نه‌بوونی ئاویخواردنه‌وه‌ی پاك.
به‌پإی به‌رنامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت تا ساڵی 2015 ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاوی خواردنه‌وه‌یان نییه و سود له زێراب وه‌رناگرن 50% كه‌مبكرێته‌وه بۆ ئه‌مه‌ش بڕی 11. 3 ملیارد دۆلارساڵانه پێویسته، واته له حه‌وت ساڵی داهاتوودا زیاتر له 80 ملیارد دۆلار بۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه پێویسته. بۆ به‌راورد شه‌ری عیراق له 2003 تا كۆتایی 2006 بڕی 340 ملیارد دۆلاری قوت داوه.
هه‌رچه‌نده 75% گۆی زه‌وی به ئاو داپۆشراوه، به‌ڵام ته‌نها 2. 5% ئه‌و ئاوه شیرینه و به كه‌ڵكی خواردنه‌وه و پاكژی و كشتوكاڵ دێت. بازرگانیی ئاو له جیهاندا له په‌رسه‌ندنیًكی زۆر خێرادایه و نرخی ئاوی ناوشوشه‌كراو له هه‌ڵكشانێكی به‌رده‌وامدایه، له‌م رووه‌شه‌وه ووڵاته هه‌ژاره‌كان زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن. بۆ نموونه خێزانێكی ئاسایی له ئه‌مه‌ریكا تێكرا ساڵانه 72 مه‌تر سێجا (72000 لیتر) ئاو به‌كارده‌هێنی كه (350) دۆلار ده‌كه‌وێت له‌سه‌ری، به‌ڵام خێزانێكی ئاسایی له گواتیمالا له ساڵێكدا ده‌بێت نزیكی پێنج قاتی ئه‌و پاره‌یه بدات كه ده‌كاته (1700) دۆلار. ئه‌مه له كاتێكدا كه داهاتی ساڵانه له گواتیمالا زۆر زۆر كه‌متره وه‌ك له ئه‌مه‌ریكا.
بڕی ئه‌و ئاوه‌ی كه له سروشتدا هه‌یه نه‌گۆڕه، بۆیه به پإی زۆربوونی دانیشتوان، به‌كارهێنان و داوا له‌سه‌ر ئاو زیاتر ده‌بێت و ره‌نگه له داهاتووشدا كێشه و شه‌ر له‌سه‌ر ئاو رووبدات و ناوچه‌ی كوردستان و حه‌وزی دیجله و فورات به بۆچوونی پسپۆره‌كانی ئاو یه‌كێكه له ناوچه گرنگه‌كان له رووی جیۆهایدرۆلۆجیه و ئه‌گه‌ری روودانی كێشه‌ی له‌سه‌ر ئاو له‌م ناوچه‌یه‌دا زۆره، به‌تایبه‌تی دوای ته‌واوبوونی به‌نداوه‌كانی پرۆژه‌ی ئاوی (گاپ) له توركیا.
| 2000 | 2050 |
ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان | 6 ملیارد | 8. 9 ملیارد |
بوونی ئاوی پێویست | 92% | 58% |
كه‌می ئاو | 5% | 32% |
قڕی ئاو | 3% | 10% |
سه‌رچاوه: UNO، UNICEF
19/3/2009
