له ڕاپۆرتێكی ژماره 40ی كۆڤاری "سڤیل"دا له‌لایه‌ن برای ڕۆژنامه‌نووس زانا دڵشاد دزه‌ییه‌وه بابه‌تێكی گرنگ هاتبووه هه‌ڵبژاردن، ئه‌ویش له‌باره‌ی ڕابه‌ری شانۆی كوردییه‌وه بوو، ڕاستیتان ده‌وێ من به‌ر له‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه بخوێنمه‌وه، له‌لام یه‌قین بوو كه ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان سه‌ریان بۆ ڕابه‌رێتی ده‌خورێت و خۆیان به‌ڕابه‌ر ده‌خوێننه‌وه، كاتێكیش كه‌وتمه خوێندنه‌وه‌ی، خۆختووكه‌دانێكی ئاشكراترم بینی.. سه‌یره هه‌ندێك له هونه‌رمه‌ندان خۆیان به‌ڕابه‌ری شانۆی كوردی ده‌زانن بێ ئه‌وه‌ی چه‌مكی ڕابه‌ریان هه‌رس كردبێ یان لێی گه‌یشتبن.. ئه‌گه‌رچی من هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌و بواره هونه‌رییه نیم، به‌ڵام خۆ به‌ڕابه‌ر زانین له‌لایه‌ن هه‌ندێك هونه‌رمه‌نده‌وه تووشی قاقایه‌كی زه‌به‌لاحی كردم، ئه‌دی توخوا ئه‌مه مایه‌ی پێكه‌نین نییه كه‌سێك بۆ ڕابه‌رایه‌تیی شانۆی كوردی خۆی له بۆسه نابێ و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكات ڕابه‌رێتی به‌لایدا تێپه‌ڕێت و توند چڕنووكی لێ گیر بكات؟!
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار كه به‌بۆچوونی من ده‌بوو له‌م جۆره لێدوانانه خۆی بپارێزێت و چاوه‌ڕوانی هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵك بكات ڕابه‌رێتییه‌كه‌ی پێ ببه‌خشن، كه‌چی له پێناسه‌ی ڕابه‌ردا ته‌نیا ئه‌و خاڵانه دیاری ده‌كات كه كه‌سی خۆی ده‌گرێته‌وه، واته ته‌نیا ئه‌و خه‌سڵه‌ت و پێداویستانه بۆ كه‌سی ڕابه‌ر ده‌ستنیشان ده‌كات كه له كه‌سایه‌تیی خۆیدا ده‌یانبینێته‌وه، له‌مه‌یشدا ناڕاسته‌وخۆ پێمان ده‌ڵێت "من ڕابه‌ری شانۆی كوردیم"، به‌تایبه‌تیش له‌وێدا كه باسی ئه‌وه ده‌كات گوایه ئه‌و هونه‌رمه‌ند كامه‌ران ره‌ووف و ده‌یانی وه‌ك ئه‌رسه‌لان ده‌روێشیشی دروست كردووه.. به‌ڕاستی سه‌مه‌ره‌یه! من چ مافم به‌پێوه‌ندیی هونه‌ری و كه‌سیی نێوان هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌روێش و مامۆستا سالاره‌وه نییه، به‌ڵام به‌بۆچوونی من گه‌نجبوونه‌وه‌ی مامۆستا سالار له هونه‌ردا پێوه‌سته به‌ئه‌قڵی گه‌نجی ئه‌رسه‌لان ده‌روێشه‌وه، به‌ڵام پێده‌چێ مامۆستا چه‌مكی مامۆستایه‌تی و ڕابه‌رێتی له‌وه‌دا كورت بكاته‌وه كه ئه‌گه‌ر له قوتابخانه یان له په‌یمانگه‌دا مامۆستای هه‌ر كه‌سێك بووبێت و وانه‌ی پێ دابێته‌وه، ئیتر تا ئه‌به‌د ئه‌و كه‌سه به‌قوتابیی خۆی ده‌بینێته‌وه، سه‌یره بیر له‌وه ناكاته‌وه كه ڕۆژێك له ڕۆژان خۆیشی قوتابیی مامۆستایه‌ك بووه، ئه‌ی بۆچی مامۆستا سالار مامۆستاكه‌ی خۆی له شانۆدا بۆ ڕابه‌رایه‌تی كاندید ناكات؟!
به‌پێی گوته‌ی هه‌ندێك له هونه‌رمه‌ندان، هونه‌رمه‌ند ته‌ڵعه‌ت سامانیش به‌هه‌مان شێوه له خانه‌ی ڕابه‌رێتیدا ده‌بینرێته‌وه، بێگومان ئه‌م خۆ به‌ڕابه‌ر زانینانه ته‌نیا له‌وێدا سه‌رچاوه‌یان گرتووه كه هه‌ریه‌ك له‌و مامۆستایانه هاوكاریی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكیان كردووه له سه‌ره‌تای كاری هونه‌رییاندا، ئیدی له‌م سۆنگه‌یه‌وه پێیان وایه ڕابه‌رێتییان مسۆگه‌ر كردووه.. وێڕای رێزی زۆرم بۆ مێژووی پڕ سه‌روه‌ریی هونه‌ره‌كه‌یان، به‌ڵام پێموانییه هیچ كه‌سێك له بواره‌كه‌دا هه‌بێت شیاو به‌ڕابه‌رێتی بێت، چونكه له بنچینه‌وه شتێك نییه له هونه‌ری كوردیدا به‌ناوی ڕابه‌ر، جوانترین پێناسه‌یش له‌و ڕاپۆرته‌دا به‌لای منه‌وه بۆچوونه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند تاریق ئاكره‌ییه، چونكه ئاكره‌یی ده‌ڵێت "ئه‌و كه‌سانه ته‌نیا ڕابه‌رێتیی تیپه‌كانی خۆیان كردووه"، واته ده‌كرێ له تیپێكدا ئه‌ندامه‌كان كه‌سێك به‌ڕابه‌ری خۆیان بزانن، به‌ڵام كوڕم ده‌وێ له‌ناو هونه‌رمه‌ندانی ته‌نیا ئه‌م 4 شاره‌ی باشووری كوردستان ڕابه‌رێكم له شانۆی كوردیدا بۆ ده‌ستنیشان بكات.. ئاخر عه‌زیزم كامیان ئه‌وی تریان ده‌خوێننه‌وه؟!
له‌مێژه سه‌رسامیی خۆم به‌بۆچوونه‌كانی هونه‌رمه‌ند سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ربڕیوه بێ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ناسیبێتم، هه‌زار شوكور مامۆستا سه‌باح له‌مه‌شیاندا شه‌رمه‌زاری نه‌كردم و له ڕاپۆرته‌كه‌دا هه‌ندێك له نیشانه‌كانی پێكاوه، جگه له‌وه‌ی ئه‌و بۆ ده‌ستنیشانكردنی ڕابه‌ر ئاماژه به‌ڕاپرسی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا ده‌كات كه به‌ڕاستی ئه‌مه‌یان دانانی ڕێزێكی گه‌وره‌یه بۆ جه‌ماوه‌ر، به‌ڵام دروستتر ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت "تا ئێستا كورد خاوه‌نی زمانی ستانداردی خۆی نییه"، به‌ڕاست خه‌ڵكینه ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌مانتوانیبێ تا ئێستا ببینه خاوه‌نی زمانێكی ستاندارد، كه‌ی ڕاسته باز به‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ی ده‌قێكی شانۆیی دروست كوردی به‌زمانی ستاندارد بده‌ین و بێین ڕابه‌رێك بۆ شانۆی كوردی هه‌ڵبژێرین؟، ئه‌دی ڕابه‌ر له كوێ دروست ده‌بێت به‌بێ نووسینه‌وه‌ی ده‌قێك به‌زمانی ستانداردی كوردی؟!.
له‌وه‌ش واوه‌تر، ده‌كرێ له هه‌ر شارێكدا هونه‌رمه‌ندێك یان چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیاریكراو وه‌ك پێشه‌نگ له بوارێكی هونه‌ریدا بخوێنرێنه‌وه، به‌ڵام دیاریكردنی كه‌سێك وه‌ك ڕابه‌ری شانۆی كوردی، شتێك نییه جگه له خه‌ونێكی به‌تاڵ، به‌ڕاستی ئه‌وه‌یش مایه‌ی پێكه‌نینه هونه‌رمه‌ندێك بیه‌وێ خه‌ونێك ببینێت كه پێشوه‌خته بزانێ خه‌ونه‌كه‌ی به‌تاڵه.
به‌ڕێز وه‌لید مه‌عروفیش كه له‌و ڕاپۆرته‌دا ده‌ڵێت "شانۆی هه‌ولێر له‌سه‌ر سێكوچكه‌ی قه‌ڵا و مناره و وه‌لید مه‌عروف وه‌ستاوه"، وێڕای ئه‌وه‌ی من له ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه له بواری هونه‌ر ده‌نووسم و سه‌دان بابه‌تم له بواره جیاجیاكانی هونه‌ردا ئه‌رشیف كردووه، به‌ڵام "له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرم" به‌خزمه‌تی كاره‌كانی كاك وه‌لید نه‌گه‌یشتووم، ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه ئه‌مه‌شیان هه‌ر خه‌وشێك بێت له منه‌وه، بۆیه هیچی له‌باره‌وه ناڵێم و بۆ هونه‌رمه‌نده پێشه‌نگه‌كانی هه‌ولێری جێده‌هێڵم گه‌واهییه‌كه‌ی بۆ بده‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
