كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كورد له سلێمانی كارێكی باشیانكرد كه له وه‌رزێكی شانۆییدا و له ئه‌زموونێكی تاڕاده‌یه‌ك نوێ‌دا ده‌قێكی شانۆیی و گۆشه‌نیگای چوار ده‌رهێنه‌ری (ره‌گه‌زو زمان و نه‌ته‌وه) جیاوازیان له سلێمانی بۆ بینه‌ران نمایشكرد، به تایبه‌تیش هه‌ڵبژاردنی ده‌قی (به‌هێزترین) ی نووسه‌ری سویدی سترنبێری و داڕشتنه‌وه‌ی له ده‌قێكی نوێ‌دا به ناوی (حه‌مامی ژنان) كه تاڕاده‌یه‌ك هه‌ندێ له رووداوه‌كانی شانۆییه‌كه و سكێچ و گرفت و خه‌می كاره‌كته‌ره‌كان و نزیكییه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ گرفت و خه‌می كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه كه (ژن و خانمان) ه..
ئه‌و وه‌رزه نووێیه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی كه له چوار گروپ و تیپ پێكهاتبوون كه بریتیبوون له (ماڵی شانۆی به‌رلین، وۆرك شۆپی راهێنانی به‌رده‌وام، په‌یمانگه‌ی شانۆی جیهانی- ئه‌ڵمانی، كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كورد. ) ئه‌م چوار گروپه شانۆییه‌ش له رێگه‌ی دیدگای چوار ده‌رهێنه‌ره‌وه كه بریتیبوون له (ئیحسان عوسمان، كه‌ڤاڵ سدقی، شه‌فیق محه‌مه‌د، هه‌یسه‌م عه‌بدولڕه‌زاق) خرانه سه‌رته‌خته‌ی شانۆ‌و له چوار رۆژی جیاوازدا له‌و وه‌رزه شانۆییه‌دا نمایشكران.
دوای بینینی هه‌ریه‌ك له‌و چوار نمایشه جۆرێك له سه‌رنج و تێبینیم لا گه‌ڵاڵه بوو، له‌سه‌ر ریتمی نمایش و شێوازی نواندن و تێڕوانینی ده‌رهێنه‌ر له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تێكستی شانۆیی و ئه‌كته‌رو ره‌گه‌زه‌كانی تردا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م نووسینه‌دا زیاتر له‌سه‌ری ئه‌وه‌ستم چواره‌م نمایشی ئه‌و وه‌رزه شانۆییه‌یه كه له‌لایه‌ن گروپی (وۆرك شۆپی شانۆی به‌رده‌وام) ه‌وه نمایشكرا، ده‌رهێنانی (د. هه‌یسه‌م عه‌بدولره‌زاق) و نواندنی (هه‌یسه‌م عه‌بدولڕه‌زاق و ئیقباڵ نه‌عیم) بوو.
دیاره هۆكاری ئه‌و له‌سه‌ر وه‌ستانه‌ش زۆرن كه گرنگترینیان پێگه‌ی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند (هه‌یسه‌م عه‌بدولڕه‌زاق و ئیقباڵ نه‌عیم) چ وه‌ك ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر چ وه‌ك مامۆستای ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدا. كه تاڕاده‌یه‌ك زۆر ناوێكی دیاری شانۆی عێراقین.
*نمایش له پڕۆڤه‌یه‌كی ئیرتیجالدا:
دیاره وه‌ك ئێمه نمایشه‌كه‌مان بینی، كه نزیكه‌ی بیست خوله‌ك بوو، هیچ جۆره خورپه و راچڵه‌كاندن و سه‌رنجڕاكێشانێكی تێدانه‌بوو، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێ له ئیشه‌كانی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده (هه‌یسه‌م عه‌بدولڕه‌زاق و ئیقباڵ نه‌عیم) كه تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه له كاره‌كانیاندا ده‌بینرا، به تایبه‌تیش پارساڵ و له مانگی (حوزه‌یرانی 2008) له پڕۆژه‌یه‌كی هاوشێوه‌دا له دهۆك له شانۆگه‌ری (مه‌رگ و كچێنی) دا بینیمان، كه له نواندنی (ئیقبال نه‌عیم و مه‌یمون خالیدی) و ده‌رهێنانی هه‌یسه‌م عه‌بدولڕه‌زاق بوو، ئه‌و نمایشه‌یان له دهۆك ئێمه‌ی تووشی راچڵه‌كینكرد له ته‌كنیكی ده‌رهێنان و سینۆگرافیا و ئاستی نواندن، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مساڵ له (حه‌مامی ژنان) دا به‌شی زۆری وێنه‌كانی ئه‌و شانۆییه‌ی پێشتریشی له یاده‌وه‌ریماندا كاڵكرده‌وه!

وه‌ك پێشتر، چه‌ند هاوڕێیه‌ك سه‌ردانی ئه‌مانی كردبوو له ئێواره‌یه‌ك پێش پڕۆڤه‌دا باسیان له‌وه‌كرد تا ئه‌و یه‌ك رۆژه‌ی پێش پڕۆڤه نه ئێكسسوار و نه دیكۆر و نه پلانی ده‌رهێنان و ته‌نانه ده‌قی شانۆییه‌كه‌ش وه‌ك له نمایشدا بینیمان له‌به‌ر نه‌كراوه، من ئه‌م حاڵه‌ته‌م پێسه‌یربوو، پێم وابوو نمایشه‌كه جۆرێكه له موفاجه‌ئات. ره‌نگه له نمایشه‌كه‌دا شتی سه‌رسوڕهێنه‌ر ڕووبدات (وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له خوێندكاره‌كانی و ئه‌وانه‌ی ده‌یناسن، ئه‌م حاڵه‌ته له نمایشه‌كانیدا باسده‌كه‌ن) به تایبه‌تیش كه من پێشتر ئه‌م ده‌قه‌م خوێندووته‌وه‌و پێم وابێت یه‌كێكه له ده‌قه زۆر جوانه‌كانی سترنبێری كه ده‌رهێنه‌ری وریا ده‌توانێت زۆر زیره‌كانه هێڵی نمایشه‌كه بۆ ناو زۆر روداو‌و كێشه‌ی مێینه له كۆمه‌ڵگه‌ی خۆماندا بگوازێته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی بینه‌ر تووشی بێزاری بكات.
له ده‌قه ئه‌سڵییه‌كه‌ی سترنبێریدا چیرۆكی سه‌ره‌كی ئه‌و شانۆییه له‌وێوه ده‌ستپێده‌كات كه ژنێك دوای بێئومێدبوون و بێزاربوونی خۆی له ژیانی هاوڕێ و هاوسه‌ره‌كه‌ی له كافتریایه‌كی قاوه‌خواردنه‌وه‌دا وه‌ك بوكه‌ڵه‌یه‌ك خانمێكی تر ده‌گرێت و خه‌م و ئازاره‌كانی خۆی بۆ باسده‌كات، خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌وی تردا وه‌ك بوكه‌ڵه‌یه‌ك به ده‌ستی كۆمه‌ڵگه‌و ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ره‌وه ده‌خاته ڕوو، به بێ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی یه‌ك وشه له ده‌می بێته ده‌ره‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته بونیادێكی دراماتیكی زۆر سه‌رنجڕاكێش و نامۆیی دروستده‌كات، كه به داخه‌وه ئه‌م بنه‌مایه‌مان له‌م نمایشه‌دا نه‌بینی، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌و ده‌قه‌ی سترنبێری خوێندبێته‌وه‌و ئه‌و نمایشه‌ی بینیبێت هه‌رگیز باوه‌ڕناكات ئه‌و نمایشه ئه‌و ده‌قه‌ی سترنبێرییه یان سود له‌و ده‌قه‌ی ئه‌و وه‌رگیراوه.
ته‌نها هه‌وڵێك وه‌ك ئاماده‌كردنی ده‌ق لای (شه‌فیق محه‌مه‌د) ده‌بینرا كه ئه‌ویش خۆی له رووی ئیشكردنی زمانه‌وانی و ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ده‌قه‌وه بوو نه‌ك ره‌گه‌زه‌كانی تری نمایش، به‌ڵام له كاره‌كه‌ی ئه‌میشدا نواندن نه‌یتوانی بوو ئه‌و مه‌به‌ست و فه‌لسه‌فه‌یه بگه‌یه‌نێت كه (شه‌فیق) خۆی بۆ ماندووكردبوو له رووی ئاماده‌كردنی ده‌ق و نزیككردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قه له واقیعی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی.
به جۆرێك ئێمه وه‌ك بینه‌ر گه‌ر ئه‌و پرسیاره له ده‌رهێنه‌ر (د. هه‌یسه‌م) بكه‌ین و بڵێین تۆ ده‌ڵێیت ده‌قی (به‌هێزترین) ی سترنبێری نمایشده‌كه‌م ئایا ناكرێت هه‌ر هیچ نه‌بێت رۆحی ده‌قه‌كه و فه‌لسه‌فه‌ی ده‌قه‌كه‌مان پێبگه‌یه‌نیت و ئێمه له نمایشه‌كه‌دا بیبینین؟
به هه‌ر حاڵ (د. هه‌یسه‌م) له‌و ئێواره‌یه‌دا و له‌و نمایشه بیست خوله‌كییه‌یدا ویستی جۆرێك له جیاوازی و نامۆكردن له چاوی ئێمه‌دا دروستبكات، به جۆرێك به‌شێك له بینه‌رانی برده سه‌ر شانۆ و ئه‌كته‌ری هێنایه ناو بینه‌ران، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی به ئێمه بڵێت میكسێكی وام دروستكردووه له نێوان رووداوه‌كان و بینه‌راندا كه ئێوه هه‌ست بكه‌ن رووداوه‌كان له ناو خۆتاندا رووده‌دات نه‌ك له ده‌ره‌وه بۆمان هێنابن، به‌ڵام به ریتمێكی ئیرتیجال و به بێ هیچ خۆئاماده‌كردنێكی پێشوه‌خت، باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌بوو له نمایشدا ئیقبال نه‌عیم وه‌ك ئه‌كته‌ر ته‌نها یه‌ك دیالۆگی ده‌قه‌كه‌ی له‌به‌ر نه‌بوو. به‌ڵكو ده‌قه‌كه‌ی گرتبوو به ده‌ستییه‌وه ده‌یخوێنده‌وه، پڕۆڤه‌شیان له یه‌ك دیمه‌ندا نه‌كردبوو، ته‌نانه‌ت (د. هه‌یسه‌م) ئه‌وه‌شی راگه‌یاندبوو كه بانگێشتی ئه‌و بۆ ئه‌م وه‌رزه شانۆییه شتێكی كتوپڕبووه‌و ئه‌و خۆی ئاماده‌نه‌كردووه‌و له مه‌غریب بووه‌و به په‌له گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌م نمایشه!
هه‌ر بۆیه ئه‌و ئێواره‌یه‌ش له نمایشێكی ئیرتیجالی نا رێكخراودا (هه‌یسه‌م عه‌بدولڕه‌زاق و ئیقباڵ نه‌عیم) نمایشێكی پڕ له كه‌موكورتییان پێشكه‌شكردین، كه به داخه‌وه زیان به ئه‌زموونی هه‌ردووكیان ده‌گه‌یه‌نێت له كاری هونه‌رییدا.
*ئه‌وان ده‌یانه‌وێت چی بڵێن؟
له‌و نمایشه‌دا كه تاكه جیاوازیه‌ك من هه‌ستمپێكرد ئه‌وه بوو (د. هه‌یسه‌م) خۆی له بری كاره‌كته‌ره بێده‌نگه‌كه‌ی تری ده‌قه‌كه رۆڵی بینی، رۆڵێكی بێده‌نگ به بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك رسته‌ی هه‌بێت، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئیقبال نه‌عیم به هه‌ڵچوون و توڕه‌بوون و ته‌شه‌نوجێكی زۆره‌وه ده‌قه‌كه‌ی به ده‌سته‌وه بوو، دیالۆگ به دیالۆگی شانۆییه‌كه‌ی ده‌خوێنده‌وه‌و جاروبار به‌رزو نزمییه‌كی به ده‌نگ و به ریتمی قسه‌كانی ده‌دا گوایه بۆ بینینی ئه‌وه‌ی به ئێمه بڵێت ئێوه له نمایشدا نین، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ئێوه بانگێشتكراون بۆ ئێواره‌یه‌كی پڕۆڤه‌كه‌مان!
له نێوان ئه‌م دوو حاڵه‌تی نمایش و پڕۆڤه‌دا جۆرێك له په‌رته‌وازه‌یی دروست ده‌بێت، له‌وه‌ی ده‌رهێنه‌ر بیه‌وێت نمایشبكات یان نمایش به‌ڕێكات؟ ئایا ئه‌وان به‌ڕاست خۆیان نمایشكرد، یان حاڵه‌ته‌كه‌یان گێڕایه‌وه؟ به بڕوای من هیچكام له‌و حاڵه‌تانه نه‌گه‌یشته بینه‌ر و نمایشه‌كه‌شیان یه‌كێك بوو له نمایشه خراپه‌كانی ئه‌م وه‌رزه شانۆییه كه ئێمه بینیمان.
*په‌یوه‌ندی له ده‌قه‌وه بۆ نمایش:
بنه‌مای سه‌ره‌كی ئیشكردن و خاڵی گرنگی ده‌قه‌كه‌ی سترنبێری دروستكردنی دوو رایه‌ڵه‌و دوو ئاڕاسته‌ی جیاوازه له نێوان كاره‌كته‌رێكی قسه‌كه‌رو كاره‌كته‌رێكی بێده‌نگ، فه‌لسه‌فه‌ی دروستكردنی ئه‌م دوو كاره‌كته‌ره‌ش جۆرێك له دوالیزمه‌بوونی نێوان ئه‌و خانمه‌یه كه له قاوه‌خانه‌كه‌یدا به بێزارییه‌كی زۆره‌وه ده‌یه‌وێت خه‌مه‌كانی خۆی بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر بگێڕێته‌وه، به‌ڵام له گێڕانه‌وه‌یدا ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری بێده‌نگه و هیچ ناڵێت، تاكه بیرۆكه‌یه‌ك له‌و ده‌قه‌وه گوێزرابێته‌وه بۆ نمایشه‌كه‌ی (هه‌یسه‌م عه‌بدولڕه‌زاق) ئه‌م بیرۆكه‌یه، به‌ڵام له ده‌قه‌كه‌دا كاره‌كته‌ره‌كه خانمێكی بێده‌نگه و له نمایشه‌كه‌دا هه‌یسه‌م خۆی وه‌ك پیاوێك ئه‌و رۆڵه به‌رجه‌سته‌ده‌كات، ئێمه نازانین فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م گۆڕانكارییه چییه؟ ئه‌مه له كاتێكدا له ده‌لیلی نمایشه‌كه‌دا ئه‌و رۆڵه‌ی هه‌یسه‌م نووسراوه (كه‌ڤاڵ سدقی) به‌ڵام له نمایشه‌كه‌دا به پێچه‌وانه‌وه له بری كه‌ڤاڵ هه‌یسه‌م خۆی رۆڵه‌كه‌ی بینی، كه نازانین هۆكاری ئه‌مه چییه؟
خاڵێكی تری به‌های ئه‌م ده‌قه، چنینی هه‌ره‌می رووداوه له په‌یوه‌ندیدا بۆ نمایشی شانۆیی، ئه‌مه له كاتێكدا له سیاقی ئه‌م نمایشه‌دا ره‌گه‌زێك نییه به ناوی په‌یوه‌ندی له نێوان ده‌ق و نمایش، گه‌ر به‌و هیڵه وه‌همییه‌ش له نێوان ئه‌و دوو كاره‌كته‌ره‌ی نمایشه‌كه‌ی ئه‌وان یان راستره بڵێین ئه‌و ئێواره پرۆڤه‌یه‌ی (هه‌یسه‌م عه‌بدولڕه‌زاق و ئیقبال نه‌عیم) جۆرێك له په‌یوه‌ندی به زۆر دروستكرابێت، ئه‌وا له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و كوتله و بنه‌ما دیكۆره عه‌فه‌وییانه‌بوو كه چه‌ند كاتژمێرێك پێش نمایشه‌كه بیر له به‌كارهێنانی كراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێك له په‌یوه‌ندی لای ئێمه دروستبێت و هه‌ستبكه‌ین رووداوه‌كانی نێو نمایش چركه‌ساتین و له‌و چركه‌یه‌دا له‌به‌رامبه‌رماندا رووده‌ده‌ن، بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ش چه‌ند حاڵه‌تێكی سه‌یر دروستكرابوو، به بیانووی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی به تایبه‌تی هێنانی به‌شێك له بینه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر چه‌ند كورسییه‌ك بۆ ته‌خته‌ی نمایش و هێنانی گسكی كاره‌بایی بۆ پاكردنه‌وه‌ی ته‌خته‌ی شانۆ و جێگیركردنی ئامێره‌كانی روناكی شانۆ له‌و ساتانه‌ی نمایشدا، هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه بۆ دروستكردنی رایه‌ڵه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه بوو، كه به هیوا بوو له نمایشدا بیخولقێنێت، به‌ڵام دواجار ریتمی نمایش و ناڕێكخراوه‌یی جوڵه‌و كرداری ئه‌كته‌ر له كاتی نمایشدا ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی تێكده‌دا و هیچ كام له‌و حاڵه‌تانه وه‌ك كردارێكی شانۆیی به بینه‌ر نه‌گه‌یشتن!
هه‌وڵدانیش بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له نمایشدا له‌سه‌ر زۆر بنه‌مای تر ده‌بێت نه‌ك ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه باسمان لێوه‌كرد، چونكه هه‌یسه‌م عه‌بدولڕه‌زاق وه‌ك تاكه پیاوێك له (حه‌مامی ژنان) دا ده‌بوایه به پێی هه‌موو بنه‌ماو تایبه‌تمه‌ندییه‌كان له‌و ئه‌كته‌رانه‌ی تر جیاوازبوایه، چ له رووی ئه‌زموونی كاركردن چ له رووی گۆشه‌نیگای ده‌رهێنان و په‌یوه‌ندی دروستكردن له ده‌ق و نمایشدا، به‌ڵام نه‌ك ئه‌و له (حه‌مامی ژنان) دا جیاواز نه‌بوو، به‌ڵكو ریتمی گشتی ئه‌و حه‌مامه‌شی شێواندبوو كه ژنا خۆیان ده‌یانویست به ئازاده گوزراشت له خه‌مه‌كانیانی تێدا بكه‌ن!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
