له‌وه دڵنیام به‌وه‌ی حاڵه‌تی دۆزینه‌وه‌ی (زمناکۆی کوردی و عه‌لی ئێرانی)، ئه‌گه‌ر له‌ووڵاتێکی ئه‌وروپی یاخوود شوێنێکی دیکه‌ی جیهان بووایه، ئه‌وه تێکڕای هاوڵاتیان و وێڕای
میدیاکان چه‌ندین ڕۆژ و هه‌یڤ به حاڵه‌ته سه‌رسام و بێ هۆش ده‌بوون و هه‌ر که‌سه و لای خۆیه‌وه هاوسۆزی بۆ ئه‌و حاڵه تیڕاژیدیا ده‌رده‌بڕی، چونکه ئه‌گه‌ر بۆ مێژووی ئه‌و 20 ساڵه‌ی دوواییدا بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وه ده‌بینین شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی باشووری کوردستان له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین دیکتاتۆری سه‌رده‌م کیمیاباران کراو لێره‌دا خه‌ڵکی ئه‌م شاره په‌ڕاگه‌نده‌ی ووڵاتان بوون، تاگه‌یشته ئه‌وه‌ی چه‌ندین بنه‌ماڵه که‌سووکاری خۆیان له‌ده‌ست بده‌ن، (زمناکۆ) ی ته‌مه‌ن ساڵێك و (عه‌لی) 21 ساڵان نموونه‌یه‌کی زیندووی سه‌رده‌می دوێنێی 1988 و ئه‌مڕۆی 2009 یه، به‌ڵێ تراژیدیه‌کا زۆر به‌هێزه‌و مرۆڤ ئه‌گه‌ر سه‌یری دیمه‌نه‌کان بکات به‌سه‌ختی ده‌تووانێت بێ ده‌نگ و خۆڕاگر بێ، چه‌ند خێزانێك چاوه‌ڕوان بوون ئه‌و کوڕه ماڵیان ئاوه‌دان بکاته‌وه، ئه‌و خێزانانه ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت نازانن چ هه‌ست و سۆزێك ده‌ربڕن، چونکه به‌ته‌نیا ناوبراو نیه بزربووه، به‌ڵکو زۆرانی دیکه‌ی وه‌ك ئه‌و مه‌گه‌ر خوا به‌خۆی بزانێت له چ شوێنێکن و چی‌یان به‌سه‌ر هاتووه یان ئێستا له‌گه‌ڵ چ بنه‌ماڵه‌یه‌ك ژیان ده‌به‌نه سه‌ر، من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌گه‌ر ناوهاوتوو له ممله‌که‌تێکی تر ده‌بوو، ئه‌وه چه‌ندین فلیمی جۆراو جۆریان له‌سه‌ر ده‌رده‌هێنا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌تووانرێت گه‌روه‌ترین سیناریۆی بۆ به‌رهه‌م بهێنرێت.. له کاتی هاتنه‌وه‌ی (ز- ع) بۆ خاکی باب و باپیرانی، ناده‌زانرا چۆن سه‌یری ئه‌و دیمه‌نانه بکه‌ین، به‌ڕاستی دیمه‌نه‌کان ئه‌وه‌ی سه‌لماند مێژوو زووڵمی له کورد کردووه و ئه‌وه‌ی سه‌لماند به‌وه‌ی خاکی کوردستان به زۆر داگیرکراوه، هه‌روه‌ها دیمه‌نی شادبوونه‌وه‌ی (زمناکۆ)، چونکه پێوویست ناکات جارێکی تر بڵێن (عه‌لی)، زۆر خۆشببون و له‌هه‌مان کاتدا زۆر دڵته‌نگ بوون، ئه‌گه‌ر به‌یه‌کێك بڵێیت ئه‌وه باوکته و ئه‌مه‌ش دایکته و ئه‌وانه‌ش خوشک و براتن و هیچیشیان لێ نه‌زانی، هه‌ستت چۆن ده‌بێت، بێگوومان گه‌وره‌ترین هه‌ست و سۆز درووست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ست و ئاستی مرۆڤایه‌تی له‌له‌شی مرۆڤ جوولانه‌وه‌ی هه‌بێت!!.. من له‌و باوه‌ڕه دام، نه‌وه‌ك له کاتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵكو له کاره‌ساته‌کانی دیکه‌شدا، به‌هه‌زاران کورد بزربوونه چ له ئه‌نفالی (فه‌یلییه‌کان و بارزان گه‌رمیان و بادینان و بالیسان و ئامه‌د و مه‌هاباد و سنه و که‌رمنشاو قامشلۆ و عامودا) و زۆرانی دیکه له‌ناوچه‌کانی کوردستان. ئه‌وه ماوه بڵێین (زمناکۆ) به خاکی و باب و باپیرانی شادبووه و له‌وه‌ش دڵنیام ڕۆژێك دێت تێکڕای گه‌لی کورد به‌خاکی خۆی شاد دبێته‌وه‌و چیتریش کوردستان دوچاری تیراژیدیا نابێته‌وه‌و ده‌بینه خاوه‌نی ئاڵای خۆمان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
