پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ری قۆناخێكه كه ده‌بێت گه‌نجان له هه‌ر ته‌مه‌نێكدابێت بچنه نێوی، جا ئه‌و قۆناخه بۆ گه‌لێك كه‌س ده‌بێته مایه‌ی ئێش و ئازار‌و تاڵبوونی ژیان، چونكه له سه‌ره‌تادا بناغه‌یه‌كی دروستیان دانه‌ناوه‌و به‌شێكیشیان په‌له‌یانكردووه بۆ گه‌یشتن به‌و قوناخه، بۆیه خێزان دوای چه‌ند مانگێك یان چه‌ند ساڵێك چونكه بناغه‌كه دروست نییه، كێشه له نێوانیاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات و ئیدی ده‌بێته مایه‌ی تێكچوونی شیرازه‌ی خێزان، به‌ڵام هاوسه‌رگیری هه‌یه چونكه له سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی پته‌و بونیاتنراوه‌و گوێیان له‌یه‌ك گرتووه، به درێژایی ژیان كێشه له ده‌رگای ماڵیان نادات و له‌نێو ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه‌ش خۆشه‌ویستییه‌كی ئه‌وتۆ بڵاو ده‌بێته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به سه‌رهه‌ڵدانی كێشه ناده‌ن و گه‌ر سه‌ریش هه‌ڵبدات، به راوێژ‌و گفتوگۆ چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن، بۆیه دوای پێكهێنانی ئه‌و ژیانه، پێویسته خۆ ئاماده‌كردنێكی ته‌واو هه‌بێت بۆ بوونی منداڵ و دوای ئه‌وه‌ش په‌روه‌رده كردنی، ئه‌ویش به كۆكۆدنه‌وه‌ی زانیاری رۆشنبیری په‌روه‌رده‌یی و زانستی ده‌روونیش ده‌ورێكی یه‌كجار باڵای هه‌یه له په‌روه‌رده كردنی منداڵ.
ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌مه‌وی تیشكی بخه‌مه‌سه‌ر، په‌روه‌رده كردنی منداڵه له‌و خێزانه‌ی كه شیرازه‌ی تێك چووه‌و خۆشه‌ویستی له نێویدا بوونی نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانه‌ی كه به به‌خته‌وه‌ری ده‌ژین و خۆشه‌ویستی له نێوانیاندا بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌نج بده‌ین ده‌بینین جیاوازییه‌كی یه‌كجار زۆر له‌نێوان ره‌وشت و په‌روه‌رده‌ی منداڵانی هه‌ردوو خێزان هه‌یه، هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیدا تاكو گه‌وره ده‌بێت، به‌ڵگه‌شمان ئه‌و په‌نده‌یه كه ده‌ڵێت "گیا له‌سه‌ر پنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه"، هه‌رچه‌نده زۆربه‌مان گوێبیستی ئه‌و په‌نده بووینه، به‌ڵام هه‌رچه‌ند گوێبیستی ببین، كۆن نابێت و راستی خۆی هه‌ر ده‌سه‌لمێنێت.
له خێزانه بێئاریشه‌كان منداڵ په‌روه‌رده‌یه‌كی یه‌كجار جوانی ده‌كرێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام خه‌نده له‌سه‌ر زاری دایك و باوكیه‌تی، ده‌بینین هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی منداڵه‌كه ده‌م به خه‌نده‌یه‌و دوای چه‌ند ساڵێك قسه‌خۆشێكی بلیمه‌تی لێده‌رده‌چی، مه‌رجیش نییه له‌و خێزانانه هه‌موو منداڵێك رووخۆش و ده‌م به پێكه‌نین بێت، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و سیفه‌ته‌یان لێ به‌دی ده‌كرێت، به‌ڵام له‌و خێزانه‌ی كه به‌رده‌وام ئاریشه هه‌یه‌و ده‌مه‌قاڵێی ئه‌و هاوسه‌رانه رۆژ دوای رۆژ درێژه‌ی هه‌یه، منداڵه‌كه‌ش گۆشه‌گیر ده‌رده‌چێت و به دوای چه‌ند ساڵێكیش به حه‌سره‌تی بزه‌یه‌كی ببینیت، ئاخر ئه‌و منداڵه كه هه‌رگیز نه‌دیوه دایك و باوكی له‌گه‌ڵ یه‌كتری پێبكه‌نن و ده‌مه‌قاڵی و كێشه پیشه‌ی سه‌ره‌كییانه، چۆن دڵی خۆش بێت و پێبكه‌نێت؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و جۆره خێزانه‌دا هه‌رده‌م ئه‌ندامانی به رق له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌جولێنه‌وه، منداڵه‌كه‌ش دووچاری هه‌ڵگرتنی ئه‌و خاسیه‌ته ده‌بێت، چونكه هه‌رده‌م شه‌ڕو كێشه بوونی هه‌یه‌و ئه‌و دیمه‌نه به‌رده‌وام له‌به‌ر چاوی منداڵ دووباره ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش ناچێته زاكیره‌ی كورت خایه‌ن تا له بیری بچێته‌وه، به‌ڵكو ده‌چێته زاكیره‌ی درێژخایه‌ن و هه‌رگیز له بیری ناكات.
له قۆناخی خوێندنیش جیاوازی له‌نێوان منداڵانی هه‌ردوو خێزان هه‌یه، له خێزانه بێ كێشه‌كان ده‌بینین منداڵه‌كانیان له سه‌ره‌تای چوونه قوتابخانه‌یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فێر كراوه‌و مێشكی گه‌وره بووه، زیره‌ك ده‌بێت و له‌گه‌ڵ قوتابیان تێكه‌ڵ ده‌بێت و به‌رده‌وام حه‌زی به دۆزینه‌وه‌ی هاوڕێیه به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه، وانه‌كانیشی به سه‌ركه‌وتووی ده‌خوێنێت بێئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی هه‌بێت و بیری لای كێشه‌كه بێت، بۆیه ده‌بینین به‌شێكی ئه‌و منداڵانه كه‌وتن له فه‌رهه‌نگیاندانییه‌و به‌رده‌وام هه‌وڵ بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌ده‌ن، به‌ڵام له خێزانی جۆری دووه‌م منداڵ ئه‌و ده‌رفه‌تی زیره‌كی و پێگه‌یشتنێكی باشی بۆ نا لوی، بۆیه‌ش به‌رده‌وام حه‌زی به گۆشه‌گیرییه‌و حه‌ز به هاوڕی ناكات، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگرین گشت منداڵانی ئه‌و جۆره خێزانانه ته‌مبه‌ڵ نین و گشت منداڵه‌كانی خێزانه بێكێشه‌كانیش زیره‌ك نین، چونكه هه‌ر چه‌نده خێزان كێشه‌ی هه‌بێت، ده‌بینین منداڵ هه‌یه زۆر زیره‌كه‌و له كاتی خوێندن كێشه‌كه له‌بیر خۆی ده‌باته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قۆناخه‌كانی خوێندن به سه‌ركه‌وتووی ببڕێت و له‌نیو كێشه‌كانی خێزانه‌كه‌ی ده‌ربچێت.
له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریشدا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه پێده‌گات و تا رادده‌یه‌ك مێشكی كامڵ ده‌بێت، له‌و خێزانه‌ی كه بێئاریشه ژیاوه‌و پێگه‌یشتووه، به ئاسووده‌یی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و دوای ئه‌وه‌ی قۆناخی خوێندن به كۆتا دێنێت، بیر له پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ری ده‌كاته‌وه‌و به هه‌مان شێوه‌ی دایك و باوكی ژیان به ئاسووده‌یی ده‌گوزه‌رێنێت، له‌كاتی بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌كیش له‌نێو خێزانه‌كه‌ی، به زووترین كات چاره‌سه‌ریان ده‌كات و ناهێڵێت كێشه‌كان بگه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی شیرازه‌ی خێزانه‌كه‌ی تێك بچێت، له‌و خێزانه‌ش كه به‌رده‌وام كێشه هه‌بووه، هه‌رزه‌كاره‌كه بیر ده‌كاته‌وه، بیر له كێشه‌كانی خێزانه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه كه به درێژایی ته‌مه‌نی له نێوی ژیاوه، بیر له چاره‌نووسی خۆی ده‌كاته‌وه، بیر له‌وه ده‌كاته‌وه چۆن كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، بۆ ئه‌وانه‌ش كه به چاكی بیر ده‌كه‌نه‌وه باشترین چاره‌سه‌ر هه‌ڵده‌بژێرن كه هه‌وڵده‌ده‌ن وه‌ك باوك و دایكیان كێشه‌كانی به شه‌ڕو قسه‌ی ناخۆش چاره‌سه‌ر نه‌كات، به‌ڵكو به به‌پێچه‌وانه‌وه گشت رێگایه‌كی ژیرانه ده‌گرێته‌به‌ر ته‌نها بۆئه‌وه‌ی كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام به‌شێكیدیكه‌یان ئه‌و خاسیه‌ته‌یان پی ته‌رك ناكرێت و له‌سه‌ر هه‌مان خاسیه‌تی دایك و باوكیان به‌رده‌وام ده‌بن، ده‌توانین بڵێین ئه‌و جۆره كه‌سانه، ئه‌و خاسیه‌تانه‌یان له دایك و باوكیان بۆ ده‌مێنێته‌وه، واته بۆ ماوه‌ییه‌و ناتوانی ته‌ركی بكات.
پێویسته له‌سه‌ر دایك و باوكان باشترین رێگا بگرنه‌به‌ر بۆ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان و بیر له باشترین و جوانترین رێگا بكه‌نه‌وه بۆ په‌روه‌رده كردنی منداڵه‌كه‌یان، له‌كاتی بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌كیش، پێویسته ئه‌و كێشه‌یه به‌لاوه بنێن و له‌به‌ر چاوی منداڵ ده‌مه‌قاڵی نه‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی مێشكی منداڵه‌كه به‌و كێشه‌و شه‌ڕو شۆڕانه ته‌نگ نه‌بێئه‌وه‌و هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ بڕه‌خسێنن دوور له كێشه پێبگات، ئه‌وه‌ش واده‌كات له دوا رۆژدا مێشكێكی كراوه‌ی هه‌بێت و گۆشه‌گیر نه‌بێت و حه‌زی له خوێندن بێت.
به‌شار عه‌زیز-سۆران
basharkurdy@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
