هونه‌رمه‌ندنی ده‌رهێنه‌ر ئه‌میر ته‌ها له‌دوایین كاری خۆیدا كۆتایی هێنا به‌كاری وێنه‌گرتنی كورته فیلمی "ده‌مانچه‌كه له‌بیركه" له سیناریۆی موحسین محه‌مه‌د و ده‌رهێنانی خۆی.
ده‌رباره‌ی ئه‌وكاره‌ی ئه‌میر ته‌ها گوتی: كورته فیلمی ده‌مانچه‌كه له‌بیركه كه سیناریۆی موحسین محه‌مه‌ده‌و خۆم كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانم بۆی كردووه و فیلمه‌كه بۆ دووه‌مین فێستیڤاڵی داربه‌ڕووی زێڕینی هه‌ولێر به‌رهه‌م هاتووه، له ئێستادا قۆناغی وێنه‌گرتنی ته‌واو بووه و له‌قۆناغی مۆنتاژدایه، هه‌ریه‌ك له"دلڤین موحسین، هێرش حه‌مه‌د، نه‌جیبه هه‌ولێری" وه‌كو ئه‌كته‌ر له كاره‌كه به‌شدارن، شاریۆ و كرێن دیدار ئه‌كره‌م كردوویه‌تی و ده‌نگیش هێمن حه‌مه‌ره‌شیده، كه كورته فیلمه له‌ناو شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری وێنه‌ی گیراوه،
ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه باس له كچێكی پاك ده‌كات كه حه‌زی به‌ژیانه، به‌ڵام برایه‌كه‌ی كه كه‌سێكی خێڵه‌كیه بڕیاری داوه خوشكه‌كه‌ی خۆی بكوژی.
جێی ئاماژه‌یه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌میر ته‌ها به فیلمی دیكۆمێنتی له‌یلا قاسم هێمای به‌رخودان به‌شداری له فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن كرد و فیلمه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
