به‌ڕێز که‌ژاڵ خان ئه‌ونده‌ی پێم بکرێت وتاره‌کانت ده‌خوێنمه‌وه و زۆر خۆشحاڵم که وه‌ک نوسه‌رێک بیروڕای خۆت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کان ده‌رده‌بڕیت..
دیاره هه‌ردووکمان له‌سه‌ر ئازادی بیر و ڕا ڕێکین و من پێشه‌کی ده‌ستخۆشیت لێ ده‌که‌م و به‌ڵام حه‌زم کرد وه‌ک خوێنه‌رێك مافی ده‌ربڕینی ئه‌م سه‌رنجانه به خۆم بده‌م و له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ بیر بۆچونت تکایه له جیاوازی بیر و ڕامان ببوره..
سه‌باره‌ت به وتاره‌که‌ت که تیایدا ستایشی هونه‌رمه‌ند ئه‌نجیلینا جۆلیت کردووه به ڕاستی من حه‌ز ده‌که‌م تۆ هه‌روا به ڕووکه‌شانه و ساده‌ییه‌وه نه‌ڕوانیته ئه‌و کاره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده و له ڕاستیدا دیارده‌ی سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندان و به‌ناوبانگه‌کانی هۆلیود بۆ وڵاته هه‌ژاره‌کانی دنیا و له‌گه‌ڵیدا ته‌به‌نیکردنی منداڵان (مناڵ هه‌ڵگرتنه‌وه) ماوه‌یه‌کی زۆره له میدیایاکاندا بایه‌خی پێ ده‌درێت و هۆکاره‌که‌شی ڕه‌نگه کۆمه‌ڵێك لێکدانه‌وه هه‌ڵبگرێت. ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌که‌ی به‌ڕێزتان یه‌کێکیان بێت و به دیوه پۆزیتیڤه‌که‌یدا بڕوانینه ئه‌و کاره ئه‌وه چه‌ند خوێندنه‌وه‌یه‌کی تریش هه‌یه که هاوکات له‌گه‌ڵ پڕوپاگه‌نده‌ی میدیاکانی ڕۆژئاوادا ده‌کرێت ئاماژه‌ی پێ بده‌ین و ئه‌ویش هه‌مان قورسایی و بایه‌خی خۆی هه‌یه له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیارده‌یه‌دا. ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان ئاگاداری ژیانی زۆرێك له هونه‌رمه‌ندانی هۆلیود و هونه‌رمه‌ندان و گۆرانیبێژان و به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و ڕۆژائاوا بیت ده‌بینین ئه‌م دیارده‌یه له ژیانی زۆریاندا بایه‌خی پێ دراوه و هه‌وڵ دراوه وه‌ک کارێکی مرۆڤانه پیشان بدرێت بۆ نمونه (مادۆنا که زیاد له منداڵێکی ته‌به‌نی کردووه و له‌م دواییه‌شدا هه‌وڵێکی شکست‌خواردووی دا بۆ ته‌به‌نی کردنی منداڵێکی تر) ئه‌گه‌ر تێبینی ڕووداوه‌کانی چه‌ند ساڵی ڕابردووت کردبێت ئه‌م دیارده‌یه زۆر به بایه‌خه‌وه تیشکی خراوه‌ته سه‌ر و ئه‌وه‌بو زۆرێك له میدیاکانی ئه‌وروپاش که‌وتنه سه‌رزه‌نشت کردنی ئه‌م ڕه‌فتاره و به کۆیله‌کردنی مۆدرێن ناوزه‌دیان کرد. له کاتێکدا مێژوو وانه‌یه‌کی تاڵی تێدایه بۆ ئه‌و میلله‌ته ڕۆژئاواییانه‌ی که بازرگانیان به کۆیله‌کانه‌وه کرد ده‌بێت ئه‌م کۆیله کردنه‌یان چۆن جیابکرێته‌وه له‌وه‌ی پێشوو له کاتێکدا چاوشین و قژزه‌رده‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا به نیازی کاری خێره‌وه منداڵی ساوا له سنگی دایک و نیشتمان و نه‌ته‌وه و کلتور و خاک و ئاوی خۆی ده‌که‌ن و ده‌یبه‌ن بۆ وڵاتانی خۆیان و به کلتورێکی ته‌واو نامۆ به کلتوری منداڵه‌که په‌روه‌رده‌ی ده‌که‌ن. له مێژوودا که‌م منداڵ هه‌یه له‌و منداڵانه وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌ک گه‌ڕابنه‌وه وڵاته‌که‌ی خۆیان و گه‌ل و خێزان و نیشتمانه‌که‌یان له برسێتی و چه‌وساندنه‌وه ڕزگارکردبێت! گه‌ره‌نتی چییه ئه‌و منداڵه‌ی که جولی خان کردوویه‌تی به منداڵی خۆی منداڵێکی گۆشکراو به کلتوری ئێراقی یان شه‌رقی په‌رورده ده‌بێت و له پاشه‌ڕۆژدا فریای ئێراقی پڕ له نه‌هامه‌تی و ئاشوب ده‌که‌وێت!
ئێمه ناکرێت وا به ئاسانی ڕووداوه‌کان بخوێنینه‌وه و به‌شێک له ئاژاوه و شه‌ڕه‌کانی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌مینه شه‌ڕی کلتوره‌کانه‌وه و که‌ی کلتوره‌کان یه‌کتریان قبوڵ کرد ئه‌وکات منداڵانیش برسیان نابێت!
ڕۆژانه گۆڤاره‌کانی OK و HELLO و HEAT که ناوی چه‌ند گۆڤارێکی هونه‌رین له به‌ریتانیا و ئه‌وروپا و ئه‌مریکا بڵاوده‌بنه‌وه باس له کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و به‌کارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌کان و چه‌ندین ئارێشه و گیروگرفتی تر ده‌که‌ن که جولی خان و هاوشێوه‌کانی ئالوده‌ی بون و پێوه‌ی ده‌تلێنه‌وه ئه‌وه چۆنه له پڕێکا میدیای ئه‌مریکی ده‌یه‌وێت جولی خانمان لێ بکاته فریشته و له ئاسمانه‌وه بۆ منداڵانی ئێراق هاتبێته خواره‌وه!! گه‌ره‌نتی چییه که ئه‌و منداڵه داماوه له داهاتودا ئه‌ویش ئالوده‌ی ده‌رمان و ئه‌لکهول نابێت؟ به ڕای من ئه‌و توند و تیژیه‌ی که سه‌ربازه ئه‌مریکییه‌کان به‌رامبه‌ر به منداڵانی ئێراقی نواندیان به سه‌دان جولی و مادۆنا ناپۆشرێت و ڕزگارکردنی منداڵێك هیچ له کێشه‌ی میلیۆنان منداڵی برسی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه که‌م ناکات! ئه‌گه‌رچی سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تیه‌کانی ئێراق به ته‌نها ئه‌مریکا نییه به‌ڵام به ڕاستی میدیای ئه‌مریکی و ئه‌وروپیش زیاد له حه‌د موباله‌غه‌چی و پڕوپاگه‌نده‌چین و هه‌رچییه‌ک بۆنی ڕۆژهه‌ڵات و ئیسلام و کلتوری جیاواز له کلتوری خۆیانی لێ بێت به خراپ و ناشرین باسی ده‌که‌ن و ته‌نها خۆیان به نمونه‌یی و نیازپاک و جوان و مه‌لائیکه‌ت ده‌زانن وه‌ک مێژووی خۆیان له‌بیرچوبێته‌وه که چۆن نه‌ته‌وه و کلتوره جیاوازه‌کانیان تواندۆته‌وه و شێواندویانه و نه‌زانن که سه‌رچاوه‌ی زۆری نه‌هامه‌تیه‌کانی هه‌مو دنیا له ئه‌ستۆی ناپاکی و شه‌ڕه‌نگێزی و دووبه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌وانه. ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و ڕۆژئاوا ده‌یانه‌وێت بڵێن له ده‌ڤه‌ر و کلتوری ئه‌واندا مرۆڤه‌کان ناچه‌وسێنه‌وه و منداڵه‌کان برسیان نییه و توند و تیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ناکرێت ئه‌وه نه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک به‌ڵکو به ده‌یان و سه‌دان ڕاپۆرتی خودی میدیاکانی خۆیان له به‌رده‌ستدایه که لێره‌ش چه‌نده ڕه‌فتار و کرده‌وه‌ی نامرۆڤانه و دژ به مرۆڤه‌کان ده‌کرێت بۆیه باشتره خاتو جولی ته‌نها له فلیمدا پاڵه‌وان بێت و خۆی نه‌کاته پاڵه‌وانی واقعێك که ته‌نها ئێمه تاڵیه‌کانی ده‌چێژین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
