هونه‌ر و هونه‌رمه‌ند بوون به‌و كه‌سانه دوترێت، كه خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كی خودای بێت یاخوود ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌شی نه‌بێت پێویسته خاوه‌نی رۆشنبیریه‌كی باش بێ
ت، ده‌گێرننه‌وه جاران ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌نگی خۆش نه‌بوایه چه‌ند گۆرانیه‌ك و مه‌قامێك و به‌سته‌یه‌كی له‌به‌ر نه‌بوایه، نه‌ی ده‌وێرا له دیوه‌خانی ئاغاكانیش بڵێت من گۆرانیبێژم و گۆرانی ده‌ڵێم، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر داوتێك یاخوود زه‌ماوه‌ندێك ساز بكرابوایه ده‌گران و ده‌سواران به دوای گۆرانیبێژێك تاوه‌كو گۆرانی بڵێت بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌یان، به‌ڵام سه‌یره له‌و زه‌مانه‌ی ئێستا ئێمه‌ی تێكه‌وتووین ده‌ڵێ ی هیچ به‌هره‌یه‌كمان له‌ناو نه‌ماوه ته‌نها گۆرانی گوتن نه‌بێت، هه‌رچی راست ده‌بێته‌وه ده‌بێته گۆرانیبێژ و ئینجا خۆی له‌سه‌ر ئه‌و میلله‌ته فه‌قیر و داماوه فیز و پۆز لێده‌دات... !!!
له‌م رۆژانه له سه‌ر رووپه‌ری رۆژنامه‌یه‌ك و چه‌ند ماڵپه‌رێك دیمانه‌ی گۆرانیبێژی كوردی سه‌ده‌ی بیسته‌مم به‌رچاو كه‌وت، كه ئه‌و یش (زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا) یه، كه به قودره‌تی قادر له ناكاو كردیان به هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد و به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانین له چ روێكه‌وه ئه‌و كابرایه هونه‌رمه‌نده (ده‌نگ.. ؟؟ ئاواز؟؟ شاعیر.. ؟؟ مۆسیقا.. ؟؟. !!!
كێ و له‌سه‌ر حیسابی كێ.. ؟؟!!
ئه‌وه‌شیان پرسیارێكه‌و پێویسته ئاراسته‌ی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدا بكرێت... ؟؟!!!
چونكه له‌سه‌ر حیسابی مونافسه‌ی ئه‌و دوو حیزبه كه پارتی و یه‌كه‌ێتیه بوو به‌و كه‌ڵه‌گایه، كه خودی خۆی واته زه‌كه‌ریا له‌و باوه‌ره‌دا نه‌بوو ئه‌و خه‌ونه‌ی حوشتری بچێته چاوی... !!!
به‌هه‌ر حاڵ له‌و دیمانه‌به‌دا كه له گه‌ڵ زه‌كه‌ریا سازدراوه دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پیاهه‌ڵدانی بۆ خۆی كردووه، ده‌ڵێت به‌نیازم فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ خۆم بكڕم، سه‌یره!!!!!
ئاخر هه‌ی كاكی گۆرانیبێژ سه‌رمایه‌ی تۆ چییه تاوه‌كو فرۆكه‌ی تایبه‌تت هه‌بێ و بیكڕیت... ؟ ئه‌رێ تۆ ده‌ڵێ ی له ئه‌رز جێگه‌ت نه‌ماوه و به‌نیازی له ئاسمان بژیت... ؟!! یاخوود هیچ مه‌وزوعێكت له‌لانیه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت له‌گه‌ڵ دایكت چۆنی و راو ناكه‌یت و وه‌رزش ده‌كه‌یت و نایكه‌ی و ژنت هێناوه‌و یاخوود نه‌تهێناوه.. !!! به‌هه‌ر حاڵ
ئه‌رێ پێم ناڵێ ی ئه‌و پاره‌یه له موڵكی ماڵی باوانت بۆت ماوته‌وه، كه‌ئێستاش خانه‌وه‌كه‌ی ماڵی باوكت له یه‌كێكله كۆنترین گه‌ره‌كی شاری هه‌ولێره، كه ئه‌ویش گه‌ره‌كی عاره‌بانه... ؟؟!!
ئاخر سه‌یرم به‌و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات دارانه‌ی ئه‌و وڵاته كڵۆڵه دێته‌وه كاتێك ده‌بینم ده‌پارێنه‌وه ده‌ڵێن وه‌رن ده‌نگمان پێ بده‌ن، ئاخر (زه‌كه‌ریا) یه‌ك كه لێتان كردووین به (مایكل تایسۆن) به‌نیازه فرۆكه له‌سه‌ر حیسابی ئه‌و خه‌ڵكه بكرێت، خه‌ڵكیش بێت ده‌نگتان پێ بدات... ؟؟!!
ده‌گ نه‌یخۆن تاڵه، له كاتێكدا ئه‌و هه‌موو گه‌نجه‌ی وڵاته‌كه‌م ناتونن پایسكلێك بكڕن و پیاسه‌یه‌كی پێ بكه‌ن، چۆن ده‌نگتان پێ ده‌ده‌ن به پاره‌ی ده‌نگی ئه‌وان ئێوه ته‌یاره‌یه‌ك بۆ (زه‌كه‌ریا) یه‌كه‌تان بكڕن، ئه‌و زه‌كه‌ریایه‌ی كه به‌ناوی سه‌رۆكی حكومه‌تی وڵات قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ده‌كات، ئه‌وه قسه‌ی من نیه به‌ڵكو قسه ئه‌و برا رۆژنامه نووسه‌یه له نزیكه‌وه بۆی گیڕامه‌وه‌و و گوتی: رۆژكێان زه‌كه‌ریام بینی پێم گوت ده‌مه‌وێ چاوپێكه‌وتنێكت له گه‌ڵدا ساز بكه‌م، له‌وه‌ڵامدا زه‌كه‌ریا پێ ی گوتم من كاتم نیه له‌گه‌ڵ كه‌س دانیشم و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناشرین جوابی دامه‌وه‌و به‌رده‌وام بوو له سه‌ر قسه‌كانی و گوتی: من به‌رده‌وام له گه‌ڵ كاك نیچیریڤان و كوره‌كانی سه‌رۆك و زه‌عیم عه‌لی و فازڵ میرانی داده‌نیشم و دانیشتنی من له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یه و مه‌جالم نیه، ئه‌و برا رۆژنامه‌نووسه‌م گوتی: زۆر په‌ست بووم و پێم گوت ئه‌ی تۆ گۆرانی بۆ كێ ده‌ڵێت بۆ ناته‌وێ قسه بۆ راگه‌یاندنه‌كان و ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌یت كه گوێت بۆ ده‌گرێت... ؟ له‌وه‌ڵامدا زه‌كه‌ریا پێ ی گوتم: من گۆرانی بۆ خۆم ده‌ڵێم موشكیله‌م نیه له‌و باره‌یه‌وه كێ گوێم لێده‌گرێت یان گوێم لێناگرن، حه‌ز ئه‌كه‌ی تۆش گوێم لێم مه‌گه‌ره، منیش له‌وه‌ڵامدا پێم گوت وه‌ڵا دڵنیابه من له ژیانمدا گوێچكه‌م به گۆرانیه‌كانی جه‌نابت ئاو نه‌داوه چونكه ئه‌گه‌ر بمه‌وێ گوێ له گۆرانی تۆ بگرم ده‌چم گوێ له گۆرانیه‌كی توركی ده‌گرم چونكه ئه‌سڵی گۆرانیه‌كانی جه‌نابت هه‌موو له توركه‌وه ئیستراد كراوه و سه‌ری هه‌ڵداوه.
به‌هه‌ر حاڵ من زۆر سه‌یرم له‌وه دێت كاتێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس له شه‌فافیه‌ت و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌كات.. !!!
ئه‌ی ئه‌وه نیه زه‌كه‌ریا به‌ناوی حكومه‌تێك گه‌نده‌ڵی به پاره‌و سامانی ئه‌و وڵاته ده‌كات، جگه له‌وه‌ش گاڵته به‌كه‌لتوور و ره‌سانه‌یه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه و شێواندوویه‌تی، نموونه‌ش بۆ قسه‌كانم له دوای هاتنی زه‌كه‌ریا چه‌ندیین هونه‌رمه‌ندی فێركرد روو بكه‌نه وڵاتی توركیا و خێر و بێری ئه‌و وڵاته ببه‌ن بۆ موزیكژه‌نانی تورك، نموونه‌شم بۆ قسه‌كانم ئێستاكه ئه‌و گۆرانیه توركیانه‌مان زۆره كه ته‌نها وشه‌كانی كوردییه و به‌رگێكی توركی به‌به‌ردا كراوه، هونه‌رمه‌ند (بورهان مه‌جید) له دیمانه‌یه‌كدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر دادگایه‌كی هونه‌ری له داهاتوودا پێویسته (زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا) دادگای بكرێت، چونكه كه‌لتوور و هونه‌ری ئێمه‌ی شێواند و فرۆشتیه ئه‌وان هونه‌رمه‌ندی ئاواشمان هه‌یه به‌ده‌یان ساڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته تا ئێستا میلۆدیه‌كی بیناین له به‌رهه‌مه‌كانیان به‌كار نه‌هێناوه نموونه‌شمان (خالید ره‌شید و نه‌ریمان بابان و به‌هجه‌ت یه‌حیا و عه‌دنان كه‌ریم) و زۆری تره...
به‌داخه‌وه زۆر هونه‌رمه‌ندی نیشتمان په‌ره‌وه‌ر و خاوه‌ن هه‌ڵوێستمان هه‌ن ئێستاكه له كونجی ماڵه‌وه دانیشتوون و پاره‌ی تۆماركردنی یه‌ك گۆرانیشیان نیه، به‌ڵام زه‌كه‌ریا هێشتا به‌رهه‌مه‌كه‌ی تۆمار نه‌كردووه، پاره‌كه‌ی بۆ ته‌حویل كراوه و بۆ ستۆدیۆكانی توركیا نێردراوه، ئافه‌رین حكومه‌تی كوردی بۆ خۆت هونه‌رمه‌نددت، به‌و حاڵه‌وه ده‌ته‌وێ كه‌لتوور و هونه‌ری وڵاته‌كه‌ت پێش ده‌كه‌ویت، وه‌ڵاهی ئه‌گه‌ر به‌ته‌مای زه‌كه‌ریا بن ئه‌وه وڵاته‌كه‌ش له پێناوی حه‌شیشه و شه‌وه سوره‌كانی ده‌فرۆشێت، چاوه‌ڕێ بن ده‌نگتان پێ ده‌ده‌ین، به‌ڵكو زه‌كه‌ریا زووتر فرۆكه‌كه‌ی بكرێت و به ئاسمانی وڵات‌دا بسورێته‌وه، ئه‌و وڵاته له‌به‌رده‌م ده‌یان بار‌و دۆخی ناجێگیره و نازانین به‌ره‌و كام ئاقار ده‌چێت، ئێستاكه‌ش وڵاتی ئێمه مناڵی شه‌هیدی وامان هیه حه‌زره‌تی جلێكی جوانه تامه‌زرۆی خواردنێكی خۆش و یاریكردنه له گه‌ڵ مناڵانی هاوڕێ ی كه‌چی به‌و رۆژگاره له به‌رده‌م ترافیك لایته‌كان و شۆسته‌كانی شار خه‌ریكی فرۆشتنی كلێنسه... ده‌نگتان پێ ئه‌ده‌م خه‌متان نه‌بێ چاوڕێ بن من و ئێوه یه‌كتر ده‌بینینه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
