زۆر مندال بووم تازه ده‌ستم به خوێندنی سیپاره‌و قورئان ده‌کرد و، له گه‌ل هه‌ڤاڵێکی ئازیزمدا که ئه‌و سه‌رده‌مانه یه‌کێک بوو له ئاواره بارزانیه‌کان، که ڕژێمی بۆگه‌نی کۆنه‌په‌رستی عێراقی ئه‌و برا بارزانیانه‌یان ئاواره‌ی گونده‌که‌ی زێدی من واته گوندی داره‌به‌ن که ده‌که‌وێته ده‌شتی به‌ڕانه‌تی هه‌ولێره‌وه کردبوو، ئه‌وان بارزانیانه به هۆی شوڕشه‌کانی بارزانه‌وه، که دلێرانه دژ به ڕژێمی کۆنه‌په‌رستی عیراقیوه که ئه‌وده‌مانه داگیرکه‌ری ئینگلیز عێراقی داگیر کردبوو، بارزانیه‌کان به‌هۆی شۆرش و به‌رخودانه‌وه ئاواره ده‌کران و به زۆری زۆرداری و ده‌ستی سته‌مه‌وه له شوێنی باوک و باپیرانی خۆیانه‌وه هه‌لده‌که‌ندران و، ئه‌و کاته کۆمه‌لێک له‌وان دلێرانه‌ی بارزانی له دێیه‌که‌ی ئێمه‌دا ده‌ژیان و ته‌واوی خه‌ڵکی ئاوایی زۆریان ڕێز لێ ده‌نان، ئه‌و هه‌ڤاله‌م که ناوی ساڵح بوو، به‌یه‌که‌وه ده‌ستمان به سیپاره‌و قورئان خویندن کردبوو، تا حه‌یامێکی زۆریش له گوندی داره‌به‌ن به‌یه‌که‌وه فه‌قێیاتیمان له حوجره‌که‌ی ده‌شتی باوکم ده‌کرد، هه‌ر له‌و ڕۆژگارانه و سه‌رده‌مه‌وه من ئاشقی شیعری کلاسیکی بووم، ده‌نگ و ئاوازه خۆشه‌کانی فه‌قێیه ده‌نگخۆسه‌کان زۆریان کار تیده‌کردم و منیش هه‌ر له‌وده‌مانه‌وه حه‌زم ده‌کرد که ئه‌وان هۆزانانه له‌به‌ر بکه‌م و ئاوا بیان خوێنمه‌وه، به‌م هیوایه‌شم گه‌یشتم، که گه‌لێکم له‌وان هۆزانانه‌ی باوکم ده‌شتی که هۆزانی کلاسیکین له به‌ر کرد‌و بۆیه‌ش له‌وکاتانه‌وه هه‌ستی خۆشه‌ویستی هۆزانی کلاسیکیم له ناو دڵ و ده‌روندا جێاگای خۆیان چاک ده‌گرت و شیعرم خۆش ویستووه، بۆیه‌ش بوو که هێشتان هه‌ر مندالبووم گه‌لێ له هۆزانه‌کانی ده‌شتیم وه‌ک هۆزانی، ، ، چه غه‌و‌ایه ئیمڕۆ له باغێ گولانو، ، ، حه‌بیبی دڵێمن به‌هارێکی بوو و، ، ، موژده ئه‌ی دل به‌ره‌گاهی میسرێ شادی هاته‌وه‌و، ، ، خۆم کوردم و ساقیم کورد‌و، ، ، ئه‌ی سه‌روی حه‌یاتم به وه‌فا دڵ بکه رازی و، ، ، ، ، ، ئاری عه‌له‌مداره‌که‌م، ، ، و کۆمه‌لێکی ترم له‌وان هۆزانانه‌ی ده‌شتی باوکم که به ئاوازێکی زۆر دڵگیرو شاد ده‌خوێندرانه‌وه، منیش له به‌رم کردبوون و، زۆر جارانیش له ناو فه‌قێیان دا تا ڕۆژگارانی مسته‌عدیشم واته دوا خوێندنی ماده‌کانی مه‌لایه‌تیم، ئه‌وان شیعرانه‌م له کۆڕ‌و مه‌جلسان دا به ئاوازی تایبه‌ت به خۆیانه‌وه ده‌مخوێنده‌وه‌و، دڵم هه‌تا بڵێی به‌وان هۆزانه کلاسیکیانه‌وه شادان ده‌بوو، ئێستاکێش گه‌لێکم له‌وان هۆزانانه هه‌ر له به‌ر ماوه و، گه‌لێ جاران له کۆڕی گه‌ره‌لاوژه‌کان که له‌گه‌ل هه‌ڤالانی خۆشه‌ویستم رو ده‌نیشین، که نۆبه‌م ده‌گاته سه‌ر ئه‌وا منیش یه‌کێ له‌وان هۆزانانه ده‌خوێمه‌وه‌و کۆڕی مه‌جلس بۆ خۆمان به‌خوێندنه‌وه‌یان شادتر ده‌که‌ین، دیاره هه‌ر له زووڕا ته‌نیا شیعری کلاسیکی باو بوو، که له‌وان ڕۆژگارانه‌وه شاعیرانی کلاسیکی هه‌میشه شیعریان به شیوه‌ی وه‌زن و قافیه‌و کیشی ته‌واو ده‌نوسی، که ئه‌و شیوه نوسینه‌ش له هۆزان هۆنینه‌وه‌دا گرنگیه‌کی تایبه‌ت به خۆیانه‌وه هه‌یه و ئه‌مڕۆ هه‌رماوه، گه‌لێ له هۆزانوانانی ئێستاش هه‌ر به‌و شیوه‌یه شیعر ده‌نوسن، به‌ڵام که‌مێ که‌متره، چونکه شاعیرانی نووێخواز ئه‌مڕۆکه زۆرن و وه‌ک له پێشووشدا گوتومه شاعیرانی ئه‌مڕۆ به شیوه‌یه‌کی ئازاد‌و تازه‌وه هۆزان ده‌نوسن، دیاره که نوسینی شیعری ئازادیش بۆ خۆی لایه‌نگرانی زۆری خۆی هه‌یه، من ئه‌مڕۆکه‌ش هه‌روه‌ک رابوردو پێم وایه که هۆزانی کلاسیکی زیاتر به دڵی مرۆڤه‌وه ده‌نوسێت، گه‌لێ جاران گوێم له مامۆستا هه‌ژاری نه‌مر بووه که ده‌یفه‌رموو، منیش زیاتر حه‌ز له هۆزانی کلاسیکی ده‌که‌م و پێشم وایه که شیعری کلاسیکی چاکتر ده‌تواندرێت له به‌ر بکرێت، نه‌ک شیعری ئازاد، له به‌شه‌کانی پێشدا، شیعری ده‌شتی وموخلیس و هه‌ژاری موکرایانی و مامۆستا هێمنی موکریانی هه‌رده‌م زیندومان خوێنده‌وه‌و، گیانی پاکی ئه‌وان نه‌مرانه‌مان به خوێندنه‌وه‌ی شیعره کلاسیکیاکانیان شاد کرد. ئه‌مجاره‌ش له گه‌ل شیعرێکی مامۆستای مه‌زنمان کاک خالیدئاغای حیسامی واته مامۆستا، ، ، هێدی، ، ، که ئه‌مڕۆش هه‌ر له ژیان دا ماوه، به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هۆزانه نه‌مره‌ی ده‌چینه‌وه ڕۆژانی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن و کۆڕی یارو هه‌ڤالانی ده‌نگی کوردستانه‌وه که له ئه‌شکه‌وته‌که‌ی سه‌ردێمان بووین و ئه‌م هۆزانه‌ی زۆر جاران به ده‌نگه زولاله‌که‌ی خۆیه‌وه ده‌خوێنده‌و، که ئه‌ویش به ناوی فه‌وزییه‌یه که ئاوا ده‌فه‌رموێت و به‌لای منه‌وه ئه‌م هۆزانه‌ی مامۆستا هیدی بۆ خۆی شاکارێکی زۆر مه‌زنه‌و ئاوا ده‌فه‌رموێت و ده‌لیت:
فه‌وزیه هیدی
وه‌ره وه‌ک مانگ سه‌رده‌رکه له سوێ
گوله‌که‌م تاوێ له گه‌ل من بـــــــــدوێ
وا له ڕێتا سه‌ری ســـــــــــــه‌رگه‌ردانم
چــــــاو به گــــــریانه‌وه لێت ده‌ڕوانم
گیان په‌پولێکه لـــه ده‌ورو به‌ری تــۆ
وا گڕی گرتووه له ســایه‌ی سه‌ری تۆ
دڵ به ئاواته‌وه هـــــــــه‌ردێمه‌وه لات
سه‌ری داناوه له ڕێی هات و نه‌هات
وه‌ره ســــــــه‌یری من و ڕه‌نگی زه‌ردم
ده‌ردی دووریت و هه‌ناسه‌ی ســه‌ردم
لێک ده‌که‌ن ڕۆژی من و پرچی ره‌شت
ڕه‌نگی فرمێسکی من و کوڵمی گه‌شت
زه‌ره زۆر که‌وت وبه‌یان زۆر ئه‌نگوت
به هه‌ناسه‌ی شنه گوڵ زۆر پشـــکوت
چاوی من هـــــه‌رچی ده‌رووی تۆ راما
لێوه‌که‌ت پێنه‌که‌نی و هـــــــــــــه‌رواما
جووتێ لێمۆ که له‌ســــه‌ر سنگی تۆن
ویست وخواستی‌دڵی منی تامـه‌زرۆن
چه‌بلێم‌چه‌نده‌سرووشت‌ئاره‌قی ڕشت
تاوه‌ها جـــــووتێ مه‌می تۆی داڕشت
ته‌مه‌نی گه‌یوه‌ته چارده به خـه‌یاڵ
تازه زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێ لێـمۆی کـــاڵ
شـــــه‌م له ناو په‌رده‌وه کز ده‌نوێنێ
مـــــــه‌م له بن یه‌خه‌وه دڵ ده‌ڕفێنێ
جووتێ‌گۆی‌زێره‌به‌چه‌ندمانگ و ساڵ
خڕی هه‌ڵداوه له ســـــــه‌ر زیوی قـاڵ
سینگ ومه‌م تۆ بڵێ نه‌ک زێر‌و زێــو
زێڕ و زێو که‌ی وابووه نیشـــــه بزێو
به ده‌م ئه‌و گــــــۆیه‌ه ده‌نکی یاقوت
به ســـــــه‌ری لاله‌وه ما ئاگری ڕووت
به کـزه‌ی باوه که لێمــــــــۆ ده‌وه‌رێ
مه‌می تۆ هه‌ر به هانسـه‌ک ده‌له‌رێ
ئه‌ی مه‌هاباد ئه‌تۆی جێی شـــانازی
پیی گه‌یاند باوه‌شی گه‌رمی قــــازی
کۆرپه‌کانی تۆ له خان و ســــــه‌ردار
به‌سه‌ری به‌رزه‌وه چوونه ســـــه‌ردار
نیه ژین نرخی له پێنـــــــــــــاوی تۆ
ســـــه‌ربچی و به‌رزه‌وه بێ نــاوی تۆ
به‌رزه جێت بۆ سه‌ری کوردســـــتانی
لانی کــــار مامــــــــزی، جێی شێرانی
دیمه‌نت چه‌شنێ ده‌بزوێنی ئـــــه‌وین
گاڵته بۆ کێژ وکوڕی تـۆن مه‌م و زین
کوڕوکاڵی تۆهه‌مووی شۆخ و شــه‌نگ
کێژی چاومه‌ست وخڕو نێوقه‌د ته‌نگ
گه‌ڕێکێکت هه‌یه مـــزگه‌وتی ســـــوور
ڕوح له‌ســه‌روی ده‌گه‌ڕی دووراو دوور
ده‌رک وبه‌رپه‌نجه‌رو ژوور‌و هــــه‌یوان
حه‌وش وکۆلان و قولینچک و سه‌ربان
سه‌ر شه‌قام و چــــه‌م و پرد‌و ڕێبـــــاز
پڕ له پشتێن شــلی نه‌شمیل وبه نـاز
گولی لێ شین بووه هه‌رچی ده‌تـه‌وێ
غه‌لفی هێنـــاوه ته‌ڕ و شــــــڵک ونـوێ
ڕۆژ دره‌نگـــــــــانی ده‌مه‌و ئێــــــــــواره
کــــــــــیژ وکاڵ دێنه سه‌ر ئه‌و روبــاره
گۆزه ئـــــاو هه‌ڵده‌گرن، بازنه له قـــۆڵ
چه‌تری سه‌رکوڵمه‌یه برژانگ ومـــژۆڵ
هه‌ر گولێکی شـــــــــــه‌ده زۆر پڕ کــاره
ده‌له‌رێ و ده‌ســـــــتڕێ ژه‌نگـی گــــواره
نایه‌لێ‌خشلی ســه‌ری هه‌ڵگری ژه‌نــگ
زه‌رده‌ده‌رکه‌وت و‌تروسکه‌ی‌دێ‌په‌ره‌نگ
دڵنیـــــــــــــــــــــان له زمــــــــانی به درۆ
پێکه‌وه دێنــــــــــــــه زمان چـــــــاوو برۆ
مانگه شـــــه‌و هات وله ده‌رکه‌و بـانان
کۆڕی دڵداری ده‌به‌ســــــــــــــتن جوانان
بسکه‌کانیان به پشوی با ده‌شـــــــه‌تێ
بۆنی خۆشـــــــــی به‌هـــــه‌وادا ده‌ره‌تێ
دڵ ده‌له‌رزێنی شه‌وانی شــــه‌وه‌زه‌نگ
ده‌نگی‌به‌رموروی‌کچانی شۆخ‌وشـــه‌نگ
نیه جێیه‌ک وه‌کو ئه‌و شـــــــاره به‌لام
هه‌رچی تێی دایه له‌ڵام جوانه به‌لام
گول وه‌ک تۆی نیه پاک و روو ســــــور
لالــــــــــه‌ی وکه‌وتیـه نـــاو ماڵی بلوور
فه‌وزیه تاقه گولێ ناو شــــــــــــــــــاری
په‌یکه‌ری جوانی ئه‌تــــــــۆ گیـــانداری
نوێژگه گه‌رچی له په‌نای ماڵـه‌که‌ته
حه‌ج به‌لام ده‌ورو به‌ری خـــــاڵه‌که‌ته
ده‌ی‌شه‌ماڵ‌تۆش وه‌ره خه‌مخۆری کۆن
زۆری وه‌ک من به تـــه‌مــــــــای تـــــــۆن
بگه فریـــــــــای دڵی پڕ له خـــــــــوێنم
ده‌گڕێم ڕێم نــیه بیشـــــــــــــــی دوێنم
بچــــــــــۆ بۆ لای وبڵی به‌و ده‌م قه‌نده
ئاگـــــــــــــرت کردۆته‌وه له‌و مه‌ڵبه‌نده
هه‌ر له ڕۆژی هــــه‌وه‌لی ده‌ربه‌ده‌ریم
عیشـقی تۆش هۆیه‌که بۆ کوێره‌وه‌ریم
به هـــــــــه‌وای تۆیه دێ خورپه له دڵ
دڵ هه‌ر هی تۆیه هه‌تا ده‌یخه‌نه گــڵ
ئه‌و ده‌مه‌م خۆشـــــــه که تۆش له‌ولاوه
که‌زیه‌کــــــــــــانت بــــــــــده‌یه ده‌م باوه
با په‌رێشـــــــــــــــانی بکا وه‌ک دڵه‌که‌م
هه‌ڵمژم لێــــــــــــــــره‌وه بۆنی گوله‌که‌م
ئه‌ی مه‌هـــــــــاباد به خوام ئه‌سپاردی
لێره دڵ ســارد بوو، منیش بۆم ناردی
هاته‌وه باوه‌شـــــــــــی گه‌رم وگوڕی تۆ
هه‌ڵـــــــــوه‌دای ئاو‌و گڵی تۆن کوڕی تۆ
هه‌رچی هـــــــه‌ی تۆ گوڵی یا گوڵدانی
ئاوه‌دان بـــــــــــــــی وه‌ته‌نی کـــوردانی
ده‌ک هه‌ر ساخ بیت مامۆستای هێژاو هه‌رده‌م له یادمان کاکه خالیداغای حسامی هیدی شاعیر، یادی ئه‌و ڕۆژانه‌ش به‌خیر، که به ده‌نگه زولاله‌که‌ی خۆیه‌وه ئه‌م هۆزانه‌ی له ده‌نگی کوردستان بۆ یه‌که‌مجار خوێنده‌وه‌و دڵی هه‌موو ئێمه‌ی پێشمه‌رگه‌و یارانی شاد‌و خه‌ندان و پڕ له خۆشه‌ویستی ده‌کرد، که سه‌دان جار ئه‌م هۆزانه‌مان لێده‌دایه‌وه‌و ده‌مانخوێنده‌وه، یادی هه‌رده‌م زیندوی کاکه عه‌بدولخالق مارفی نه‌مریش هه‌ر ده‌منێت، که له‌گه‌ل هه‌ر کۆپله شیعرێ له‌م هۆزانه‌ی فه‌وزیه‌ی مامۆستا هێدی هێنده شادمان ده‌بوو که ده‌یگوت، به راستی ئه‌م هۆزانه شاکارێکی بێ وێنه‌یه و هه‌ر حه‌زده‌که‌م هه‌موو کاتێک گوێی لی بگرم و بیخوینمه‌وه!!! به‌ڕاستیش وایه، ئه‌م هۆزانه تا بڵێی جوان و گه‌واراو پڕ له مانای خۆشه‌ویستی یارو نیشتمانی له هه‌موو شتێک خۆشه‌ویستره، سه‌دان سلاوو ڕیزمان بۆ مامۆستا خالید ئاغای حسامی واته مامۆستا هیدی شاعیر‌و هه‌موو شاعیران و نه‌مرانی کوردستان، هه‌ر بژیت و ته‌مه‌نی مامۆستا هێدی هه‌ر درێژ بێت بۆمان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
