فاخر سندی / ئه‌ڵمان :
جه‌ژنی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له لایه‌ن سه‌رۆکی پارێزگاری میونشن و له ناو خودی هۆلی پارێزگای شاری میونشنی ئه‌ڵمانی به ره‌سمی یادکرایه‌وه. بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی شاری میونشن له لایه‌ن سه‌رۆکی پارێزگاره‌وه به‌رێز کرستێان ئوده به‌ره‌سمی جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌رز راگیرا‌و به شادی وخۆشی یادکرایه‌وه.
شاری میونشن یه‌کێکه له شاره گه‌وره‌کان وده‌وڵمه‌نده‌کانی ئه‌ڵمانێا و پایته‌ختی ئه‌قلیمی بایرنه. مێژووی ئه‌م شاره بۆ 850 ساڵ به‌رله ئێستا ده‌گه‌رێته‌وه وزێاتر له میلۆنێک دانیشتوانی هه‌یه. له شاری میونشن زێاتر له 80 نه‌ته‌وه‌ی جێاواز له‌م شاره‌دا پێکه‌وه ده‌ژێن. کوردیش یه‌کێکه له‌و نه‌ته‌وانه. به‌شێک له کورده‌کان به هۆی زانێاری خوێندنه‌وه توانیویانه له ناو خودی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ودام وده‌زگای شاره‌وانی میونشن رۆڵێکی به‌رچاوێان هه‌بێت.
. بۆ نمونه له‌ونه ئه‌م چوار کورده " خاتوو گولسه‌ران دیمێرل له دایکبووی شاری ده‌رسیم. ئیسا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی راوێژکاری شاری میونشنه، له‌سه‌ر لیستی پارتی گرونه‌یه، به‌رێزئورهان ئاکمان ئیستا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی راوێژکاری شاری میونشنه و له سه‌ر لیست پاارتی لینکه یه/، به‌رێزهاوڕێ زه‌نگه‌نه له دایکبووی شاری که‌رکوکه و ئێستا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی بیانی شاری میونشنه وسه‌ربه لێستی کوردستان که‌رکوکه، به‌رێز مه‌مۆ ئێریکان له‌دایکبووی شاری ده‌رسیم و‌ئێستا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی بیانی شاری میونشنه و له سه‌ر لیستی کوردستان که‌رکوکی سه‌ربه‌خۆیه.
ئه‌م چه‌ژنی نه‌ورۆزه له ناو خودی هۆڵی پارێزگاری میونشن و به‌ئاماده‌بوونی خودی پارێزگار وسه‌دان که‌سایه‌تی تری ناوداری کورد‌و ئه‌ڵمان و نه‌ته‌وه‌کانی تری شاری میونشن سازکرا. سه‌ره‌تا له لایه‌ن خاتوو گولسه‌رانه‌وه به‌خێرهاتنی میوانه‌کان کرا و دواجارێش له لایه‌ن سه‌رۆکی پارێزگاری شاری میونشنه‌و به‌رێز کرستێان ئوده پیرۆزبای چه‌ژنی نه‌ورۆزی له ئامده‌بوان کردوئه‌م جه‌ژنه‌ی به‌ره‌سمی ناساند‌و پشتیوانی خۆی به‌ته‌واوی بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌ربڕی و هیوای خواست، که له‌سالی ئاینده‌داگه‌وره‌ترو له هۆڵه هه‌ره‌مه‌زنه‌که‌ی خودی پارێزگادا یادبکرێته‌وه. له کۆتای ئاخاوتنه‌که‌یدا له لایه‌ن کچه گه‌نجێکی کورده‌وه به جلی کوردیه‌وه به‌ناوی ڤانیسا ره‌شێد ه‌و چه‌پكی گوڵی نێرگزی پێشکه‌ش کرد. ئیتر به‌ره‌سمی چه‌ژنی نه‌ورۆز له یه‌کتر پیرۆز کرا.
به‌ره‌سمی ناساندن ویادکردنه‌وه‌ی چه‌ژنی نه‌ورۆز له لایه‌ن پارێزگارێکی ئه‌ڵمانیه‌وه، خۆی ئه‌مه سه‌دایه‌کی مه‌زنی پشتیوانیه بۆ مێژوو و کولتوری کوردی. به‌م شێوه کارانه مێژووی ره‌نگینی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌نووسرێته‌وه
. 
