مێژووی ئه‌ده‌بی کوردیش وه‌ک هه‌موو گه‌لانی زیندوو، پڕیه‌تی له سه‌ربه‌رزی و جوانی و له مه‌زنیوه، گه‌لێ کوردیش که یه‌کێکه له نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه هه‌رچه‌نده که وه‌ک گه‌لانی ئازاد‌و ره‌هاو سه‌ربه‌خۆی تا ئه‌مڕۆکه نه‌یتوانی که وه‌لاتێکی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد‌و پێشکه‌وتووی هه‌بێت وه‌ک هه‌موو گه‌لانی ئازاده‌ی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه تا ئه‌م ساته‌ش خاوه‌نی بوونی وه‌ڵاتی خۆی نه‌بووه و به هۆی داگیرکه‌ران و دوژمنانیه‌و هه‌میشه ڕه‌تێندراوو سه‌روه‌ت و سامان و بوونی خۆی لێ داگیر کراوه و له هه‌موو لایه‌که‌وه به زۆری زۆرداریوه په‌لامار دراوه سه‌روه‌ت و سامانی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی لێ تالان و زه‌وت کراوه له ژێر چنگی تازی وتورک و عه‌جه‌ماندا به‌وپه‌ڕی ڕنده‌ییه‌وه چه‌وساوه‌ته‌وه و داخی گرانم که کامه‌رانی و سادی وبه‌خته‌وه‌ریه‌کانی میللی خۆی نه‌دیوه‌و به درێژایی مێژوو ئه‌م ده‌ست وئه‌و ده‌ست کراوه، له گه‌ل ئه‌و هه‌موو چه‌رمه‌سه‌ری و ناله‌باری وناره‌واییانه‌ی که دژ به گه‌لی کورد کوراوه، لی دوژمنانی داگیرکه‌رو ڕنده‌ی کورد له گه‌ل هه‌موو هه‌ولێکیان نه‌یان توانیوه که هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی وبوونی ئه‌م کوره چه‌وساوه‌یه بۆ هه‌میسه له ناو به‌رن و نه‌ته‌وه‌ی کورد وادار به نه‌مان و له ناو چوونه‌وه بکه‌ن، دیاره که که‌سایه‌تی و دڵسۆز‌و ڕابه‌ران و گه‌وره پیاوانی گه‌لی کورد هه‌میشه هاتۆنه‌ته مه‌یدان وبه‌رگریان به زۆر شیوه‌وه له بوونی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیانه‌وه کردووه، یه‌کێ له بنه‌ماکانی هه‌ره مه‌زنی بوونی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک زمانێکی زیندووه که ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه پیی بپه‌یڤێت‌و پیی بنوسێت، کوردش له‌وه‌تی که هه‌یه له گه‌ل ئه‌و هه‌موو په‌لامارو هیرس و هه‌ولی له‌ناو بردنیه‌وه هه‌رگیز ڕۆله قاره‌مان وزاناو ئازاکانی وازیان له زمانی شیرینی خۆیان نه‌هێناوه‌و هه‌میشه به زمانی خۆیان نوسیوه، ئه‌گه‌ر به کورتی ئاوڕێک له مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی بده‌ینه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که گه‌لێ که‌سایه‌تی مه‌زن و هۆزانوان و مێژوو نوس ونوسه‌رانی زانا‌و بلێمه‌ت له گه‌لی کورد هه‌ڵکه‌وتووه، که تا وانیویانه خزمه‌تیان به مێژووی ئه‌ده‌بی وفه‌رهه‌نگ و که‌لتوری میللی خۆیان کردوه‌و به زمانی شیڕینی کوردی باوک و باپیرانی خۆیانه‌وه نوسیویانه، لاپه‌ره زیڕینه‌کانی میژووی کورد پڕیه‌تی له که‌سایه‌تی ناودار و زانا‌و شامیر که تا دوا هه‌ناسه‌ی ژینیان شانازیان به بونی کورد بوونی خۆیانه‌وه کردوه و گه‌لی کوردیان به ههۆی مانه‌وه‌ی زمانه شیرینه‌که‌مان له تواندنه‌وه ڕزگار کردووه، هه‌ر له‌و سه‌ره‌مانه‌وه که ئیسلام هاۆته ئاراوه ئه‌گه‌ر چاوێک به میژووی کۆنه‌وه بخشینین ده‌بین، که گه‌ێ له نه‌ته‌وه‌کانی تر کاریان تێکراوه له مێژووی ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوین دا به ته‌واوی نه‌ماون و ئه‌وان نه‌ته‌وانه تواینه‌وه، کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یکی بێبه‌ش له هه‌موو مافه ره‌وکانی خۆیه‌وه هه‌رگیز داگیرکه‌ران نه‌یان توانیوه که سه‌رکه‌وتوو بن له توانه‌وه‌ی گه‌لی کورد، زمانی زیندووی نه‌ته‌وه‌یکورد هه‌میشه به دوژمنان و داگیرکه‌رانی کورستانیان گوتووه گه‌لی کورد هه‌ر زیندووه‌و قه‌ت نامرێت، که ئه‌مه‌ش جیگای سانازیه له سایه‌ی سه‌ری ئه‌وان رابه‌رو که‌سایه‌تی و بلێمه‌ته کوردانه‌ی به هه‌ست و به خامه‌و به ده‌ستت ڕه‌نگینیانه‌وه ناوی کورد‌و کوردستاناین هه‌میسه پاراستووه. هه‌زاران سلاو له گیانی پاکی هه‌موو ئه‌وه گه‌وره مه‌ردانه‌وه بێت که خۆیان ماندوو کردووه‌و به کوردیان نوسیوه و بۆ کورد‌و کوردستان خه‌باتیان کردوه. ئه‌مجاره لره‌یدا باس له گه‌وه‌ر مه‌رو زانا‌و هۆزانوانی کورد نه‌مر، ، ، بێسارانی ده‌که‌ین و به خوێندنه‌وه‌ی یه‌کێ له هۆزانه‌کانی ئه‌و سه‌روه‌ره گیانی ئه‌و زاته ساد ده‌که‌ین و هه‌ست وبیری خۆشمان به جوانی و له‌باری و پڕ له هه‌ستی به‌رزه‌وه زاخاو ده‌که‌ینه‌وه.
بێسارانی نه‌مر له سالانی 1052له ئاوایی بێساران هاتۆته جیهانه‌وه و تاساڵی 1641ژیاوه واته 61 ساڵ ژیاوه، له ڕۆژگاران و سه‌رده‌می خۆی دا خزمه‌تێکی زۆری به کورد‌و کوردستان کرووه، به زمانه شیریه‌که‌ی کوردی شێوه‌ی هه‌ورامی گه‌لێ هۆزانی ناسک وبه‌رزو پر له مانا‌و سه‌روه‌ریدا نوسیوه، لێره له‌م به‌شه‌دا چه‌ند پارچه‌یه‌ک له هۆزانه نه‌مره‌کانی ئه‌و زاته ده‌خوێنینه‌وه و هه‌زران سلاو بۆ گیانی پاکی ئه‌و نه‌مره کورده ده‌نێرین. بێسارانی لێرده‌دا ده‌لێت.
قیبله‌م به حه‌یفه‌ن وێنه‌ی تۆ سایی
بگیرۆ نه دڵ خه‌شـــمی جودایی
ئه‌گه‌ر گوناهێ وه‌نمکه‌ری بارا
یه‌سه‌ر، ، به‌شمشیر، به ته‌ناف به دارا
وه‌گه‌ر نه‌حه‌یفه‌ن به واته‌ی به‌دگۆ
نه په‌رده مانۆ رازی من وتۆ
چه‌نده به مه‌زنی وجوانیوه گازانده‌ی خۆی ده‌کات و به‌و شیوه‌یه جوانی و زۆر له بار وگه‌واراوه ده‌ردی دلی خۆی بۆ پادشای ئه‌و سه‌رده‌مانه‌وه هه‌ڵده‌ڕیژیت و دلی خۆی زۆر به گه‌ورییوه شاد ده‌کات.
له پارچه‌یه‌کی تری هۆزانه‌کانی ئه‌و مه‌لاو سه‌یداو سه‌روه‌ره، خامه ڕه‌نگینه‌که‌ی له ده‌ست ده‌گرێت و به دڵێکی پڕ له مه‌زنی و گه‌وره‌ییه‌وه ڕوو له یاره‌که‌ی خۆی ده‌کات و ده‌فه‌رموێت و ده‌ڵێت:
شیرین زولف لول... شیرین زولف لول
فیدای زولفت بام، گا، گرژه‌ن گـــا لول
گا چوون سـیاو مار په‌شێوه‌ن مه‌لول
گا وێنه‌ی لاولاو مه‌ینــــچوون نه تول
گا، تــــاتان نه ده‌س گه‌ردش سه‌مال
گا خــه‌فته‌ن سـاکین نه ده‌وران خاڵ
گاهێ په‌شــــــــــــیوه‌ن، گاهێ گرنجه‌ن
گاگا گــــره به‌ند مله مــــای ڕه‌نجه‌ن
ده‌بینین چه‌ند به جوانی و هه‌ستی پڕ له خۆشه‌ویتیه‌ه باس له سیمای یاره خۆسه‌ویته‌که‌ی خۆی ده‌کات و چلۆن پیی دا هه‌ڵده‌لێت، که له گه‌لێ له هۆزانه‌کانی کالسیکی پیدا هه‌ڵگوتن به ئه‌وین وخۆسه‌ویست و که‌سایه‌تی زۆر باو بووه، بێسارانی نه‌مریش له دووری یارکه‌ی خۆیه‌وه ده‌ردی دلی خۆی ئاوا ده‌ربڕیوه‌و له پارچه هۆزانێکی تری‌دا ئاوا ده‌فه‌رموێت و ده‌لیت:
قیبله‌م چیس مه‌بۆ تایی جــه‌و زولفه
جه‌و زولف، وه‌شــــبۆ لول ســـــه‌ر کلفه
وه‌زیم له گه‌رده‌ن، عه‌مرم وه‌بره ده‌م
ته‌جدید بپ، ده‌فــــــع هوناوان وه‌رده‌م
له پارچه هۆزانێکی تری دا له‌و ده‌مه‌وه که له بیساران دوور ده‌که‌وێته‌وه، باس له زێدی خۆی ده‌کات و له دوریدا ده‌لێت: هه‌میشه چاوم ته‌ژی ئه‌سرینی دووری تۆیه و دهفرمه‌ێت:
چه‌وساو دیده‌م دوور که‌فته‌ن جه تۆ
لێـــــلاویش لێله‌ن لێـــــــــــلاوتر مه‌بۆ
ڕۆشـــنی بســـــــــات، وه‌نه‌م. بیه‌ن تـار
زینــده‌گیم تاله‌ن وێـنه‌ی ژاری مـــــار
که‌سێ به‌یته‌ور حـاڵی جه‌ســته‌ش بۆ
پێشـــــــــه جۆیای تۆ ئاوات واته‌ش بۆ
خاسش‌هـه‌رئێده‌ن مه‌رگش میهمان بۆ
مه‌گه‌رئه‌و مه‌رگ ده‌رده‌ش ده‌رمان بۆ
له هۆزانێکی تری دا چه‌ند به ناسکی هه‌ستی خۆی ده‌ر ده‌بڕێت و له‌م هۆزانه کلاسیکیه‌ی دا، ئاوا ده‌فه‌رموێت
چلێ به پـــــــــه‌نا چلێ به پــــــه‌نا
چلێ چون ڕه‌قیب مه‌دران به په‌نا
هورئامان مه‌دران نه‌روی ته‌مه‌ننا
مه‌رباد به قودره‌ت بده‌رۆش فه‌نـا
وه‌بار قــــــودره‌ت له تار له تار بۆ
نمــــــــاز و بالای قیبـــــله‌م دیار بۆ
بســـــوۆزی باهه‌ر بازدیی ســه‌حه‌ر
ریشه‌ش جه زه‌مین به‌ربارۆ وه‌به‌ر
تابالای قیبله‌م چون شه‌مع خانان
بویـــنۆ وه‌چـــــه‌م نه به‌رزه بـــانان
ئه‌م شاعیر مه‌زنه واته سه‌یدا بیسارانی مامۆستایه‌کی زانا‌و بلێمه‌ت و زۆر به توانا بووه ده‌توانین بڵێن که ئه‌و زاته گه‌وره‌یه دڵدارێکی دڵ پر جۆش و هستی پاک وبێگه‌ردی زۆر بڵندی هه‌بوه‌و فه‌یله‌سوفێکی ئاینی بووه، که مامۆستای گه‌ێ له هۆزانوانانی به‌رزی کورد بووه، که دیوانه نایابه‌که‌ی پڕ له هه‌ستی ناسک وجوان و مانای قول و ته‌ژی له خۆسه‌ویستی و پیا هه‌ڵاگوتنه. هه‌زارن سلاو له گیانی پاکی هه‌موو ئه‌وان گه‌وره مه‌ردو هۆزناوانانه‌ی که به هه‌ستی ناسکیانه‌وه ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته مه‌زنه‌ی گه‌ل ونیشتمانی خۆیان کردووه، بیسارانی وهه‌مو ئه‌وانه‌ی که خزمه‌تێکی زۆریان کرووه هه‌رگیز نامرن وبۆ هه‌تایه ناوی مه‌زنیان هه‌ر زیندووه.
... .. درێژه‌ی هه‌یه بۆ به شێکیت تری هۆزانی کلاسیکی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
