یه‌کێك له ترسناکترین جۆره‌کانی خۆشه‌ویستیی که ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا زاڵه و زۆرینه‌ی تاکه‌کان له ژێر کاریگه‌ریدا ده‌ژین، ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌ی (وه‌همی) خۆشه‌ویستییه که ده‌رئه‌نجامی نامۆ بوونی مرۆڤه به خودی خۆیی و به کۆمه‌ڵگا و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان.. ژینگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی که نه‌توانێت یه‌کگرتن و پێکه‌وه ژیان به‌بێ جیاوازی قبوڵ بکات، به دڵنیایی ده‌که‌وێته دوای ئاره‌زوه کاتییه‌کان و مادده‌وه و داوی ماوه‌یه‌کیش ئه‌و ئاره‌زوانه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان ده‌گۆڕێت.
کۆمه‌ڵگای (سیبه‌رناتیکی) ئیستا، به‌هۆی داڕووخانی زۆرینه‌ی به‌ها ئینسانیه‌کان و یه‌کگرتن له‌گه‌ڵ سروشتی ئامێردا (مه‌به‌ست له ئامێره نۆێکاری ته‌کنه‌لۆژیایه) مرۆڤه‌کان بۆ خۆیان رووته‌ڵ (ته‌جرید) ده‌کات له هه‌ست و سۆزه‌کانیان، دابڕانی مرۆڤ له هه‌سته‌کانی مانای له ده‌ست دانی خۆشه‌ویستییه، چونکه خۆشه‌ویستی به‌بێ بوونی هه‌ست و سۆز بۆ به‌رامبه‌ر مانایه‌کی نییه به بۆیه ناچاری خۆشه‌ویستی ئێستا تاکه ڕه‌هه‌ند بووه‌ته‌وه‌و، به چاوی چێژی سێکسه‌وه سه‌یر ده‌کرێت و دوای ماوه‌یه‌کیش له‌و په‌یوه‌ندیه بێزار ده‌بێت و لێکدیجیاده‌بنه‌وه و به دوای که‌سێکی جوانتر و سه‌رنجڕاکێشه‌رتردا ده‌گه‌ڕێت و به ناوی خۆشه‌ویستییه‌وه، په‌یوه‌ندی یه‌کی سێکسی تر‌و هاوسه‌ری دروست ده‌کات.. که له‌واقیعدا هاوسه‌ری دووه‌میش هه‌ر له یه‌که‌م ده‌چێت و هه‌مان چاره‌نووسی ده‌بێت، چونکه ئه‌و که‌سه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه خۆشه‌ویستی نه‌کردوه و له مانای خۆشه‌ویستی تێنه‌گه‌یشتوه و له ڕوانگه‌ی سێکسی و جوانیه‌وه له خۆشه‌ویستی ڕوانیووه، به‌مانایه‌کیتر له وه‌همی خۆشه‌ویستیدا ژیاوه.
(هه‌رگیز نه‌یتوانیوه به شێوه‌یه‌کی چالاک خۆشه‌ویستی بکات و به‌جێهێشتنی بازنه‌ی ئه‌فسوناوی ئیگۆی خودی خۆی، و بێته یه‌کێک له‌گه‌ڵ مرۆڤێکی دیکه، ئه‌وه‌ی کردوویه‌تی بریتی بووه له گواستنه‌وه‌و ئاراسته‌کردنی پێداویستییه‌کانی بۆ خۆشه‌ویستی کچه‌که‌و هه‌ستکردنه به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و بوونه‌دا"له‌گه‌ڵ کچه" ده‌بێته هۆی پراکتیزه‌کردن و ئه‌زموونکردنی " خۆشویستن" ئه‌وه له‌کاتێکدا ته‌نها وه‌همی خۆشویستن پڕاکتیزه ده‌کات و به‌س) .
پیاو کاتێک کچه‌که له ده‌ستده‌دات دوو چاری گه‌ورترین نامۆبوون ده‌بێت و لێره‌وه خودی خۆیشی نامۆ ده‌بێت و ده‌که‌وێته دنیایی وه‌همیه‌وه، ئه‌و له ڕاستیدا خۆشه‌ویستی نه‌کردوه، به‌ڵکو هه‌وڵیداوه کچه‌که خۆشحاڵ بکات و زۆر جار له پێناوی دابینکردنی پێداویستیه‌کانی ئه‌ودا زۆرترین ووزه‌و چالاکی خۆی به خه‌رجداواو تا ئاستی په‌رستن، به مانایه‌کیتر ئه‌م ئالوده بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مانایه‌کی په‌یداکردبێ بۆ خۆشه‌ویستی به‌و مانایه‌ی ئه‌م توانای خۆشه‌ویستی کردنی نه‌بووه، به‌ڵکو به‌رده‌وام شوێن وه‌همی خۆشه‌ویستی که‌وتووه، چونکه بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کچه‌که‌دا مانای خۆشه‌ویستی نییه چه‌ند خۆی نزیک بکاته‌وه و پێداویستییه‌کانی بۆ دابینبکات، زیاتر هه‌ست به جیاوازی بوون ده‌کات.
(هه‌رچه‌ندێک ئه‌و پێداویستیه‌کانی خۆشه‌ویستی و پێداویستییه‌کانی چالاک بوون، شادمانی و هتد... بدات و کچه‌که ئه‌وا زیاتر هه‌ژارتر ده‌بێت و هه‌ست به بۆشایه‌تی زیاترده‌کات و هه‌ست ده‌کات که جیاواز‌و دابڕاوه له کچه‌که) .
ژیانی له دنیای نامۆ بوون و وه‌همدا، گه‌وره‌ترین کاریگه‌ری له‌سه‌ر سایکۆلۆژیه‌تی تاکه‌کان داده‌بێت و مرۆڤ له سایه‌ی ژیانی ئامێردا مه‌وداکانی بیرکردنه‌وه‌ی، له ژیانی هه‌سته‌وه‌ری که‌م ده‌بێت وبه شوێن به ده‌ست هێنانی به‌رهه‌مه تازه‌کانی ته‌کنه‌لۆژیادا ده‌ڕوات و هه‌موو هێزو بیرکردنه‌وه‌ی له پێناوێ به ده‌ستهێنانی پاره‌ی زیاتر ده‌خاته گه‌ڕ، تا زۆرترین ئامێری نوێ ته‌کنه‌لۆژیا و مۆدیله تازه‌کانی سه‌یاره هتد... . به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌مه‌ش وا له مرۆڤ ده‌کات ژیانی هه‌سته‌وه‌ریی و خۆشه‌ویستش له‌و مه‌یدانه‌دا سه‌یر بکات و ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ڵیده‌بژێرێت زۆر چالاکانه پێداویستییه‌کانی بۆ دابینبکات و هه‌وڵی شادمان کردنی بدات. به‌ڵام دواجار دوو چاری نا ئومێدی و نامۆ بوون ده‌بێت، به تاییه‌ت له‌و کاته‌ی ئه‌و که‌سه له ده‌ستده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ڵی بژاردووه به ناوی خۆشه‌ویستییه‌وه و تا ئاستی په‌رستن ده‌یپه‌رستێ، به‌ڵام نه‌یتوانیوه خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵدا بکات.
چونکه خۆشه‌ویستی ته‌نها به خۆشه‌ویستی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه و ده‌بێت هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت که هه‌سته‌کانی تۆ بۆ خۆشه‌ویستی بزواندنی هه‌سته‌کانی به‌رامبه‌ر بێت و به خۆشه‌ویستی وه‌ڵامت بداته‌وه‌و، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه مانای خۆشه‌ویستی نییه و هیچ ئه‌نجامێکی نابێت جگه له که‌وتنه وه‌هم و خه‌یاڵی خۆشه‌ویستییه‌وه (ئه‌گه‌ر که‌سێکت خۆشبووێ به‌ڵام نه‌توانێت خۆشه‌ویستی ئێوه وا له به‌رامبه‌ر نه‌کات به خۆشه‌ویستی وه‌ڵامتان بداته‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌کێکت خۆشبۆێ، به‌ڵام تۆ نه‌بێته مایه‌ی خۆشه‌ویستی لای ئه‌و، ئه‌وکاته ئه‌وا خۆشه‌ویستیه‌که‌تان بێ ده‌سه‌ڵاته‌و ئه‌نجامه‌که‌ی ناخۆشییه) .
مرۆڤی کۆمه‌ڵگای ته‌کنه‌لۆژیا به هۆی ئازادی بازاڕه‌وه‌و زۆر بوونی پێداویستییان به‌پێی مۆدێلی ڕۆژ دووچاری دابڕان هاتوون، له‌گه‌ڵ خودی خۆی و ده‌وروبه‌را، زۆری پێداوو‌یستییه‌کانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ و ڕاکردن به‌دوای ئابوری گونجاو‌دا ده‌سته‌وده‌ستانی کردووه، به‌رامبه‌ر به ژیان هه‌سته‌وه‌ری و زۆرترین، کاتی خۆی له خه‌یاڵی خۆشه‌ویستیدا به خه‌رج ده‌دات و کاتێك سه‌یر فیلمه‌کانی خۆشه‌ویستی ده‌کات، یاخود چیرۆکه‌کانی خۆشه‌ویستی ده‌خوێنێنه‌وه ئیجا هه‌ست به لاوازی خۆی ده‌کات و په‌نا بۆ گریان ده‌بات و حه‌ز ده‌کات بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕابورردوو، گه‌رچی ئه‌و له ڕابوردووشدا، له خۆشه‌ویستی نه‌گه‌یشتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مرۆڤی سه‌رده‌می ته‌کنه‌لۆژیا ناتوانێنێت بگه‌رێته‌وه بۆ ڕابوردوو، پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیا و هه‌ستی تاکگه‌رایی ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی داخستووه، بۆیه له ژیانی پڕ له ئاخ و حه‌سره‌تدا ده‌ژی و بێ ده‌سه‌ڵاته له به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویستیدا چونکه خۆشه‌ویستی به‌بێ یه‌کگرتنی ڕووحیانه‌ی "مێ و نێر"به‌بێ جیاوازی و تێکه‌ڵکردنی هه‌ست و نه‌ست و مه‌یل و ئاره‌زووه‌کان مانایه‌کی نابێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
