له به‌شی یه‌که‌مدا گوتمان هۆزانی کلاسیکی تام و چیژێکی تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه هه‌یه، که من پێم وایه ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌که که له زۆر خوێنه‌ران و ئه‌دبدۆستان
و زانایانم بیستووه که ڕایان وایه، که هۆزانی کلاسیکی تام و چێژی زێتره، دیاره که زۆر له‌وانه‌ی که حه‌ز له خوێندنه‌وه‌ی شیعر ده‌که‌ن هه‌ریه‌که سه‌لیقه‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆیه‌وه‌ی هه‌یه و هه‌رکه‌سه‌ش دیاره به جۆرێکه‌وه تام له خوێندنه‌وه‌ی شیعر ده‌کات، جا ئه‌و شیعره چه کلاسیکی وه‌یان هۆزانی ئازاد بێت، من وه‌ک خۆم هۆزانی کلاسیکیم به‌لاوه له‌بارتره، جونکه‌هه‌ر له مندالێوه زیاتر هۆزانی کلاسیکیم خوێندۆته‌وه، که زۆربه‌ی شیعره‌کانی ده‌شتی باوکم هه‌ر له زه‌مانی فه‌قییاتیه‌وه ئه‌وان شیعرانه‌م هه‌ر له به‌ر کردبوون، بۆیه‌که زیاتر کاریان تێکردووم و بوونه‌ته هۆکاری زیاتر خۆشه‌ویستی شیعری کلاسیکی، هه‌ربۆیه‌شه که‌ئێستاش پێم وایه هۆزانی کلاسیکی له‌بارترو جوانتر و پڕ له تام و چێتژتره، ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه‌نیه که من شیعری ئازادم خۆش ناوێت و وه‌ک گه‌لێ که هه‌ن به داخه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی که شاره‌زاییان له وه‌زن و قافیه‌ی شیعردا هه‌بێت و بزانن که وه‌زن و قافیه چیه و چۆنه، وه که‌متریش له مانای هۆزان ده‌که‌ن! ئه‌وا بێ سێی و دوو هێرش ده‌که‌نه سه‌ر هۆزان و پییان وایه که هۆزان گوتن شتیکی چاک نیه‌و، گه‌لێک له‌وان که‌سانه هه‌ر پییان وایه ئه‌وانه‌ی که هۆزان ده‌نوسن، لێیان گۆراوه، که به داخه‌وه ئه‌م بۆچونه سه‌قه‌ته، هه‌ستێکی دووره له ڕستی و شه‌رماوه‌رانه‌یه، من پێم وایه ئه‌وانه‌ی که ئه‌م جۆره ڕایانه‌یان له ده‌روون دا رسکاوه، ته‌نیا هۆکار بۆ ئه‌م کاره‌و بیر‌و بۆچونه سه‌قه‌ته، ئه‌وه‌یه که توانای له شیعر گه‌یشتنیان که‌مه و تێی ناگه‌ن، ئه‌وان که‌سانه‌ی که ئاوان پێم وابێت که که‌سانی نه‌زانن له‌وباره‌وه و له مانای هۆزان ناگه‌ن و فڕیان به سه‌ر زانینی وه‌زن و قافیه‌ی شیعره‌وه‌ش نیه، هه‌ر بۆیه‌شه که ئاوا بیر ده‌که‌نه‌وه، ئه‌مه له یاد خۆیان ده‌به‌نه‌وه که به هه‌زاران گه‌وره مه‌ردانی زناو فه‌یله‌سوف و مامۆستایانی مه‌زن و نیشتمانپه‌روه‌ران و ڕابه‌ران و خزمه‌تگوزارو دڵسۆز به کورد‌و کوردستان شاعیرن‌و هۆزانی زۆریان نوسیوه جا چه شیعری کلاسیکی یان شیعری ئازاد بێت. من پێم وایه، هۆزان، زانسته، بیر‌و باوه‌ڕه، خۆشه‌ویستیه، ئه‌قله، که‌سایه‌تی‌مه‌زنه، ڕابه‌ره، هێمای‌سه‌روه‌ریه، وته‌ی به نرخه، پاکیه، سه‌ربه‌رزیه، ڕه‌وایه، دڵسۆز‌یه، ئازادیه، هه‌میشه زیندووه، ئه‌وانه‌ی که هۆزان ده‌بیژن و ده‌هوننه‌وه، گه‌وره مه‌ردانی نه‌مرو زانا‌و خاوه‌ن هه‌ستی ڕاستی و پاکی و دڵسۆزین بۆ گه‌ل و خاک و نه‌ته‌وه‌که‌یان و نه‌مرن، که ده‌بێت هه‌میشه جیگای ڕیز بن. شاعیر ده‌ڵێت:
ڕه‌ببی مووی لێـــبێت زمـانی په‌نجه‌کانی هــه‌لوه‌رێ
هه‌رکه‌سێ گوڵشه‌ن به ده‌ردی گولخه‌نی دۆزه‌خ به‌رێ
با ئه‌مجاره یه‌کێ له هۆزانه‌کانی نه‌مرو هه‌میشه زیندوو، مامۆستای هه‌رده‌م له یاد و نه‌مرمان مامۆستا مه‌لا خه‌لیل سنجاوی که به مامۆستا مه‌لاخه‌لیل دووسه‌ره‌یش ده‌ناسرێت. لێره‌دا بلاو بکه‌ینه‌وه‌و گیانی پاکی ئه‌و سه‌روه‌ره مه‌زنه‌و نه‌مره‌مان به خوێندنه‌وی ئه‌م هۆزانه پر له جوانیه‌ی، که ستایشی وه‌رزی به‌هارانی نه‌خشین و دڵگیری ده‌شتی قه‌راجی کوردستان ده‌کات و هه‌ستی پاکی دڵداری و خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر واری شیرینی و ده‌شتی جوانی دزه‌ییاتی و قه‌راجی ره‌نگینی کورده‌واه‌ی ده‌رده‌بڕێت و پێیان دا هه‌لده‌ڵێت، ڕۆژگارانی به‌هاری جوانی ئه‌و هامۆنه پان و به‌رینه له کاتی چونه که‌وشانی کچ و کورانی سه‌رفرازو لاوانی کوردستانی خۆی چه‌ند به‌جوانی هۆنیه‌ته‌وه و به یادی ڕۆژانی لاویه‌تی و کوردستانی خۆی نوسیوه. لێره‌دا ئه‌م شیعره پڕ له نرخه ده‌خوێنینه‌وه و گیانی پاکی ئه‌و زاته‌و ئه‌و گه‌وره مه‌رده شاد ده‌که‌ین و سه‌ری ڕیزو نه‌واشی بۆ ده‌نه‌وێنین و هه‌زاران سلاوی پاکی کوردانه‌ی بۆ ده‌نێرین، که د‌ڵێت:
به‌هاری ده‌شتی قه‌راج. موخلیس
*
كاتی گول و مول هاته‌وه یه‌عنی كه به‌هاره
بولبول ده‌چریكێنی برینداری نیگاره
سه‌حرا وه‌كو تاوس وه‌یه خه‌ملیوه
چۆن پڕ بووه ئه‌مڕۆ له كچی گێ به‌گواره
كێ گه‌رده‌نی گه‌رده‌نلغی تێدا ئه‌وه یاره
پیربومه‌كه‌چی ده‌م ده‌مه، دڵ دێته خه‌یالان
كێ گه‌رده‌نی سه‌ركێشی ده‌كامه‌یلی له‌بۆ لای كچ و كالان
مه‌ست بووم له قه‌راجی به‌هه‌وای دیده غه‌زالان
وه‌ك جه‌ننه‌ته ئه‌مڕۆكه له‌به‌ر حۆری میسالان
هه‌لده‌ستێ هه‌ناسه‌م وه‌كو دوكه‌ل له جغاره
چین چین كه ده‌چن وه‌كو مامز له‌بۆ سه‌رئاو
به‌و په‌رچه‌م و ئه‌گریجه‌وو زولفی وه‌كو خاوخاو
به‌و قامه‌تی وا به‌رز و شلك هه‌روه‌كو لاولاو
هیچ هه‌ق نیه لۆمه‌ی بكرێ گه‌ر بپسێ لاو
بۆ ڕاوی ئه‌وانه دله‌كه‌م چه‌نده سواره
وه‌ختی كه‌له‌سه‌ر گۆمه‌وه گرد ده‌بنه‌وه ئه‌مجا
ڕه‌نگ ڕه‌نگ له‌هه‌مووڕه‌نگه وه‌ك حاجی له‌حه‌ج دا
ئه‌و كیژ و كوڕانه‌ده‌گه‌ڕێن عاشق و شه‌یدا
هه‌ر پارچه به‌هه‌شتێكه له وێنده‌ر بووه په‌یدا
خالی له غه‌مه هه‌روه‌ك ئه‌تله‌س له ستاره
بێری كه له بۆ بێر ده‌چێ، خۆی وا ده‌شلێنێ
وه‌ك ئاره‌قه سه‌ر تا به قه‌ده‌م ناز ده‌ڕژێنێ
عه‌یاره هومای پیرو جه‌وانان ده‌فڕێنێ
چۆن ده‌مرێ شوان بێری له به‌ر بێرێ ده‌دوێنێ
جێی ئێمه‌یه سه‌ربێر له شوان زێده خه‌ساره
جۆت جۆت له‌به‌رامبه‌ریه‌كه‌وه مه‌شكه ده‌ژێنن
هه‌رحه‌فت ته‌به‌قه‌ی ئه‌رزو سه‌ما ڕا ده‌هه‌ژێنن
قاقا به قسه‌ی خۆشه‌وه یێك پێ ده‌كه‌نێنن
سونعی ئه‌زه‌لینه نه‌وه‌كو سوڕه‌تی چینن
بنواره ئه‌وه‌ی كه‌مبه‌ره لار چه‌ن شه‌ده لاره
ئه‌و تاقمه مومتازه كه‌وا دێنه زیاره‌ت
زۆر دوور نیه بێن، جومله مه‌لائیك به نه‌زاره‌ت
هه‌لده‌سنه‌وه مردوو ده‌ده‌نه یه‌كدی به‌شاره‌ت
وه‌ك دوژمنی دین وانه ده‌به‌ن دین به فه‌تاره‌ت
یه‌كیان له گه‌له وای له گه‌لم چه‌ن به پلاره
ئه‌م مه‌رقه‌ده ئه‌مرۆكه وه‌كو به‌یتی خودایه
عاله‌م ده‌جمێ هه‌ر كه‌سه‌مه‌شغولی دوعایه
یاری به وه‌فام له‌و ده‌مه ئه‌منی له دلایه
یاڕه‌ب دلی مه‌شكێنه دلی قه‌ت نه‌شكایه
مه‌خسوس له‌هه‌مووجه‌وری زه‌مان بیده چه‌پاره
ڕازایته‌وه هه‌ركه‌س به‌هه‌موو چه‌شنێ به زینه‌ت
وه‌ك ڕۆژ ده‌تریسكێن هه‌موولاوچاك وبه شه‌وكه‌ت
كێ بێ كه به‌تاس تاسی نه‌كه‌ن نه‌یخه‌نه حیڕه‌ت
هه‌ركه‌س هه‌بێ زه‌وقی ده‌بێ مه‌جبووربه‌مه‌حه‌به‌ت
جه‌رگی منی برژاندووه ئه‌و لاسه‌ره لاره
وه‌ك یوسفی ساحێب حه‌شه‌م و چاه و جه‌لالن
تاقن له مه‌لاحه‌ت هه‌موو سولتانی جه‌مالن
لێو ئالی عه‌قیقن به برۆ عه‌ینی هیلالن
وه‌ك ئه‌هلی به‌هه‌شتن قسه خۆش و به كه‌مالن
كامه‌ی كه‌مه سه‌ر ڕوومه‌تی وه‌ك ده‌نكی هه‌ناره
ده‌یكه‌م به فیدای ده‌شتی قه‌راج پاریس و لوبنان
پێشكێشی ده‌كا ئه‌هلی ته‌بیعه‌ت هه‌موو ئێران
سه‌ر ده‌فته‌ره‌له‌م فه‌سله له گه‌رمێن وله كوێستان
جێی فه‌خره له ڕووی دوژمنه‌وه بۆ گه‌لی كوردان
نایده‌ن به چ كه‌س تاوه‌كو نه‌درێن له قه‌ناره
جێگایه‌كه وه‌ك شامه له خێر‌و به‌ركه‌ت
بڕیاری له یێك تا وه‌كو سه‌د واده‌بێ ده‌ڕوا
گه‌نمی چ گه‌نم! وه‌ك گه‌نمی ئاده‌م و حه‌ووا
جۆی بۆ ڕه‌شی وه‌ك خاله له سه‌ر ڕومه‌تی له‌یلا
وه‌ك زولفه‌كی شانه بكرێ وایه ته‌باره
نانێكی هه‌یه لایقه بدرێ به سه‌لاتین
ته‌نك و سپی یه و لوسه وه‌كو كاغه‌زی نوسین
ئاوی هه‌موو ده‌رمانه چ تال و چ شیرین
هێندخۆشه هه‌وای قه‌ت به‌چ كه‌س نایه‌ته ته‌خمین
ئه‌مڕۆكه له بۆ خۆشی هه‌موو دێی وه‌كو شاره
ئه‌و ئه‌هلی له وێنده‌ر هه‌ن وه‌ك حاته‌می ته‌ی وان
داییم ده‌گه‌ڕێن خه‌لكی ببه‌ن بیكه‌نه مێوان
شۆراوه پیاله هه‌موو ده‌م حازره فنجان
خۆیان بكوژن هه‌روه ده‌زانن كه‌مه هێشتان
دلیان له سه‌خا سافه به‌بێ غوباره
موخلیس كه‌وه‌ها خۆی ده‌نوێنێ كه جه‌وانه
هه‌رچه‌نده كه شه‌وقی هه‌یه ئه‌مما به زمانه
جارجاره كه مه‌شغول ده‌بێ به‌م ته‌رزه قسانه
بۆ كه‌یفی دلی مه‌جلیس و ئاساری زه‌مانه
چاوی له دوعای چاكه‌یه له‌م دار و دیاره
*
هه‌زاران سلاو له گیانی پاكی ئه‌و عاریفه‌و مه‌زنه‌مان موخلیسی نه‌مر كه هه‌تاهه‌تایه ناوی به‌رزی له ئاسمانی بڵندی كورده‌واری دا ده‌دره وشێته‌وه‌و ئه‌ویش وه‌ک هه‌موو ئه‌ستێره گه‌شه‌کانی سه‌ر زه‌وی کوردستان بۆ هه‌تایه ده‌دره‌وشێته‌وه و هه‌رگیز نامرێت و هه‌میشه هه‌ر زیندووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
