وەزارەتی رۆشنبیری بانگهێشتی موژدێن بۆ کوردستان رەت دەکاتەوە

 

 

هەولێر ـ دەرباز یونس ـ دوای ئەوەی هونەرمەندی گۆرانیبێژ “موژدێن” لە چەند دیمانەیەک و هەواڵێکی هونەری ئاماژەی بەوەدا کە ناوبراو لە لایەن وەزارەتی رۆشنبیری بۆ سازدانی چوار کۆنسێرت لە کوردستان داوەت کراوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی رۆشنبیری ئەو هەواڵەی رەتکردەوەو گوتی “ئێمە موژدێنمان داوەت نەکردووە”.

 

مەسعود مستەفا بەرپرسی یاسایی لە وەزارەتی رۆشنبیری لە لێدوانێکی تایبەت گوتی “من وەک بەرپرسی یاسایی هیچ ئاگادارییەکم نییە لە داوەتی موژدێن لە لایەن وەزارەتەکەمان بۆ کوردستان و سازدانی کۆنسێرت، بەڵام رەنگە لە لای شێرزاد سەرسپی بەرێوەبەری هونەرەکانی موزیک ئەنجام درابێت”.

 

لای خۆشیەوە شێرزاد سەرسپی بەرێوەبەری هونەرەکانی موزیک لە وەزارەتی رۆشنبیری گوتی “منیش ئاگاداری ئەو داوەتەی موژدێن نییم و هیچ هەواڵێکی وا لە وەزارەتی رۆشنبیری نییە، هەموو داوەتەکان لە رێی من یان مەسعود مستەفاوە دەبێت، کە ئێمە ئاگادار نەبین کەواتە شتی لەم بابەتە دوورە لە راستییەوە”.

 

دەرباز یونس ـ بەرپرسی لاپەڕەی هونەری هەفتەنامەی (باس).

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

تێبینی: لە ژمارە 12 ـی هەفتەنامەی باس بڵاوکراوەتەوە.

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

میوانانی سەر خەت

We have 482 guests and no members online