کاتێک مرۆڤ بیرله‌ژیانی هونه‌رمه‌ندێکی له‌ده‌ستچوو ده‌کاته‌وه، مووچڕکه‌یه‌ک سه‌رتاپای له‌شی دائه‌گرێت و ڕه‌نگی سوور دائ
هگهرێت، بگره شه‌ره‌مه‌زاری ئه‌کێشێت و بێزی له‌پاره‌دارو خاوه‌ن سه‌رمایه‌و ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ وخودی خۆیشی دێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وهونه‌رمه‌نده‌ی به‌هاژاری کۆچی دوایی کردبێت، یاخود جاڕی مه‌رگی بۆ بده‌ن و نه‌مردبێت، هه‌ژارو ده‌ستکورت بووبێت و له‌کوردوستانی ئه‌مڕۆکه‌شدا ژیابێت، ئێمه‌ی کوڕه‌ئازای داستانه‌کانی شه‌وچه‌ڕه‌ی زستان و ناو حیکایه‌ته‌کانی باوانمان، ئێمه‌ی خۆویست و چاوچنۆک و بیرته‌سک، به‌هیچ پێوانه‌یه‌ک هونه‌رمه‌ندانمان هه‌ڵنه‌سه‌نگاندووه‌و مافی خۆیانمان پێنه‌داون، هه‌میشه به‌چاوانێکی نزمتر سه‌یرمانکردوون، زۆرجاریش به‌لۆتی و شایه‌ر ناوزه‌ده‌مانکردوون و ئاهه‌نگه‌کانی بووک و زاوامان پێخۆشکردوون، کۆڕی شه‌وانی خواردنه‌وه‌و سه‌یرانگاکانمان پێجۆشداون، یاخوود ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند، کچێکی خوێن‌شیرین بوایه به‌هه‌زاران چاوی برسی له‌که‌میندا خۆی بۆمات ئه‌داو چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌تێکبوون سڵاوێکی ئاراسته‌بکه‌ن، به‌وهیوایه‌ی به‌مه‌رامی پیس و بۆگه‌نی خۆیان بگه‌ن!!!!، هه‌ڵبه‌ته هونه‌رمه‌ندیش هه‌یه زه‌مینه‌ی بۆڕه‌خساوه‌و له‌پاڵ کوڕه‌که‌چه‌ڵه‌کانی سه‌رده‌مدا (تی، ڤی) و شیعر‌و بگه‌ره ئه‌ده‌بی کوردیشی ڕیسوا کردووه‌و خه‌ڵکی چه‌پڵه‌شی بۆئه‌کوتن!!، ئای چه‌ند سه‌خته ده‌سته‌ی ده‌سته‌ڵات و ناودارو پاره‌دارو پاڵه‌وانه‌کانی رۆژ!! چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌تێکبن چڵکاوی ئاره‌زووه‌کانیان هه‌ڵبڕێژن به‌سه‌ر به‌هاپیرۆزه‌کانی هونه‌رو و پێ له‌گه‌روره‌یی هونه‌رمه‌ندوو ئامێره‌کانیان بنێن، ئای چه‌ند سه‌خته شانۆی ژیان به‌ده‌ست گه‌نگه‌پیاوو که‌م ئاوه‌زوو کاڵفامه‌وه هه‌ڵبسوورێت و چاوانیان کوێرایی داهاتبێت و هونه‌رمه‌ندی ڕه‌سه‌نی پێنه‌بینن. وه‌ک قاله‌مه‌ڕه که‌یه‌کێکه له‌وهونه‌رمه‌ندانه‌ی هه‌موو کورد عاشقی شمشاڵه‌که‌ی بو‌و، به‌ڵام له‌به‌ر چاومان رۆت و ڕه‌جاڵ ئه‌سوڕایه‌وه‌و که‌سێک جێگایه‌کی بۆ دابین نه‌ده‌کرد که‌تیا‌سۆزی شمشاڵه‌که‌ی بره‌وپێبدات و له‌پاڵیا ڕۆحی ماندووی بحه‌سێته‌وه، پڕبه‌سییه‌کانی هه‌وایه‌ک هه‌ڵبمژێ و تیریش به‌سکی خۆی بخوات و سۆزێکی نوێ بۆسبه‌ینێیه‌کی ڕۆشنتر تۆماربکات، ئه‌و له‌چاومانه‌وه نزیک بو‌و، ئێمه‌هه‌موومان کوێراییمان داهاتبوو، ئه‌و له‌دڵمانه‌وه نزیک بو‌و، ئێمه سۆزێکمان پێنا‌به‌خشی و بێ‌دڵ و بێهه‌ست بووین له‌ئاستیا، ئه‌و له‌ماڵمانه‌وه نزیک بو‌و، ئیمه چه‌ند شه‌وێک داڵده‌ی خۆی و شمشاڵه‌که‌یمان نه‌دا تا له‌دواڕۆژدا نه‌وه‌کانمان له‌هونه‌ره‌که‌ی به‌هره‌مه‌ندبن، ئه‌و له‌ده‌ستمانه‌وه نزیک بو‌و، ئێمه‌ده‌ستی پیسمان نوقابوو، ئه‌و ووووووو.. به‌ڵام به‌جاڕی مه‌رگی، قاله‌مه‌ڕه خۆی نه‌فره‌تی له‌ومرۆڤانه کرد که‌زه‌ق زه‌ق سه‌یریان ئه‌کردو به‌رگی پینه‌کراوو ڕه‌نگاوڕه‌نگیان نه‌ده‌دی، نه‌فره‌تی له‌و تازه‌ده‌وڵه‌مه‌ندانه کرد که‌گوێکانیان بۆئاوازی شمشاڵه‌که‌ی ئه‌له‌قاند و له ئاستیا مزمه‌عیل و کوێربوون، قاله‌مه‌ڕه به‌مه‌رگی پاش مه‌رگی خۆی نه‌فره‌تی له‌ژیانی نیشتمانێکی له‌ت له‌ت و بێ سالار و بێ‌دڵ کرد، منیش ده‌ڵێم: ده‌بڕۆو گه‌رووی ووشکیشت له‌گه‌ل خۆت به‌ره تا جارێکتر ئه‌وچاوچنۆکانه‌ی ئه‌مڕۆ گوێ له‌سۆزی شمشاڵه‌که‌ت نه‌گرن، ده‌بڕۆو شمشاڵه‌که‌ت به‌جێبهێڵه تا (تانه) بێت له‌سه‌ر چاوی زه‌قیان، ده‌بڕۆ ئه‌ی پیره‌مه‌زنه‌که‌ی کورد‌و کوردوستان، ده‌بڕۆۆ پیری پیران، ده‌روێش عه‌بدوڵا چاوه‌ڕێته، چاوه‌ڕێته‌تا (سه‌حه‌ر) ێکیتر به‌سۆزی شمشاڵه‌که‌ی تۆ، تۆمار بکات... ده‌بڕۆ گه‌وره‌م، له نیشتمانی ئێمه‌ی کوردا تۆ دوای مه‌رگ ده‌ژیت!!!... چاوه‌ڕوانمان به ئێمه‌ش دێین... .
خاڵه‌حه‌مه/دانمارک/ڤالبی25/5/2009/ نه‌رویج
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
