شاهونه‌رمه‌ندی گۆرانی کوردی به چه‌ند به‌رهه‌مێکی نوێ ژێرخانی فه‌رهه‌نگی کوردیمان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کات و سه‌رده‌مێکی دێرین به داهاتوومان ده‌ناسێنێت.
عه‌دنان که‌ریم کارده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی تاکی کورد زێدی خۆی پتر لا ئاشنابێت و، له نێو نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌دا به ڕه‌چه‌ڵه‌کی خۆی سه‌ربه‌رزبێت.
چۆن عه‌دنان که‌ریم هه‌میشه به وشه به‌رزه‌کانی نالی و سالم و مه‌حوی ده‌مان هه‌ژێنێت و ده‌روونمان ده‌لاوێنێت، ئه‌م جاره‌ش چه‌ند هۆنروایه‌ك ده‌کاته به‌رگی ده‌نگه زوڵاڵه‌که‌ی و له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌مانباته ئامێزی خواوه‌ندی هه‌ست و نه‌ست، به ده‌نگه ڕه‌سه‌نه خه‌مڕه‌وێنه‌که‌ی باڵ به ئاره‌زۆکانمان ئه‌گرێت و بوونه‌وه‌ری کوردیمان ئه‌سه‌لمێنێ.
دیسانه‌وه به هاوکاری كامکاره‌کان به‌رهه‌مێکی ترمان بۆ دێنێته دی و تامه‌زرۆی گوێبیستی شاکارێکی ترمان ده‌کات. سیدیه نوێکه‌ی مامۆستای گۆرانی له یازده گۆرانی پێكدێت که لانی که‌م دوویان ئاوازی خۆیه‌تی که به ئامێره ئه‌فسووناوێکانی كامکاره‌کان ده‌ژه‌ندرێن و ئاوازی گۆرانییه‌کانی تریش له کاره به‌رزه‌کانی مامۆستایان: هۆشه‌نگ، ئه‌رده‌شیر، ئه‌رسه‌لان و ئه‌رده‌وانه. پێده‌چێت عه‌دنان که‌ریمی ده‌نگ خۆش له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا کۆتایی به کاره‌کانی بهێنێت. ئومێدی به‌رده‌وامی سه‌رکه‌وتن بۆ مامۆستا عه‌دنان ده‌خوازین... کوردستان نێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
