
خانمه گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، نازی عه‌زیزی بڕیاریداوه داهاتی دوا ئه‌لبووی ببه‌خشێته ئافره‌ته زیتندانیكراوه‌كانی كوردستان و راشیگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا وێنه‌ی دوا كلیپی خۆی له شه‌قلاوه ده‌گرێت.
خاتوو نازی عه‌زیزی، كه خه‌ڵكی مه‌هاباده و راگه‌یاند، له‌هه‌فته‌ی ئاینده گۆرانی (جێ‌ژوان) كلیپ ده‌كات، كه ئه‌و گۆرانییه یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی دوا ئه‌لبوومی، كه هێشتا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، ده‌ڵی "گۆرانی (جیژوان) له شیعری میدیا مه‌عروفی و ئاوازی خۆمه، له‌پێكهاته‌ی سێیه‌م ئه‌لبوومم (ئاوازه‌كانی دڵته‌نكی) دایه، كه هه‌موو كاره‌كانی ئه‌و ئه‌لبوومه‌م ته‌واو كردووه، ته‌نیا ئه‌وه ماوه كۆمپانیایه‌كی هونه‌ری باش هه‌بێ، بتوانی ئه‌ركی بڵاوبوونه‌وه‌ی بگرێته ئه‌ستۆ، داهاتی ئه‌لبوومه‌كه‌ش ده‌به‌خشمه ئافره‌ته زیندانییه‌كانی كوردستان، هیوادارم بتوانن ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌م".
نازی له‌باره‌ی ئه‌و كلیپه‌وه، كه به‌نیازه له شه‌قلاوه وێنه‌ی بۆ بگرێت، ده‌ڵی "یه‌كه‌مجارمه له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر محه‌مه‌د جه‌میل كار ده‌كه‌م، ئه‌و كاری ده‌رهێنانی كلیپه‌كه ئه‌نجام ده‌دات و له‌لایه‌ن هاوكار فه‌رهاد به‌كامێرای hd سینه‌مایی وێنه‌ی بۆ ده‌گیری"، وا چاوه‌ڕوان ده‌كری ئه‌و كلیپه ببێته یه‌ك له كلیپه زۆر جوانه‌كانی كوردی، نازی هیواداره به‌مزوانه كاره‌كه ته‌واو بكات، وه‌ك دیارییه‌كی جه‌ژنانه پێشكه‌شی هه‌وادارانی بكات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
تان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
