
كاردینای سپی له‌هه‌ردوو بواری شیعر و نواندن ده‌ركه‌وتووه و ده‌ڵی "هه‌ردووكیان دوو به‌شی گرنگی ژیانی منن، له‌وه‌ته‌ی كاردینا خۆی ناسیوه، شیعری له‌گه‌ڵدا بووه، هه‌ریه‌كه‌شیان تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه، وازیش له‌هیچیان ناهێنم".
كاردینای سپی، له‌ساڵی 1989 له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه، نۆ ساڵه شیعر ده‌نووسێ، قوتابی قۆناغی چواره‌می كۆلیژی زمانه، له‌به‌شی عه‌ره‌بی، كه ئه‌م ساڵ پله‌ی سێیه‌می كۆلیژه‌كه‌ی خۆی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌و له‌ساڵی 2007 به‌رۆڵێكی سه‌ره‌كی به‌شداری له‌هه‌ردوو درامای (ئاره‌زوو) و (خه‌ره‌ند) كرد، ئه‌و كه ئێستا وه‌ك شاعیر و ئه‌كته‌ر ناسراوه، ده‌ڵێت "درامای (ئاره‌زوو) زۆر جوان منی به‌خه‌ڵك ناساند، ئه‌گه‌ر ئیشێكیش له‌و ئاسته‌دا نه‌بی نایكه‌م، چونكه نامه‌وی به‌كارێكی لاواز، ئاستی ئیشه‌كه‌ی پێشووترم دابه‌زێنم، له‌ئێستادا بۆ ئیشێكی دیكه‌ش پێیان گوتووم، به‌ڵام هێشتا بڕیارم له‌سه‌ر نه‌داوه". كاردینای سپی له‌باره‌ی ره‌نگی سپی ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كات، سپی ره‌نگی پاكییه و ده‌توانی له‌ره‌نگی سپی‌دا هه‌موو ره‌نگه‌كانی دیكه‌ی له‌سه‌ردا بنه‌خشێنی "منیش حه‌زده‌كه‌م هه‌مووكات ره‌نگی پاكی هه‌ڵبگرم، هه‌ر بۆیه‌شه ره‌نگی سپیم بۆ پاشگری ناوه‌كه‌ی خۆم هه‌ڵبژاردووه".
سپی خان باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ته‌له‌فۆنێك نه‌ناسێ، وه‌ڵامی ناداته‌وه، ده‌ڵێت "له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ره‌نگه مه‌رحه‌بایه‌ك كێشه‌ت بۆ دروست بكات، منیش تاقه‌تی كێشه‌م نییه، واباشتر دووره‌په‌رێزبی". كاردینای سپی ئه‌وه‌ش نایشارێته‌وه، كه داوای زه‌واج و دڵداریشی لێكراوه، خۆیشی ده‌ڵی قابیله تائێستا داوای زه‌واج و دڵداریم بۆ نه‌هاتبێ، گوتیشی "به‌ڵام من قوتابی زانكۆم و هه‌وڵده‌ده‌م نمره‌ی باڵا به‌ده‌ستبهێنم و له‌خوێندنی باڵا بخوێنم، پاشان هێشتا منداڵم بۆ شووكردن". كاردینای سپی حه‌زناكات شیعره‌كانی خۆی چاپ بكات، چونكه ئه‌و پێی وایه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشرین كتێب له‌سه‌ر شه‌قام و زه‌وی داده‌نرێن، كه به‌بڕوای ئه‌و قه‌د نابێ كتێب له‌سه‌ر زه‌وی دابنرێ، شوێنه‌كه‌ی كتێب، كتێبخانه‌یه، به‌ڵام ئه‌و له‌ئێستادا له‌سه‌ر داوای هاوڕێیانی و خه‌ڵكانێك، له‌داهاتوویه‌كی نزیك، یه‌كه‌م كتێبی شیعری خۆی چاپ ده‌كات.
كاردینا شه‌ش مانگ پێش ئێستا كێشی 63 كیلۆ بوو، توانی بۆماوه‌ی دوو مانگ، حه‌وت كیلۆ كه‌م بكاته‌وه، سپی خان ده‌ڵێت "وه‌ختێك به‌س ده‌مخوێند و دایكیشم نانه‌كه‌ی ده‌خسته به‌رده‌مم، زوو قه‌ڵه‌وبووم، به‌ڵام ئێستا 56 كیلۆم و به‌رزیشم 161 سم، ئه‌وه‌نده به‌سه، چونكه پێم وایه ئه‌گه‌ر له‌و ژماره‌یه زیاتر كێشت كه‌م بێ، جوان نییه".
سه‌رچاوه: گۆڤاری سڤیل
www. civilmag. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
