رزگاركۆچه‌ر:
ئیمرۆ ئێوراه پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی خۆ سوتانی مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵانم به‌ناوی جه‌بار نه‌وزاد دانیشتووی گه‌ره‌كی گلكه‌ندی شاری هه‌ولێرم به‌ر گوی كه‌وت موچرك به له‌شم داده‌هات و له‌به‌ر چۆنیه‌تی تراژیدیای خۆ سوتاندنی ئه‌و منداڵه نه‌م ده‌توانی زێده تر گوی بیستی هه‌واڵه‌كه بم، هه‌رچه‌نده پاشان زۆر هه‌وڵم دا به‌دواداچونێك له‌مه‌ر ئه‌م روداوه بكه‌م به‌لام پاش ماوه‌یه‌كی زۆر توانیم هه‌ندی زانیاریم له‌مه‌ر ئه‌م روداوه ده‌ست كه‌وێت سه‌ره‌تا له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی هه‌وڵیر پێش گیان له ده‌ستدانی ئه‌و منداڵه رێگام پێندرا چاوێكم به چاوه پر حه‌زه‌كانی كه‌وێت كه دڵنیا بووم دونییایه‌ك خه‌ون وئاواتی تێدا به‌دی ده‌كرا به‌داخه‌وه هه‌وڵه‌كه‌م بی فایده بوو، به‌ڵام پاش هه‌وڵ وكۆشێكی زۆر پاش ئه‌وه‌ی جه‌باری جوانه مه‌رگ چاوی بۆ دواجار نوقاندوو لاشه سوتاوه‌كه‌ی بۆ دوا جار سر بوو توانیم هه‌ندی زانیاریم له كه‌سێكی زۆر نزیكی جه‌باری جوانه مه‌رگ ده‌ست كه‌وێت كه تێیدا به‌م شێویه له‌مه‌ر هۆكاره‌كانی خۆ سوتاندنی ئه‌و مێرمنداڵه باسی كرد..
جه‌باری جوانه مه‌رگ پاش ئه‌وه‌ی باوكی ژنێكی تر ده‌هێنێت ده‌كه‌وێته كێشه له‌گه‌ل زردایه‌كه‌كه‌ی و باوكی تا چه‌ند جارێك له‌ماڵ به هۆی گرینگی پێنه‌دان توره ده‌بێت و ماڵ جی ده‌هێلێت بۆ دوا جار باوكی له ماڵه‌وه قاچه‌كانی كه‌له‌مچه ده‌كات و ئازاری جه‌سته‌یی زۆری ده‌دات، پاش تێبه‌ربوونی ماوه‌یه‌ك ئیمرۆ ئێواره له كاتێك حه‌بار زێده‌تر بی ئومید ده‌بێت له هه‌ڵوێستی باوكی تا دوا جار به قاچ به‌ستراوه‌یی ئاگر له جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات و به‌شێكی گیانی ده‌سوتێت پاش گه‌یشتنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی گیان له ده‌ست ده‌دات، جیی ئاماژه‌یه ئه‌وه جاری یه‌كه‌م نیه له‌كوردستان توندوتیژی دژ به منداڵان ده‌كرێت ومنداڵان به‌بی ئیراده‌ی خۆیان ده‌بنه قوربانی حه‌زو ئار‌زووی باوانیان، ئێستاش له كاتێك له كوردستان ده‌یان رێكخراوی مرۆیی تایبه‌ت به خێزان و ژنان و منداڵان هه‌یه كه‌چی تا ئێستا هیچ كام له‌م رێكخراوانه نه‌یان توانیوه بۆ ساتێك به‌قه‌ده‌ر ئه‌و هه‌موو پشتگیریه مادییه‌ی ده‌ستیان ده‌كه‌وێت له خه‌م و ئیشی منداڵانی كورد دابن..
