كچه هونه‌رمه‌ندی لاو (ڤینا) سه‌باره‌ت به یه‌كه‌م كاری هونه‌ری خۆی ڕای گه‌یاند: ئێستا كۆتایم به دوو گۆرانی هێناوه به‌ناوی (مه‌ڕۆ مه‌ڕۆ و بزه‌ی لێو)، مه‌ڕۆ مه‌ڕۆ له تێكستی شاعیر (جه‌بار حه‌بیبه) و ئاوازی هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌د عه‌زیزه) هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی هونه‌رمه‌ندی موزیك ژه‌ن (سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی) كاری بۆ كردوه، كاری موزیك له‌لایان هونه‌رمه‌ندان (هێمن حوسێن، سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی، فه‌رهه‌نگ یوسف، ئومێد باڵه‌بان) بۆی ئه‌نجام دراوه، بزه‌ی لێو له تێكستی شاعیر (عه‌بدولره‌حمان بێلافه) و ئاواز‌و دابه‌ش كردنی هونه‌رمه‌ند (سه‌ید ئه‌حه‌مد رواندزی) ه، كاری موزیكی ئه‌م گۆرانیه له‌لایان (سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی، هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح، به‌كر خالید، هێمن حوسێن) بۆی ئه‌نجام دراوه، ئه‌م به‌رهه‌مانه به‌رهه‌می كۆمپانیای چوار چران، لێره‌وه رێزم سوپاسم بۆ به‌رێز (عیرفان زه‌نگه‌نه) هه‌یه كه ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی گرته ئه‌ستۆی خۆی، سه‌باره‌ت به كلیپ كردنی وتی: له‌ماوه‌یه‌كی زۆر زوو كاری كلیپ بۆ هه‌ردوو گۆرانیه‌كه‌م ده‌كه‌م له كۆتایی دا ڤینا وتی: ده‌مه‌وێت له ته‌مه‌نێكی بچووك كار بۆ هونه‌ری كوردی بكه‌م چونكه من له بنه‌ماڵیه‌كی هونه‌ری دا گه‌وره بووم و ده‌مه‌وێت من وه‌ك كچێكی كورد به هه‌موو دونیا بڵم ئێمه‌ش هه‌ین.
Rekawt_presss@hotamil. com
ئه‌و نووسینانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
