بۆ گشت كەركوكیەكان، خەدیجە حوسییێن بناسن كیێە. ... شەیدا كەركوكی

حەزم كرد ئەم جارە بێ دەنگی بشكێنم بۆ ئەوەی خەدیجە حوسییێن بە خوێنەری ئازیز بناسێنم چ زاتێكە؛ كە لە ژمارەی 322 ی رۆژنامەی ھەواڵ چاوپێكەتنێكی بڵاوكرایەوە لە ھەفتەی رابردوو كە بەڕێز شەھلا جەلال سازی كردبوو، من ڕێزم ھەیە بۆ ھاوڕێ خۆم كاك شوان داودی وە بۆ كادرانی رۆژنامەكەی بەڵام پیێ دەچێت بەڕێز شەھلا خان رابردوی خەدیجە نەزانێت بۆیە چاوپێكەوتنی لەگەڵ كەسێكی وەك خەدیجە حوسیێن كردووە كە ناوبرایش بە ھەلێكی باشی زانی بۆئەوەی دو بارە پاكانە بۆ خۆی بكات و بە كۆمەڵی قسەی دور لەراستی وەسفی رێكخراوی خۆر بكات كە سەرەتا ناوی خاك بو ئێستاش جەنابی بەڕپرسیی ڕێكخراوەكەیە.

ئەم رێكخراوە پاش پرۆسەی ئازادی بە ھیمەتی كۆمەڵێ مامۆستاو خەڵكی ڕۆشەنبیری بێلایەن دامەزرا لە شاری كەركوك سەرتا لە گەرەكی رەحیم اوە و پاشان لە گەرەكەكانی كە بنكەی بۆ كرایەوە، ھەموو كادرانی ئەم ڕێكخراوە وەك خۆبەخش كاریان دەكرد خەدیجەش وەك سەرپەرشتیاڕێك بو نەك بەڕێوەبەر، چونكە ئەم ڕێكخراوە سەرتا موھڵەت و پەیرەو پڕۆگرامی نەبو تا بەڕێوەبەری ھەبێت، ئەركی ناوبراویش دۆزینەوەی سەرچاوەی یارمەتی بو بۆ ڕێكخراوەكە. پاشان پەیرەو پرۆگرام و موھڵەت بۆ ڕێكخراوەكە دروستكرا لە لایەن كەسێكی پاڕێزەرەوە كە خۆی یەكێك بو لە دامەزڕێنەری ڕێكخراوەكە. ئامانجی سەرەكی ئەم ڕێكخراوە نەھێشتنی نەخوێندەواری بو لە ناو ژنانی (ئافرەتان) كەركوك، سەرەتا ئافرەتێكی زۆر روی تێدەكرد ماموستا خۆبەخشەكانش كەم بوون بەرامبەر ئەوژمارە فێرخوازە زۆرەی دەھاتن و خواستی فێربونیان ھەبوو، بۆیە دوبوایە مامۆستا بە كڕی بھێنرایە بۆ پركردنەوەی پۆلەكان بۆ ئەو مەبەستەش ڕوكرایە ڕێكخراوە بیانێكان و ھێزی ھاوپەیمانان ئەوەش لەڕێگای چەند كەسێكی دڵسۆزەوە. یەكەم بڕی یارمەتی وەرگرترا لە لایەن ڕێكخراوی RTI بو پاشن ڕێكخراوی ACDI-VOGA كە بریتی بو لە كەلوپەلی نووسینگە وەك قەنەفە و سەلاجە و پانكە وزۆپە و... . ھتد خەدیجەش ھەموو ئەو شتانەی بردە ماڵی خۆی ھەرچی كۆنەو شكاوی ماڵی خۆی ھەبوو ھێنای بۆ ڕێكخراوەكە پاشان ناوبراو ڕوی كرد لە ی ن ك بۆ وەرگرتنی یارمەتی و دانانی جەنابی بە كارگێری كۆمیتەی عەرەفە و وەرگرتنی یەكێك لە كورەكانی لە رەفیقی بەعسەوە بۆ ئەندام كۆمیتەی عەرەفە بەرامبەر بەوەی ھەموو ئەو ئافرەتانە بھێنێتە ناو ریزەكانی ی ن ك، ھەر بۆیە ناوبراو توانی خانویەك دروست بكات لەسەر ئەرزەیەكی بێ تاپۆ بە یارمەتێكانی ی ن ك بۆ بە ناوە بۆ ڕێكخراوەكە و وەرگرتنی پارچە زەویەكی تر لە گەرەكی (حەی عەسكەری) ئەوش ھەربە ناو ڕێكخراوەكە، پاشان فرۆشتنی بە30000@ و درا بە ژن بۆ كورەكەی و پاشان كورەكەی نێردرا بۆ ئوستراڵیا بۆ خوێندی ماستەر لەسەر حیساب ی ن ك لە لایەن ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی ئێستا دەستی لەكاركێشاوەتەوە بە بەڵێنی ئەوەی بێتەوە دوای ورگرتنی ماستەر بۆ خزمەتكردنی ئەو نیشتمانەی وا ھەر ئەم خەڵكانە وێرانیان كرد ئێستاش خۆیان قسەی پێدەكەن بەڵام ھەر ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی ژنی كورەكەشی بۆ ئوستراڵیا نارد لەسەر حیسابی ئەبو شوارب، ئێستا ھەردوكیان وا لە ئوستراڵیان جار بەجار تەلەفۆن بۆ ھاوڕێكەی خۆیان (ئەوەی مەكتەبی سیاسی) دەكەن دەڵێن "باش بو نەھاتینەوە باوەشی كوردستان ئەو حوكمەتە گەندەڵە".

خەدیجە بە ی ن ك سیارەی كڕی و 7 حمایەشیان بۆ دانبین كرد 3 یانیان بوونیان ھەبوو 4 ە كەی كەش خەیاڵی بوون پارەكەشی مانگانە بۆ گرفانە كونەكەی خەجە دەرۆشت؛ خۆشی گەیاندە كافیە خانی خێزانی عومەر فەتاح قۆڵی یەكێتی ژنان بڕی بە ناوەی دامەزراندی سەنتەری ئەنتەرنێت لە گەرەكی رەحیم اوە تەنھا 1 مانگ دامەزرا پاشان فرۆشترا پارەكەشی درا بە ژن بۆ كورە گەورەكەی، ناوماڵەی ژنی ئەم كورەش بە پارەو فەرشی ڕێكخراوی NDI كرا. كۆمەڵێ ئافرتی لێھاتو لە ڕێكخراوی خۆر (وا ئێستە بۆتە ھی خەجە) كاریان دەكرد ھەموویان وازیان ھێنا زۆرش پەنایان برد بۆ بەرپرسەكان بۆ ئەوەی ئەم میكرۆبە دەركەن بەڵام ھاوڕێ پاكەكەی خۆیان (ئەوەی مەكتەبی سیاسی) كە قەد نەیزانیوە گەندەڵی چییە پشتی خەدیجی دەگرت. (من دەزانم بۆ بەڵام جاڕێ لیێ گەرن كاتی خۆەی دێت بە بەڵگەوە باسی دەكەم) . چەند جاڕێك ئەم زاتە پارەی ئەو مامۆستا بەسزمانەی خواردو كەسیان نەیانتوانی ھەقی خۆیان لێ ورگرن كە ھەموو درا با ماڵ و سەیارە.

 لە ھەمووشی خۆشتر ناوی خۆی ناوە ھەڤاڵ خەجۆ، نازنم بە چی ڕویەك خۆی بەراورد دەكات لەگەڵ ژنە قارەمانی كورد ھەڤاڵ خەجۆ، نازانم بەجی ڕویەك قسە بە ڕێكخراوی تر دەكات دەڵێت زۆربەیان خەیاڵین، نازانم ئەم زاتە چۆن لە چەمكی ڕێكخراو تێگەیشتووە، تا ئێستا ڕێكخراو مقاولات لەیەك ناكاتەوە، داواكارم لە بەڕپرسانی كەركوك بەتایبەتی كاك ڕزگاری حاجی حەمەی بەرپرسی ناوەندی ڕێكخراوە دیموكراتەكان لە كەركوك موھڵەتی كاركردن لە ڕێكخراوی خۆر وەرگرنەوە بۆ ئەوەی چی تر قۆڵی خەڵك و ڕێكخراوی تر نەبڕێت ئەگەر بەدەنگی ئەم نوسراوەش نەھاتن خۆم بە شخسی دەرۆم بۆ لای بەڕپرسی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتەكانی كوردستان.

شەیدا كەركوكی- كەركوك


 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

میوانانی سەر خەت

We have 52 guests and no members online