من یه‌كێكم له پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی رۆژانی شاخ له حزبی سۆسیالیست، ژیانی گه‌نجایه‌تی خۆم له‌چیا سه‌ركه‌شه‌كانی كوردستان له پێناو ئامانجی حزب و گه‌ل و نیشتمان به برسیه‌تی و رووتی برده سه‌ر، بووم به هاوڕێ له‌گه‌ڵ تفه‌نگكه‌م له هه‌رێمی (8) ی حزبی سۆسیال
یست كه چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان و ئازا و چاونه‌ترس به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م هه‌رێمه قاره‌مانه‌یان ده‌كرد، له‌وانه شه‌هید قادر مسته‌فا و خاڵه سه‌ید كاكه و محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا، ماوه‌یه‌كیش له‌لای عه‌وڵابۆر بووم وه ماوه‌یه‌كیش له هه‌رێمی (7) لای هه‌ڤاڵ موحسین بایز بووم. به‌شداریم له ده‌یان نه‌به‌ری ئه‌م حزبه كردووه و دوو جار به سه‌ختی بریندار بوومه زۆر جار له كاتی پشوودان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانم داده‌نیشتین و ده‌ستمان به قسه‌ی خۆش و گاڵته ده‌كرد، رۆژێك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه دانیشتبووین باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد ئه‌گه‌ر هاتوو كوردستان رزگار كرا چی بۆ ئێمه ده‌كرێت به گاڵته له منیان پرسی تۆ ده‌بیته چی؟ منیش له وه‌ڵامدا گوتم ده‌بمه حه‌مباڵ له شێخه‌ڵڵا، هه‌ڤاڵه‌كانم گوتیان توخوا ئه‌مه قسه‌یه! گوتم چونكه باش رزگار كردنی كوردستان هه‌زاران خه‌ڵكی تر كه سه‌عاتێك ماندوو نه‌بوونه بۆ كوردایه‌تی و كوردستان ده‌بنه ریش سپی كوردستان، ئه‌وان كاربه‌ده‌ست ده‌بن و ئێمه‌یش ده‌بێت له شۆسته‌كان كاسبی و حه‌مباڵی بكه‌ین، ته‌نانه‌ت لێ ناگه‌ڕێن حه‌مباڵیش بكه‌ین، ده‌ڵێن عاره‌بانه‌كت له‌سه‌ر جاده لاده رێگای گرتووه..
به‌ڕێزم پاش خه‌باتی 10 ساڵ له ریزی حزبی سوسیالیست له سه‌رده‌می شاخ پاش ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م حزبه داهات، ماوه‌یه‌ك دابڕام، خه‌ریكی كار‌و كاسبی بووم بۆ په‌یدا كردنی پاروێك نان بۆ منداڵه‌كانم رۆژێكیان یه‌كێك له هه‌ڤاڵه‌كانی سه‌رده‌می شاخ كه پێكه‌وه پێشمه‌رگه بووین بینیم، پاش ئه‌حواڵ پرسین گوتی تۆ ناونوس كراوی له كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان؟ گوتم نه‌خێر، گوتی بۆ ناچیت له لقی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان ناوی خۆت بنوسی؟ خۆ تۆ له هه‌موو كه‌س موسته‌هه‌ق تری، گوتم زۆر باشه، چووم بۆ لقی هه‌ولێری پێشمه‌رگه دێرینه‌كان، گوتیان پێشمه‌رگه‌ی كام حزب بوویت، گوتم حزبی سوسیالیست، گوتیان بڕۆ لای نوێنه‌ری حزبتان له‌م ژووره، كه چوومه ژووره‌كه كه‌سێكی لێ بوو به‌ناوی (نه‌وزاد كه‌ركوكی) سڵاوم لێ‌كرد، پاشان باسی خه‌باتی خۆمم بۆ كرد، زۆر به ناشرینی و زۆر به نابه‌جێ وه‌ڵامی دامه‌وه وه‌كو كوێخا و كرمانجێك وه‌ڵامی دامه‌وه، به‌دڵ ساردی هاتمه ده‌ره‌وه، پاش چه‌ند رۆژێك براده‌ره‌كه‌م دیته‌وه، گوتی چیت كرد؟ منیش باسه‌كه‌م بۆی گێڕایه‌وه، كه چووم چی روویدا، گوتی برام ئه‌مه وای له زۆر كه‌سی وه‌ك تۆ كردووه، گوتم ئه‌م (نه‌وزاد كه‌ركوكیه) كێیه؟ گوتی ئه‌مه كابرایه‌كی كه‌ركوكیه، گوتم كه‌ركوكی؟ گوتی به‌ڵێ، گوتم چۆن ده‌بێ كه‌ركوكیه‌ك نوێنه‌ری حزب بێت له شاری هه‌ولێر، هه‌ولێر به شاری سۆسیالیسته‌كان ناسراوه سه‌دان و هه‌زارن له پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی شاخ خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر بوون بۆ كه‌سێكی هه‌ولێری له‌م شوێنه دانه‌ندراوه، براده‌ره‌كه‌م گوتی ده‌ڵێن نه‌وزاد كه‌ركوكی ته‌نها یه‌ك رۆژیش پێشمه‌رگه نه‌بووه، كه‌چی به خزم خزمانێ و كه‌ركوك چیاتی دانراوه، گوتم باشه ئه‌ی حزبی سوسیالیست چۆن تاكو ئێستا بێ ده‌نگ بووه؟ گوتی به‌خودای نازانم.
پاشان بیرم كرده‌وه كه سه‌ردانێكی لقی هه‌ولێری حزبی سۆسیالیست بكه‌م چووم بۆ لقی هه‌ولێری حزب، كه چاوم به ئاڵا شینه‌كه كه‌وت زۆر دڵ خۆش بووم و رۆژانی شاخم به‌بیر هاته‌وه ئازایه‌تی و قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه‌كانی سۆسیالیستم به‌بیر هاته‌وه به‌تایبه‌تی ئازایه‌تی و قاره‌مانیه‌تی هه‌ڤاڵی به‌ڕێز حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود، كه رژێم به‌و هه‌موو زلهێزییه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م قاره‌مانه ده‌له‌رزی و به‌چۆك داده‌هات، به‌هه‌رحاڵ چوومه ژووره‌وه پاش سڵاو كرد و به‌خێرهاتن، شه‌كوای خۆم كرد گوتیان باشه دوای به نه‌وزاد كه‌ركوكی ده‌ڵێین ته‌ماشام كرد حزبی سۆسیالیست نه حزبی سۆسیالیستی جارانه، ئه‌وانه كێن له لقی هه‌ولێرن، پاشان براده‌رێك منی ده‌ناسی لێم هاته پێشه‌وه پاش هه‌واڵ پرسین، لێم پرسی كێ به‌رپرسی لقه؟ گوتی مامۆستا سادق جه‌باری، گوتم خه‌ڵكی كوێیه؟ گوتی كه‌ركوكیه، ئیدی به‌دبه‌ختییه‌كه گه‌وره‌تر بوو، گوتم چۆن ئه‌دی خه‌ڵكی هه‌ولێر؟ دیاره حزبی سۆسیالیست خه‌ڵكی هه‌ولێری له‌گه‌ڵ نه‌ماوه، گوتی نه‌خێر حزبی سۆسیالیست خه‌ڵكی هه‌ولێری یه‌كجار زۆر له‌گه‌ڵه، به‌ڵام ئه‌م كه‌ركوكیانه ئیستغلال و ئیحتیكاری لقی هه‌ولێریان كردووه، زۆربه‌ی زۆری ئه‌ندامانی لقی هه‌ولێر كه‌ركوكین، پاشان بۆم ده‌ركه‌وت كه به‌رپرسی لق ێادق جه‌باری كۆنه هینه كۆنه هین، كۆنه به‌عسی به‌به‌ڵگه‌ش، جا من وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئه‌م حزبه داوا له‌به‌ڕێزتان ده‌كه‌م كه لقی هه‌ولێری حزبی سۆسیالیست پاك بكه‌یه‌وه له‌م كه‌ركوكیانه كه چۆن كاتی خۆی ره‌بایه و باره‌گاكانی به‌عسیه‌كانت پاك ده‌كرده‌وه وه لقی هه‌ولێر بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مساری راسته‌قینه‌ی خۆی، ئه‌گه‌ر له هه‌ولێر خه‌ڵكمان له‌گه‌ڵ ماوه، چونكه من دڵنیام راستییه‌كان له تۆی به‌ڕێز ده‌شارنه‌وه، وه دڵنیام كه تۆ قه‌بوڵ ناكه‌ی یه‌كێك پێشمه‌رگه نه‌بوبێت نوێنه‌ری تۆ و حزبی سۆسیالیست بێت له كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان، چونكه تۆ ره‌مزی هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی ئه‌م كوردستانه‌ی ئێمه‌ش به پێشه‌وای خۆمانت ده‌زانین وه شانازیت پێوه ده‌كه‌ین...
له‌گه‌ڵ رێزمدا...
باوكی هه‌ژار
پێشمه‌رگه‌ی دێرینی
حزبی سۆسیالیستی كوردستان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
