ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌رده‌ڵان به‌کر له شه‌وێکی ساردی تاراوگه‌دا کۆچی کرده‌وه به‌ره‌و ووڵات ... ساسان ده‌روێش – هۆڵه‌ندا
هونه‌رمه‌نده کۆچ کردوه‌که‌ی هونه‌ری کوردی (ئه‌رده‌ڵان) ی ڕۆح سووک وخۆشه‌ویست، ئازیزم بۆپرسه‌ت ئه‌مه‌وێ به‌ده‌رله‌ووته وپرسه‌و په‌یڤی هونه‌رمه‌ندان و هونهردۆ
ستان وئازیزانت له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ئه‌م کورته په‌یڤه‌ت پێشکه‌ش بکه‌م... بۆ ئه‌وناسینه‌ت که له یادوڤیستیڤاڵی دامه‌زراندنی چوارساڵه‌ی خزمه‌ت کردنی ماڵپه‌ڕی چراتیڤی له هۆڵه‌ندا پێت گه‌یشتم له24 /2/2008 وله نزیکه‌وه ئاشنات بووم بۆ یه‌که‌م جار ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵت بدوێم وگوێ بیستی ووته جوان وشیرینه‌کانت بم که چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی ڕاست گۆوبێ منه‌ت بووی له ئاست خزمه‌ت کردنی خۆت و گیرفان پڕکردنت به هونه‌ری کوردی. هه‌میشه دوور به دوور گوێ بیستی ووشه‌ی ناودیداروگفتوگۆکانی میدیاکان ده‌بووم وبه تامه‌زرۆوه سه‌رنجم له یه‌که‌به‌یه‌که‌ی ووته‌کانی جوانه‌مه‌رگ ئه‌رده‌ڵان ده‌دا که هه‌موو جارێ چه‌ند به‌په‌رۆش بوو بۆ پیاده‌کردنی هونه‌رێکی ڕاسته‌قینه‌ی کوردی وپاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تی کوردی، به‌ڵام ئه‌م جاره به‌خت یارم بوو له نزیکه‌وه له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که‌هه‌ندێ له هونه‌رمه‌ندانی کوردیش به‌گشتی له‌هه‌موو بواره‌کاندا به‌شداربوون و هه‌موومان گوێ بیستی ئه‌وناخه پڕ له زامداره‌ی بووین که‌چه‌ند به ئازار داوای له هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی ئاماده‌بوو کرد که ده‌بێ هونه‌رمه‌ند عیزه‌تی نه‌فسی به‌رزبێ وخۆی که‌وی ده‌ستی ناکۆلکه هونه‌رمه‌ندو ده‌سته‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵ نه‌کات له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تی ته‌سک هونه‌ره‌که‌ی هه‌رزان فرۆش بکاو هونه‌ر به‌ره‌وئاقارێکی سه‌ختی وه‌کوئه‌مڕۆ به‌رێ که هه‌موومان به چاوی خۆمان ده‌یبین هیچ پێوه‌رێک نیه‌بۆ هونه‌روهونه‌رمه‌ندان وناونیشانی هونه‌رومیوزیکی نه‌ته‌وه‌یمان، خه‌ریکه به‌ده‌ست چه‌ند میرمنداڵ ومه‌زمێکی به‌رده‌سته‌ڵات، قه‌دری هونه‌رو هونه‌رمه‌ندان نه‌مێنێ، ئه‌مه‌بووهه‌ڵوێست و بیرکردنه‌وه‌ی بۆیه له دوای 15 ساڵ ئاواره‌ی وتاڵاونۆشینی تاراوگه ئینجا ڕێگای به‌خۆی دا بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی کوردستان و به ده‌نگه به سۆزه‌که‌ی جارێکی تر له نزیکه‌وه دڵی هه‌واداران وئاشقانی دڵ خۆش بکاته‌وه... بۆ ده‌بێ هونه‌رمه‌ندێکی ئاوا به هه‌ڵوێست ونیشتیمان په‌روه‌ر زویر بێ ونه‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ نیشتیمان، دیاره هه‌ڵوێستی وه‌رگرتوه ونه‌ی ویستوه هونه‌ره‌که‌ی هه‌رزان فرۆش بکات وخۆی بکاته که‌وی بن ده‌ستی ده‌سته‌ڵات وقورمیشی ده‌ستی کۆلکه هونه‌رمه‌ندانی نا هونه‌رمه‌ند. بۆ ده‌بێ له دوای ئه‌وهه‌مووگۆڕانکاریه‌ی کوردستان وگۆڕینی ڕێ ڕه‌وی ده‌سته‌ڵات وحکومه‌ت وپه‌رله‌مانی کوردستان تا ئێستا به‌ڕاستگۆیانه بیر له پڕۆژه یاسایه‌کی ئه‌وتۆی تایبه‌ت به ئه‌رک ومافی هونه‌رمه‌ندان نه‌کراوه‌ته‌وه که ببێته بنه‌مایه‌کی کارکردنی هونه‌رمه‌ندانی ڕاسته‌قینه، نه‌ک به ته‌نها به کۆچ وکۆچباری هه‌میشه‌ی هونه‌رمه‌ندان به‌ره‌وماڵی هه‌تاهه‌تایان فرمێسک له‌چاوبین وهه‌ناسه‌هه‌ڵکیش بین بۆهونه‌رمه‌ندانی ڕاسته‌قینه‌وهونه‌ره ڕه‌سه‌نه‌که‌یان، که هه‌مووومان له‌چاوی میدیاکانه‌وه بینیمان هه‌وادارانی جوانه‌مه‌رگ ئه‌رده‌ڵان چه‌ند په‌شۆکابوون له هه‌واڵی کۆچ وکۆچ باری وله‌جاوه‌ڕوانی بینینه‌وه‌یه‌کی دابوون بۆ ماڵ ئاوایی کرنی لێێ، که‌ئه‌مه‌ش زه‌نگێک بوو بۆ ده‌سته‌ڵات چیتر هونه‌روهونه‌رمه‌ندان پشت گوێ نه‌خه‌ن وبچن به‌ده‌م داواکاریه‌کانیانه‌وه، بینیشمان هاوڕێ کانی نه‌یان ده‌ویست له‌سوید به‌جێیان بهێڵی وبه‌م سه‌فه‌ره کوتوپڕوپڕ له‌نهێنی یه‌ت له‌چاوتروکانێکا له شه‌قه‌ی باڵ بده‌ی و ووڵاتی به‌سته‌ڵه‌ک وتاراوگه‌و هاوڕیانت و هه‌وادارانت جێ بهێڵی... کۆتره پڕ دڵ له هیواکه‌ی هونه‌ر بۆ کوێ له‌شه‌قه‌ی باڵت داوبه‌ره‌وکام ئارامگا که‌وتیته‌ڕی، خۆ هێشتا زووبوو به‌م کۆچه‌ت، چرۆی چه‌ند به‌هارێکت کرده گه‌ڵاڕێزانی ئه‌م پایزه ساردوماته‌ی تاراوگات، نه‌ت ئه‌زانی هێشتا له ووڵاته‌که‌ت هونه‌روهونه‌رمه‌ندان نه‌گه‌یشتونه‌ته ترۆپکی ئارامی وهێشتا هه‌رئه‌ڵێن خۆزگه وابوایه خۆزگه... خۆزگه... خۆزگه... له‌گه‌ڵ خۆت چیت بۆ بردن تا شه‌ن وکه‌وی ئازاره‌کانی ناودڵ وهه‌ناسه‌گه‌رمه‌کانتی پێ بکه‌ن، هه‌روه‌کو ڕۆیشتی بڕۆ سه‌رێ له چایخانه بچکۆلانه‌که‌ی بن قه‌ڵا بده‌وله‌مچکۆ بپرسه ئه‌وانه‌ی دێنه ئێره هه‌مان خه‌می تۆیان له‌کۆڵه وشه‌وانه ئازاریان ئه‌دات له‌بێ که‌س ودڵنه‌وانه‌کردنی هونه‌ری کوردی و داڕزاندنی به‌ده‌ست چه‌ند نه‌فامێکی کۆلکه هونه‌رمه‌ندی نا هونه‌رمه‌ند... یان ته‌نها بۆکات به‌سه‌ربردن و چا خواردنه‌وه‌یه‌ک دێنه ئێره... ئه‌وکاته‌ی که ئه‌گه‌یته کۆڕی یاران له دوائارامگات و به هونه‌رمه‌ندانی کۆچ کردووی پێش خۆت شاد ده‌بی و ده‌زانی چ غه‌درێکی نه‌ته‌وه‌ی له هونه رومیوزیکی کوردی ده‌کرێ و چ به‌رگێک به‌به‌ری داده‌دڕێ وچیتر ناگه‌ڕێته‌وه‌لامان... بن‌و هونه‌رمه‌نده به‌هه‌ڵوێسته‌که، هه‌ڵوێسته‌کانت به‌لوتکه‌ی بڵندیه‌وه هه‌ڵواسروان وبۆ هه‌میشه‌ی گوێ ی ده‌سته‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ وتاڵانچیانی هونه‌ری کوردی که‌ر ده‌که‌ن. هه‌زاران سڵاوله گیانی پاکت و شادبیت به به‌هه‌شتی پان وبه‌رین و چیتر هونه‌رمه‌ندی تر له ده‌ست نه‌ده‌ین و ته‌مه‌نیان درێژبێت بۆ سه‌رخستنی هونه‌رێکی ڕاسته‌قینه‌وپاڕاستنی ڕه‌سه‌نایه‌تی کورد که ئاواتی تۆی جوانه‌مه‌رگ بوو.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
میوانانی سەر خەت
We have 279 guests and no members online
