له یادی چله‌ی شه‌هید مه‌لا عیرفاندا پیاوێك ته‌نها مه‌رگ پشووی پی دا
- ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
Hits: 1177
شاره‌زا شكور – كفری: دیاره میلله‌تی كورد وه‌ك هه‌ر میله‌تێكی تری سه‌رئه‌م زه‌مینه له پێناو سه‌ربه‌خۆیی و ئازادییدا چه‌ندین هه‌ورازو نشێوی بڕیوه بۆ گه‌یشتن به ئامانج هه‌ر له پێناوه‌دا ده‌یان سه‌ركرده‌و پێشمه‌رگه‌و چه‌ندین پیاوی مه‌زن خوێنیان كرده خه‌ڵات ده‌كرێت به شانازی و ڕوو سوورییه‌وه باسی لێوه بكرێت. ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه به ستمانه هه‌میشه وه‌كو سبموولێك ئاماده‌یی هه‌یه ئه‌ویش شه‌هید مه‌لا عیرفانه هه‌ڵبه‌ته له یادی چله‌ی مه‌لاعیرفاندا پیویست به ناسینی ناكات چونكه ئه‌و پیاوه زۆر زۆر له‌م بابه‌ته زیاتر هه‌ڵده‌گڕێت ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه ده‌كرێت تروسكایه‌ك بخه‌ینه سه‌ر ژیانی پڕ له گیانبازی ئه‌م پیاوه گه‌وره‌یه شه‌هید مه‌لاعیرفان یه‌كێك بووه له‌و كادر‌و مرۆڤه جوانانه‌ی كه خۆی كرد به قوربانی خاك و نیشتیمان، وه هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا گیانی به‌خشی، شه‌هید مه‌لا عیرفان مرۆڤێكی نه‌رموونیان بووه زۆر به وره بوو خۆشه‌ویستی ناو خه‌ڵك و هه‌ڤاڵانی بووه مه‌لاعیرفان له ئارامییدا گه‌ڵای دار و له مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌دا وه‌كو شه‌كر و له ڕاستگۆیی و له سه‌رخۆییدا وه‌كو بارانی به‌هاران، پێاوێك هه‌میشه ئومێد به‌خش بوو خاوه‌ن هیوا له نێو دڵی گه‌نجاندا، له مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌دا شێوازێكی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو كه‌وای كردبوو زۆرینه‌ی چین و تۆێژه‌كان له ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه له بواری كاركردنیدا به ڕوانینێكی گشتگیرانه له گرفته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا مه‌یدانیانه، هه‌موو سیفه‌ته جوانه‌كانی په‌ربرسیارێتی له‌ودا به ته‌واوی ڕه‌نگیان دابووه‌وه زۆری حه‌ز له تێكڵاوی ناو گه‌نجان ده‌كرد زۆر جار ده‌یگوت گه‌نجه‌كان نه‌وه‌ی نوێن و پیاوی دواڕۆژن زۆر دڵی به ژیان و ئه‌زموونی كوردستان خۆش بوو هه‌ر كاتێ باسی مردنی بكردایه ده‌یگوت (بژی به مه‌ردی نه‌ك به ڕه‌نگ زه‌ردی)، مه‌لاعیرفان خاوه‌ن كه‌سایه‌تیكی به‌هێز بوو ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شاوه‌ی ئاسمانی گه‌رمیان و كوردستان بوو، ئه‌و له ڕێبوار ماندووتر و له هه‌ڵۆكان به‌رزه فڕترو له كانیاوه‌كان ڕه‌وانتر و له دارستان دڵ گه‌وره تربوو، خاوه‌ن گه‌نجینه‌یه‌ك بوو له لێبووردن دیاره ئه‌وه ڕاستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه شه‌هید مه‌لاعیرفان وه‌كو كه‌سایه‌تیه‌ك شۆێنێكی مێژوویی بۆ خۆی له مێژووی خه‌باتی كوردایه‌تییدا تۆماركرد، ئه‌و خه‌بات و ڕابووردوه‌ی وای كردبوو كه چه‌ند خۆشه‌ویست بێت لای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له مه‌راسیمی به خاك سپاردنیدا ده‌شتایی زه‌نگاباد خرۆشابوو له ئاپۆڕای دۆست و جه‌ماوه‌ر و هه‌وادارانی مه‌رگی مه‌لا و به ته‌نگه‌وه‌هاتنی خه‌ڵك گه‌وره‌ییان سه‌لماند، پیاوێك خاوه‌ن پانتاییه‌ك له سه‌لیقه وڕا ِستگۆیی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی، كاك مه‌لا عیرفان ماڵی هه‌میشه كراوه بوو بۆ هه‌ژاران و لێقه‌وماوان، سه‌د مه‌خابن كه ئه‌جه‌ل یه‌خه‌ی گرت و بواری نه‌دا خۆزگه و ئاواته‌كانی بهاتنایه‌ته‌دی، پاش كاروانێكی سه‌خت له خه‌بات له ڕۆژی 11\12\2008 به بۆمبی ڕه‌شی ناحه‌زان له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ركووكی كوردان گه‌یشته كاروانی سه‌روه‌ران. Sharaza_shukr@yahoo. co. UK |