گه‌زیزه:
ئازیزه‌كه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كه!
له مه‌رگی تۆدا چه‌ند ه ها جار به كوڵ گریام، گریا نێك بۆ باوكێكی جه‌رگ سووتاو خاوه‌نی شه‌هید ێكی قاره‌مان، ، ، ، ، ، ، ، ، ، گریانێك بۆ تۆی
مامۆستای ماندوونه‌ناسی هونه ر و شانۆ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، گریا نێك بۆ چل ساڵی ها و ر ێیه تیه‌كی ته‌مه‌نی منداڵی و گه‌وره‌ییم، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، گریانێك بۆ ده ساڵی نه‌خۆشێكی به ئا را م و خۆ راگر دووای هه‌مو و ئه ما نه وه‌ك كچێك زۆر به كوڵ بۆ با وكی گریام.
مامۆستا گه وره‌كه‌م هه‌مو و ته مه‌نت به‌خشنده بوویت له هه‌موو هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كاندا پر بوویت له رۆحی نیشتمان په‌روه‌ری، ، له‌دنیای هونه‌ری شێوه كاری‌دا هونه‌رمه‌ند ێكی فڵچه به ده‌ستی عاشق به سروشتی كوردستان بوویت، ، له په روه‌رده و خوێندن دا نموونه‌ی مامۆستایه‌كی لێهاتوو و به ئه‌مه‌ك بوویت، ، له پانتایی شانۆدا نووسه‌رێكی به‌رده‌وام و خاوه‌ن تیۆرێكی به‌پێزو ئه‌كته‌رێكی لێهاتوو بوویت، ، له ها ورێیه تیه‌شدا مرۆفێكی به‌رزی ناو كۆمه‌ڵ بوویت،
ئه‌وه چی بو و له م سه‌ره تای سا ڵه‌دا به بی ما ڵئاوا یی كه تۆ پر بوویت له ووشه كه‌چی نه‌ت توا نی به ته‌نها یه‌ك ووشه‌ش خو ا حا فیزیمان لێبكه‌یت؟؟
كامه‌یه ئه‌و یا سا و په‌نده ی كه ده‌ڵێت: مرۆفه پیره‌كان كاتێك به یكجا ری كۆچ ده‌كه‌ن ئیدی گریانیان ناوێ؟! به ڵام من ناتوانم پا به‌ندی ئه‌و په‌نده بم چونكه تۆ له مه‌رگیشدا شتی زۆر جوانت فیّر كردم، ، فێرت كردم بگه مه ئه‌و راستیه‌ی كه بڵێم: مرۆفه گه‌وره‌كان له دوای خۆیان زۆرترین خه‌م جێده‌هێڵن، ، كه مرۆفێكی گه‌وره ده‌مرێت، ، به شێكی دنیا ده‌گۆررێت، ،
مرۆفه ته‌مه‌ن درێژه‌كان له دوای مه‌رگیان زۆرترین فرمێسكیان بۆ ده‌رێژرێت.. چونكه ئه‌و زاتا نه مێژوون، ، پرن له یاده‌وه‌ری، ، پرن له سه‌رگوزوشته‌ی دانسقه‌و جوان.. لیًواو لێ‌ون له په‌ند و دنیا بینی، ، مامۆستا گه‌وره‌كه م ئه‌وه‌نده یاده‌وه‌ریه كانت زۆرن بۆ ساتێك، رۆحی تۆ، روخساری تۆ، ده‌ست وقه‌ڵه‌می تۆ، ، نووسینه‌كانی تۆ، ،
، ، ناتوانم له یادبكه‌م، ، له یه‌كه‌م ساتی هاورێیه‌تیماندا له‌سه‌ر شانۆكه‌مان تۆ به ده‌سته‌كانی خۆت چاوه‌كانی منت كرده‌وه‌و پرت كردن له فرمێسكی ترس له جوانی شانۆ‌و گه‌وره‌یی جه‌ماوه‌ر:: كه‌چی پاش چل ساڵ له هاورێیه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی بۆ دوا جا ر له‌سه‌ر پێخه فێكی ترسناك له‌ژوورێكی نه‌خۆشخانه‌دا چوون وێنه‌ی فرمێسكه كا نی مناڵیم كه پربوو له ترس چاوه پر له نووره‌كانتم بۆ هه‌تا هه‌تایی به ده‌سته كانی خۆم داخست، ، ئه‌و هاوكێشه تاڵه چی بوو بابه گیان، ئاوا له دوو زه‌مه‌نی جیاوازدا گریان و ترس و كردنه‌وه‌و داخستنی چاوه‌كان یه‌كسان بوونه‌وه؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
، تۆ به‌و هه‌موو نه‌رمی و ئارامیه‌ی خۆته‌وه كه هه‌موو كات ده‌م به پێكه‌نین بوویت چۆن توانیت به بی پێكه‌نین به جێ‌مان بێڵیت و؟؟
برۆیت بۆ سه فه‌رێك، كه گه‌لیّك جا ر به پێكه‌نینه‌وه به مناڵه‌كانمانت ده‌ووت: ( (به ته‌مام سه فه‌رێكی دوور بكه م) ) ئه‌وانیش تێنه ده‌گه یشتن و جار جار بیریان ده‌خستیته‌وه و ده‌یان ووت: بابه عومه‌ر كه‌ی سه فه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌یت؟ تۆی رۆح سپیش به پێكه‌نینه‌وه ده‌ت ووت: ( (جاری كاتی نه‌ها تووه) ) ئه‌ی بۆ ئه‌م جاره‌ش هه‌روات پێنه‌وتین، بۆ ئه‌وه‌نده به په‌له قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت له‌سه‌ر رووداوه‌كانی (مه م و زین) وه‌ستان و له دوا دێریدا
كه‌له سه‌ر زاری میر زینه دین نووسیوته و تاده‌گاته دێره‌كانی كۆتایی ( (ئه‌م میراتیه‌م و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌م لێپیرۆز نه‌بێت ئه‌گه‌ر چه‌ند شه و چه‌ند رۆژێك ئه‌م كۆشكه‌ی خۆی بۆ نه كه‌مه زیا فه‌ت و زیا فه‌تكا ری و ئاهه‌نگ و شایی زه‌ماوه‌ند، ) ) له دوای فاریزه‌كه‌وه ئیدی هیچی ترت نه‌نووسی دیاربوو ده‌ت زانی ئه‌وه كۆشكه‌كه‌ی میر زینه‌دین نیه كه شایی و زه‌ماوه‌ندی تیا ده‌گێررێت، ئه‌وه ئاهه‌نگه‌كه‌ی تۆی گه‌وره‌بوو بوو ئه‌ی مامۆستا بێگه‌رده‌كه كه شا یی و زه‌ماوه‌ندو زیا فه‌تی بۆ كۆچی تۆ تیا ده‌گێررا!!!!!!!! نیوه‌ی لا په‌ره‌كه به سپیه‌تی ماوه‌ته‌وه، ، كتێبه‌كه‌ی مه‌می ئالان و مه‌م وزین ی ئه‌حمه‌دی خانی له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ته‌و چاوه‌رێت ده‌كه‌ن، ، ، ،
قه له‌َمه‌كه‌ت به تاسه‌وه ئاره‌زووی گووشینی ده‌سته ماندووه‌كانت ده‌كات، ، ، ،
، تۆ ئه‌وه‌نده سه‌ودا سه‌رو عاشقی (مه‌م و زین) ) بوویت به هه‌موو شێوه‌كانی نووسین یاریت له گه‌ڵ ئه و عه‌شقه‌دا كردووه، به نووسینی شانۆیی و به درامای ته‌له‌فزیۆن و به درامای رادیۆ گه‌وره‌ترین شه‌ره‌فم پێبه خشرا كه له‌و زنجیره درامایه‌ی به ده‌ست و خامه‌ی ئێوه بۆ رادیۆ ئاماده كرابوو ده‌وری _ زین_ ببینم و له دوا ویستگه‌شدا كردته چیرۆك و ئازاری دڵه گه‌وره‌كه‌ت رێگه‌ی نه‌دایت له دوای ئه‌و فاریزه‌یه‌وه رسته‌كه ته‌واو كه‌یت.. دیاربوو په‌له‌ت بوو باوكه میهره‌بانه‌كه‌م په‌له‌ت بوو بگه‌یته شاری مرۆفه سپیه‌كان، ، وه‌ك باڵنده‌یه‌ك به جوانترین شێوه‌ی مه‌رگێگی سپی رۆحه سپیه‌كه‌ت فری بۆ ئه‌و شاره سپیه ی ( (گردی سه‌روه‌ران) بۆ لای شه‌هیدانی
نه‌مری ووڵاته‌كه‌ت بۆ لای (شه‌هیدئاوات) ) به‌به‌رگی سپی و خه‌نده‌وه هه‌موو هاوری تێكۆشه‌ره‌كانی ئاگادار ده‌كاته‌و ده‌ڵێت: ( (با به جوانترین شێوه ئه‌م ئێواره‌یه پێشوازی له هونه‌رمه‌ند و نووسه‌رو نیشتمان په‌روه‌رێكی گه‌وره بكه‌ین، ، ئه‌وه‌تا باوكم ماندووه‌وه هه‌موو هه‌گبه‌ی نووسینه‌كانی بۆ هێناوین تا پێكه‌وه له ژووانی دراوسی و هاوری ی هونه‌رمه‌ند ی ( (قادر دیلا ن) ) و شاعیری گه‌وره (زێوه‌ر و به‌ختیا ر زێوه‌ر) دا هه‌موویان پێكه‌وه شه‌وانه له‌و شاره سپیه‌دا به قه‌ڵه‌مێكی نه‌سره‌وتی (ما مه لی) پیاوه رۆح سپیه‌كه‌ی شانۆی كوردی و به ده‌نگی پر له سۆزی دیلانی هونه‌رمه‌ند و به وه‌زن و قافیه‌ی شیعره‌كانی زێوه‌ر كه هه‌موویان له و گرده‌دا و به‌پاڵی یه‌كه‌وه هه‌وا ری هه‌تا هه‌تاییان هه‌ڵداوه، له گه‌ڵ تۆدا گه‌ره‌كێكیان رازاندۆته‌وه به ووشه‌ی كوردی
كۆری شه‌وانی سپی بگێرن) )، ، چیتر دڵنیابه باوكه گیان له‌و شاره‌دا نه ئازار و نه خه م و نه په‌ژاره‌و نه بئَ ئارامی و نه بی ویژدانی نابینن و نابیستن، ، ئه‌وه شارێكه خۆتان تیایدا باڵا ده‌ستن و هه‌رخۆشتان خاوه‌نی بریا رن هه‌ر خۆشتان م‌و ریدن..
باوكه گیان من چه‌نده بنووسم ناتوانم ببمه دێرێك له‌و ووشانه‌ی كه له شانۆدا فێرت كردم، ، به زۆر شانۆت له لا خۆشه‌ویست كردم تا بوومه عاشقێكی سه‌ر شێتی ئه‌و دنیایه، ،
كه چی ئێستا هه‌تیوێكم و له پانتایی شانۆدا زۆر به ته‌نیا به‌جێ ماوم و پر به ده‌نگ هاوار ئه‌كه‌م بۆ هاورێكه‌م مامۆستاكه‌م، ، ده‌ترسێم بت ره‌نجێنم گه‌ر به ده‌ستی جلی ره‌شی قه‌ترانیه‌وه، به فرم ێسك و به لێوێكی له‌رزۆكه‌وه به دڵێكی به كوڵه‌وه په‌رده‌ی شانۆكه‌م دابده‌مه‌وه‌و به هێواشی ده‌رگاكه‌ی پێوه ده‌م، ، ده‌ترسم زۆر ده‌ترسم نیگه‌ران بیت و لێم بره‌نجێیت، ، ، ، ، ، ئه‌ی باوكه میهره‌بانه‌كه‌م.
