
به نمایشی 33 كورته فیلم و دوو فیلمی سینه‌مایی، سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی له هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی به‌رێوه‌ده‌چێت.
به پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتیی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی، به نمایشی دوو فیلمی سینه‌مایی، 18 كورته فیلمی چیرۆكی و دیكۆمێنتی له ده‌رهێنه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، عێراق، توركیا و ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها 15 كورته فیلمی چیرۆكی و دیكۆمێنتی له ده‌رهێنه‌ره‌كانی كورده‌كانی ئێران و سینه‌ماكاری ئێرانی، سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی له رۆژانی 23 تا 29ی دیسێمبه‌ری 2010 له ته‌لاری هونه‌ر له هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت.
سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هونه‌ری سینه‌ما و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رێتی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی و به چاودێری پارێزگای سلێمانی به‌رێوه‌ده‌چێت، كاتژمێر 30/3 دوانیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه 23ی دیسێمبه‌ر به نمایشی فیلمی سینه‌مایی "گه‌ڕه‌كی داهۆڵه‌كان" له ده‌رهێنانی حه‌سه‌ن عه‌لی ده‌ستپێده‌كات و له رۆژانی دیكه‌ی فیستیڤاڵدا 33 كورته فیلمی چیرۆكی و دیكۆمێنتی له سینه‌ماكارانی كورد و بیانی نمایش ده‌كرێن و هه‌روه‌ها دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چواره‌شه‌مه دوای به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی كۆتایی و ده‌ستنیشان كردنی سه‌ركه‌وتووانی به‌شه جۆراوجۆره‌كان، ئه‌م فیستیڤاڵه به نمایشی فیلمی سینه‌مایی "هه‌رمان" له ده‌رهێنانی حوسێن حه‌سه‌ن كۆتایی پێدێت.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی بریتین له: ـ هۆرێن غه‌ریب، ماسته‌ری سینه‌ما و ده‌رهێنه‌ری چه‌ندین فیلمی دیكۆمێنتی كه به‌م فیلمانه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌رگرتووه.
ـ ئازاده جه‌لال، ماسته‌ری ئه‌كته‌ری له زانكۆی به‌غدا كه له چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی و زنجیره درامای ته‌له‌فیزیۆنی وه‌كوو ئه‌كته‌ر رۆڵی بینیوه.
ـ عه‌تا عوسمان، به‌كالۆریۆسی ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما له زانكۆی به‌غدا و چه‌ندین كۆرسی ده‌رهێنه‌ری ته‌له‌فیزیۆنی له وڵاتی ئوستوڕاڵیا گوزه‌راندوه و ده‌رهێنه‌ری چه‌ندین فیلمی سینه‌ماییه، كه "گه‌ڕانه‌وه" یه‌كێكه له‌و فیلمانه.
ـ سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ، دیپلۆمای له كاری فیلمسازیدا وه‌رگرتووه، خاوه‌نی چه‌ندین كورته
فیلمی چیرۆكی و دیكۆمێنتییه، له‌وانه: "سنوور"، "دنیا كه ڕوون ده‌بێته‌وه"، "رۆژێكی پڕ زام"، "روانینی دووباره" و "فریشته‌كانی نه‌جات"، هه‌ر به‌م فیلمانه‌وه له كۆمه‌ڵێك فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شداری كردووه و چه‌ندین خه‌ڵاتی گرینگی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه: خه‌ڵاتی سێیه‌مین خولی فیلمه سه‌ربه‌خۆكانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی "گراند ئۆف"ی پۆڵه‌ندی و خه‌ڵاتی باشترین فیلمی هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سكینا ئاپ" له وڵاتی كۆزۆڤۆ كه چه‌ند رۆژ پێش ئێستا وه‌ریگرتووه.
ـ ئاوات عوسمان، ماسته‌ری سینه‌ما له زانكۆی له‌نده‌ن، ده‌رهێنه‌ری بۆ چه‌ندین كورته فیلم ئه‌نجامداوه، له‌وانه: "سیمینار"، "با بیگۆڕین"، "خه‌ونی هه‌نار" و "ده‌مه‌وێت ره‌نگاوره‌نگ ببینم" و هه‌ر به‌م فیلمانه‌وه چه‌ندین خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ستهێناوه.
ناوی ئه‌و 15 كورته فیلمه چیرۆكی و دیكۆمێنتییه كه له سینه‌ماكارانی كورد و هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی له میانه‌ی سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی نمایش ده‌كرێن، بریتین له: "راهی دیگر" واته "رێگایه‌كی دیكه" له ده‌رهێنانی ناسر نیكبه‌خت، "مهمانی زیر اب" واته "میوانی ژێر ئاو" له ده‌رهێنانی بابه‌ك ئه‌مینی، "راوچی" له ده‌رهێنانی جه‌عفه‌ر نوورمحه‌مه‌دی، "انها هیچ كس را دوست ندارند" واته "ئه‌وانه هیچ كه‌سیان خۆش ناوێت" له ده‌رهێنانی جه‌لال ساعیدپه‌نا، "سفر سرد" واته "سه‌فه‌ری سارد" له ده‌رهێنانی جه‌لال نه‌سیری هانیس، "غروب حلزون" واته "ئێوارێ حه‌له‌زوون" له ده‌رهێنانی ئازاد محه‌مه‌دی، "یك تقویم، یك قبیله" واته "رۆژژمێرێك، عه‌شیره‌یه‌ك" له ده‌رهێنانی هیوا سووفییه، "با خدا می رقسیم" "له‌گه‌ڵ خوا سه‌ماده‌كه‌ین" له ده‌رهێنانی هووشه‌نگ میرزایی، "چیدن سپیده‌دم" واته "چنینی سپێده" له ده‌رهێنانی ته‌یمور قادری، "رسوب" له ده‌رهێنانی یاسه‌مه‌ن شه‌ریف مه‌نێش، "فردا نزدیك است" واته "سبه‌ی نزیكه" له ده‌رهێنانی محه‌مه‌د ره‌زا میناپوور، "سكوت بركه‌ها" واته "بێده‌نگی گۆلاوه‌كان" له ده‌رهێنانی فاتمه ده‌ست فه‌رد، "لبخند شكسته" واته "پێكه‌نینی شكاو" له ده‌رهێنانی هیوا ئه‌مین نیژاد، "ادمها" واته "مرۆڤه‌كان" له ده‌رهێنانی ماشه‌ڵڵا محه‌مه‌دی و "دوباره نگریستن" واته "روانینی دوباره" له ده‌رهێنانی سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ.
هه‌روه‌ها ناوی ئه‌و 18 كورته فیلمه چیرۆكی و دیكۆمێنتییه كه له ده‌رهێنه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، عێراق، توركیا و ئه‌ورووپا له میانه‌ی سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی نمایش ده‌كرێن، بریتین له: "با بیگوڕین" له ده‌رهێنانی "ئاوات عوسمان"، "بایتر" له ده‌رهێنانی سه‌تار محه‌مه‌د ئه‌مین، "بریشك" له ده‌رهێنانی سه‌ربه‌ست ره‌زا گه‌رمیانی، "ماچكۆل" له ده‌رهێنانی بڕوا كامیل عه‌تار، "ئانتینا" له ده‌رهێنانی عه‌دنان عوسمان، "بڕیارێك" له ده‌رهێنانی سامان مه‌جید، "پیاوێك له ئاڵتوون" له ده‌رهێنانی مه‌ریوان ئیبراهیم، "دۆتمان" له ده‌رهێنانی حوسێن ته‌باخ، "یۆتۆپیا" له ئه‌ورووپا، "شه‌ڕه‌فی خوێناویی" له ده‌رهێنانی كه‌ریم غه‌فوور (كه‌ریمۆك)، "داهێنه‌ری مه‌ولوود" له ده‌رهێنانی ره‌نجده‌ر رزگار، "رۆژی چواره‌م" له ده‌رهێنانی هه‌وراز محه‌مه‌د، "جه‌یش" له ده‌رهێنانی سبه‌ت كایا، "دایك و كوڕ" له ده‌رهێنانی بوتیمار، "ماچی ئێسكه‌كان" له ده‌رهێنانی محه‌مه‌د سه‌ید، "پۆسته‌ڵه‌كان" له ده‌رهێنانی رزگار كاكه‌یی، "لاله‌ش په‌رستگه‌ی ئیزه‌دییه‌كان" له ده‌رهێنانی ته‌نیا كه‌ریم و "دووهه‌مین وێنه" له ده‌رهێنانی خوسره‌و كه‌ریما.
له لایه‌ن به‌ڕێه‌وه‌به‌رانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌وه خه‌ڵاتی ئاسكی ئاڵتوون به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندانی سه‌ركه‌وتووی به‌شی جۆراوجۆردا دابه‌شده‌كرێت، له‌وانه: خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی كچ، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی كوڕ، خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتن (به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن)، خه‌ڵاتی باشترین مۆنتاژ، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی په‌سه‌ندكراوی لێژنه‌ی داوه‌رانی فیستیڤاڵ، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دیكیۆمێنته‌ری و خه‌ڵاتی باشترین فیلمی تایبه‌ت به منداڵان.
له‌م ڕێوڕه‌سمی كۆتایی سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی كه له كاتژمێر 30/3 دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه 29 دیسێمبه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له 5 هونه‌رمه‌ندی به‌ئه‌زمونی هونه‌ری دراما و سینه‌مای كوردی به ناوه‌كانی؛ "ناسر حه‌سه‌ن" ده‌رهێنه‌ر، "جیهاد دڵپاك" ئه‌كته‌ر، "كاوه ئه‌حمه‌د میرزا" سیناریۆنووس و ئه‌كته‌ر، "عومه‌ر كه‌ریم ئاغا" ئه‌كته‌ر و "گه‌زیزه عومه‌ر عه‌لی ئه‌مین" ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ر، كه ته‌مه‌نێكیان له ڕێی هونه‌ردا به‌خشیوه و به‌رده‌وام كاری باشیان پێشكه‌ش میلله‌ته‌كه‌یان كردووه، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی فیستیڤاڵه‌وه به پێشكه‌ش كردنی له‌وحه‌ی فه‌خری و خه‌ڵاتی تایبه‌ت، رێزیان لێده‌گیرێت.
سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی به نمایشی فیلمی بڵند سینه‌مایی، كورته فیلمی چیرۆكی، فیلمی دیكۆمێنتی، فیلمی منداڵان و ئه‌نیمه‌یشێن له به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له رۆژانی 23 تا 29ی دیسێمبه‌ری 2010 له شاری سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی گشتیی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
