هونه‌رمه‌ند (نازی عه‌زیزی) له 2003 به گۆرانی (چاوه‌ڕوانی) ده‌ركه‌وت، له‌وێوه ناوبانگێكی سه‌رتاسه‌ری له كوردستان دروستكرد و زوو بووه خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی تایبه‌ت به خۆی، گۆرانییه‌كه‌ش وه‌ك یه‌كێك له "گۆرانییه جه‌ماوه‌رییه‌كان" مایه‌وه، بۆ جاری دووهه‌م نازی وه‌ك ئافره‌ته گۆرانیبێژێك به گۆرانی (چێژوان) كه دوو مانگه بڵاویكردۆته‌وه، گه‌ڕایه‌وه هه‌مان پێكه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی خۆی، كه ئێستا وه‌ك دوا كلیپی نازی عه‌زیزی له كه‌ناڵه كوردییه‌كان په‌خش ده‌كرێت و له ماڵپه‌ری فه‌یسبووك و یوتوب بووه‌ته خاوه‌ن زۆرترین كۆمێنته سه‌رنجڕاكێشه‌كانی ئه‌مساڵ.
هونه‌رمه‌ند (نازی عه‌زیزی) یه‌كێك له خانمه گۆرانیبێژه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵاته، چه‌ند ساڵێكه له كوردستانی باشوور ده‌ژیت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه دووه‌هه‌م ئه‌لبوومی خۆی به ناوی (كوردستان) بڵاوی كرده‌وه، بووه مایه‌ی دروستبوونی كێشه‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌و، كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیسلامی ئێران بڕیاری ده‌ستگیركردن و غه‌رامه‌كردنی بۆ ده‌رچوو، ئێستا (نازی عه‌زیزی) هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی سێهه‌م ئه‌لبوومی ته‌واوكردووه، كه واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت ببێته یه‌كێك له پڕفرۆشتنی ئه‌لبوومه‌كانی ساڵ.
گۆرانی"چێژوان" دوا گۆرانی كلیپكراوی (نازی عه‌زیزی) ـیه، له ئاواز خۆی و تێكستی میدیا مه‌عروفی، چه‌ند مانگێكه به‌رده‌وام له كه‌ناڵه كوردییه‌كان په‌خش ده‌كرێت، تێدا نازی عه‌زیزی به ستایلێكی نوی ده‌ركه‌وت، له‌به‌ر سه‌ركه‌وتنی ئاواز و موزیكی گۆرانییه‌كه، وه‌ك یه‌كێك له جوانترین كلیپه‌كانی ئه‌مساڵ سه‌یر ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له ماڵپه‌ری یووتوب كه كلیپه‌كه‌ی تێدا دانراوه، زۆرترین كۆمێنتی بۆ نوسراوه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، كه زۆرترینجار بینراوه، یه‌كێك له‌و كۆمێنتانه كه به‌ناوی (یووسف ئاواره) نوسراوه و ده‌ڵێت "به‌راستی كلیپ و گۆرانییه‌كی جوانه، ئه‌وه ستایلی نوی و گۆرانكارییه، نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه به ناوی ستایلی نوی كلیپی كردۆته‌وه شوێنی نمایشكردنی خۆیان، سه‌ركه‌وتووبی نازی خان". هه‌روه‌ها كۆمێنێتكی دی به‌ناوی (جه‌مال كه‌ركووكی) ده‌ڵێت "نازی خان ده‌ستخۆشیت لی ده‌كه‌م، تكایه زوو كلیپی نوی بڵاوبكه‌وه، هیوادارم كۆنسێرت له كه‌ركووك بكه‌ی". چه‌ندین كۆمێنتی دیكه، هه‌ر بۆ خۆشه‌ویستی هونه‌رمه‌ندی ناوبراو نوسراوه، یه‌كێك له‌و كۆمێنتانه كه به ناوی (كاروان جاف) ـه و ده‌ڵێت "ئاماده‌م به‌پی هه‌موو رێگاكانی دنیات بۆ بكه‌م، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بزانم هیچ رێگایه‌ك به تۆ ناگات". هه‌روه‌ها كۆمێنتێكی دیكه نووسیویه‌تی "ده‌ستخۆش نازی خان كلیپه‌كه‌تم بینی هه‌موو ساڵێك له‌هه‌ر كلیپێك جوانتر ده‌بی... له نزیكه‌وه‌ش هه‌روا جوانی یان جوانیان كردووی". كۆمێنتێكی دیكه به‌ناوی دڵشاد به‌رواری كه وه‌ڵامی كۆمێنته‌كه‌ی پێش خۆی داوه‌ته‌وه ده‌ڵێت "خوا ئافره‌تی وه‌ك به‌هه‌شتی سه‌ر دونیا دروستكردووه، نازی یه‌كێكه له‌و به‌هشتانه".
له‌و باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند (نازی عه‌زیزی) له لێدوانێكیدا ده‌ڵێت "من رێز و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو جه‌ماوه‌ری خۆم هه‌یه، له‌به‌ر خۆشه‌ویستی ئه‌و خه‌ڵكه ئاماده‌م هه‌موو زه‌حمه‌تییه‌ك بكێشم به‌س بۆئه‌وه‌ی كارێكیان پێشكه‌ش بكه‌م، كه به دڵی ئه‌وان بێت، ئه‌گه‌ر هاوكاری مادی هه‌بێت، به دڵنیایه‌وه به‌ڵێنی كاری جوانتریان پێده‌ده‌م".
هونه‌رمه‌ند (نازی عه‌زیزی) له‌به‌ر میهره‌بانی و پڕۆژه خێرخوازییه‌كانی، له‌به‌ر خۆرووتنه‌كردنه‌وه‌ی له چاوپێكه‌وتنه ته‌له‌فزیۆنی و كلیپه‌كانیدا، لای خه‌ڵك خۆشه‌ویسته و بووه‌ته خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی تایبه‌ت. هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه نازی به دووربێت له هه‌موو ئه‌و قسه و پرۆپاگه‌ندانه‌ی، كه كچه گۆرانیبێژ و پێشكه‌شكاره‌كانی دیكه پێوه‌ی ده‌ناڵێنن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
