گه‌لێ جاران له‌ملاو ئه‌ولادا له خه‌لکانێک گوێبیست ده‌بین که به داخه‌وه به‌ڕاستی دژایه‌تی هۆزان و هۆزانوانان ده‌که‌ن و، هه‌ندێ جارانیش قسه‌ی ناشرین و زۆر پرو پوچیش به‌رامبه‌ر به شاعیران و شیعر ده‌ر ده‌بڕن و له لایه‌ن هه‌ندێ له‌وانه‌ی که من پێم وایه له خودی شیعر ناگه‌ن و نه‌زانن، هه‌رچه‌ند خۆشیا به ڕۆشه‌نبیرو مامۆستا ده‌زانن!! به‌ڵام لێی به‌رین و دیاره که فڕیان به سه‌ر زنینه‌وه نیه، بۆیه‌که ئه‌و راو بۆچو‌نه سه‌قه‌تانه‌یان هه‌یه و له خوت و خۆڕایی‌و بێ مانا، په‌لاماری شیعر‌و شاعیران ده‌ده‌ن و به‌م کاره زشته‌یان و ناڕه‌واو ناڕاستانه‌شیان ناوی هه‌موو گه‌وره‌مه‌ردانی هۆزانوان و نیشتمانپه‌روه‌رانی خۆیان سوک ده‌که‌ن و ڕێز بۆ ئه‌و هه‌موو په‌یڤه جوان‌و شیرین و بڵندو پڕ له‌په‌ندو ئامۆژاگاریه‌کانیان و هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ریان دانانێن، که ئه‌وان هۆزانوان و شامیرانه بۆ کورد‌و کوردستان و ژیانێکی سه‌ربه‌رزانه و پێشکه‌وتوانه و ره‌هایی‌و سه‌ربه‌خۆیی له ناو زێدی باوک و باپیرانمانه‌وه به درێژایی مێژوو سه‌ریان‌بۆ نه‌یاران و داگیرکه‌رانی کوردستان هه‌رگیز شۆر نه‌کردووه‌و، هه‌میشه دلێرانه‌و ئازایانه به‌رامبه‌ر ئه‌وان داگیرکه‌رانه ڕاوه‌ستاون و به زمانه شیرین و پاراوه‌که‌ی کوردی خۆمانه‌وه، به هه‌موو شێوه‌یه‌کی کوردانه و دڵسۆزانه‌و زانایانه‌و نیشتمانپه‌روه‌رانه، شیعریان نوسیوه‌و ڕۆله‌کانی کوردیان وریا کردۆته‌وه و، پێیان گوتوون که هه‌رگیز سه‌ریان بۆ دوژمنان شۆر نه‌که‌ن و له رێگای خه‌بات و تێکۆشانی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه خۆیان به‌خت بکه‌ن و له پێناوی سه‌ندنی مافه ره‌واکانی گه‌لی کورد هه‌رده‌م پێشمه‌رگه‌ی کورد‌و کوردستان بن و، لێنه‌گه‌ڕێن که داگیرکه‌رانی کورستان له سه‌ر خاکی باوک و باپیرانمانه‌وه ئۆخه‌ی له ژیانی خۆیان واته له داگیر کردنی کورستانه‌وه بکه‌ن، که‌چی جێگای داخه ئه‌وانه‌ی که زۆر جاران هێرشی ناره‌وا ده‌که‌نه سه‌ر شیعر و شاعیران و له جیاتی ڕێز له‌وان خاوه‌ن په‌یڤه بڵندانه و هۆزانه‌کانیان، شتی ناڕه‌واو چوننا و ناراست هه‌ڵده‌به‌ستن!! دیاره که ئه‌مه‌ش جگه له دوژمنانانه‌وه دڵی که‌سێکی تر شاد ناکات، هه‌موو ئه‌وانه‌ی که هه‌ستی داگیرکرن و چه‌وسانده‌نه‌وه و له ناو بردنی زمانی شیرینی کوردیان هه‌یه، دڵیان به‌م کاره ناپه‌سه‌نده شاد ده‌بێت، دیاره که ئه‌و مامۆستا‌و شاعیر‌و زانایانه‌ی که هه‌میشه به خامه شیرین و کاریگه‌رو دڵسۆزانه‌یان، له ماوه‌ی ژیانیان دا به‌ربه‌ره‌کانی دوژمنانیانی دڕنده‌و داگیرکه‌ریان کردووه‌و به هه‌ست وبیری پاکیانه‌وه کوردستانی خۆیان پاراستووه، ده‌بێت هه‌موو کوردێکی دڵسۆز بۆ کوردستان ڕیز بۆ ئه‌وان گه‌وره مه‌ردانه و ته‌واوی به‌رهه‌م و نوسین و شیعره‌کانیان دابنین و هه‌میشه بۆ پته‌و کردنی هه‌ستی کوردایه‌تیمان بیان خوێننه‌وه و سود له مانا‌و ڕاو بۆچونه‌کانی ئه‌وان مرۆڤانه وه‌ربگرین و سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازشمان بۆیان بنه‌وێنین، ده‌بینین له ناو هه‌موو گه‌لانی پیشکه‌وتوو و خاوه‌ن ته‌کنه‌لۆژیاو ئازاد و ره‌هاو سه‌ربه‌خۆ دا چۆن گه‌وره مه‌ردانی خۆیان هه‌میشه مه‌زن ده‌که‌ن و په‌یکه‌ری یادو بیره‌وه‌ریان بۆ ده‌سازن و له مه‌یدان و شوێنه گرنگه‌کان و پارک و سه‌ر خیابانه‌کانیان به‌رزیان ده‌که‌نه‌وه‌و، هه‌میشه له به‌ر چاوانیانن و ناوی قوتابخانه‌و جاده و شوێنی گرنگ و گه‌ڕه‌ک و دانیشگا و پارکه‌کانیان به ناو ده‌که‌ن و، هه‌میشه کۆڕ‌و سیمیناریان بۆ ساز ده‌که‌ن و، له سه‌ر به‌رهه‌م و راو بیر‌و بۆچون و خه‌باتیان به ده‌ها په‌رتوکیان بۆ سود وه‌رگرتن و پیشکه‌وتنیان له باره‌ی ژیان و گوزه‌رانی هه‌موو مرۆڤه مه‌زنه‌کانی خۆیان نوسیوه‌و که ئه‌وان سه‌روه‌رانه تا دونیا دونیایه ناویان وه‌ک سه‌روه‌ر‌و زانا‌و فه‌یله‌سوف و دانیشمه‌ندانی خۆیان جێگایان له ناو دڵ و ده‌روونی گه‌ل و نیشتمانیاندا هه‌میشه دیاره‌و، له مێژووی نه‌ته‌وایه‌تیاندا ناویان نوسیون و هه‌مویان وه‌ک ئه‌ستێره پڕشنگداره‌کانی ئاسمانی بڵندی نیشتمانیان ده‌دره‌وشێنه‌وه و، هه‌رده‌م خۆشه‌ویست و له ناو دڵ و ده‌روونی هه‌موو مرۆڤێکی نیشتمانپه‌روه‌ریان دا جێگای خۆیان گرتووه و هۆزان و په‌یف و به‌رهه‌مه‌کانیان بۆ هه‌تایه له دڵی دڵسۆزانی خاک و نه‌ته‌وه‌کانیاندا هه‌رده‌م زیندووه و ویردی سه‌رزمانیانن و هه‌رگیز نامرن، دیاره که ته‌واوی گه‌لانی ئه‌م دونیایه‌ش به گه‌وره مه‌ردان و دڵسۆزان و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان و رابه‌ران و نیشتمانپه‌روه‌رانی خۆیانه‌وه بوونه‌ته گه‌لانی سه‌ربه‌خۆ و ڕه‌هاو ئازاد‌و پیشکه‌وتوو و، هه‌ر له سایه‌ی سه‌ری ئه‌وان رابه‌رو دلێرو قاره‌مان و مامۆستایانه‌یانه که له‌وپه‌ڕی پیشکه‌وتن و ته‌نکنه‌لۆژیاو سه‌رکه‌وتنه‌کان دان و نه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆیان سه‌ری ڕیزیان بۆ داده‌نه‌وێن و نیشتمانی خۆیان به‌ره‌و پیشه‌وه‌تر بردووه و ڕۆژ له دوای رۆژیش زیاتر پێشده‌که‌ون، به داخه‌وه که ئێمه‌ش واته گه‌لێک له به ناو ماۆستا و شاده‌مار و ڕۆشه‌نبیر و خۆ به شت زانین، هه‌ر ده‌م ده‌کاته‌وه‌و باس له چوننایه‌تی شیعر‌و شاعیرانی نه‌ته‌وه‌یی و دڵسۆزانی کورد‌و کوردستان به خه‌راپه ده‌که‌ن، که ئه‌مه‌ش خه‌سله‌تێکی زۆر پڕ‌و پوچ و خه‌راپ و جوننایه، که جگه له سوکایه‌تی کردن هیچ شتێکی تری پێوه نیه، خۆزیا! ئێمه‌ش وه‌ک هه‌موو ئه‌و گه‌لانه ده‌بوین که ئه‌مڕۆ ده‌یان بینین و هه‌تا چاوت هه‌ته‌ر ده‌کات لێته‌وه دیارن که ئه‌وان چه‌نده پیشکه‌وتوون و چۆن گره‌وی سه‌رکه‌وتنه‌کانی گه‌ل و خاکی خۆیان بردۆته‌وه‌و، نیشتمانیان چۆن وه‌ک به‌هه‌شتێکی بێ وێنه‌ی سه‌ر ئه‌م رووی زه‌مینه لێ کردووه و، له سایه‌ی زانا بوون و ناوه‌داران و ڕابه‌ران و مامۆستایانی گه‌ل ونیشتمانیان و گیانی یه‌کبوون و خۆشه‌ویستیانه‌وه به‌م راده‌یه گه‌یشتوون و شانازی به خۆیان و که‌سایه‌تی و نیشتمانی خۆیانه‌وه ده‌که‌ن، ده‌با ئێمه‌ی کوردیش سه‌روه‌رانی خۆمان مه‌زن ڕا بگرین و ڕێزیان لێ بنێین و خۆشمان بوێن و هه‌رگیز سوکایه‌تیان پێ نه‌که‌ین.
له به‌شی ئه‌مجاره‌مان دا باس له سه‌روه‌ریه‌تی و گه‌وره‌یی و نه‌مری شاعیری ناوداری کورد و ئه‌وکه‌سه‌ی که تا توانیویه‌تی خزمه‌تی به مێژووی گه‌لی کورد‌و وێژه‌ی کوره‌واری کرووه، گیانی خۆشه‌ویستی نیشتمانی خۆی له هه‌موو شتێک به‌لاوه مه‌زن تر بووه، ئه‌ویش حه‌زره‌تی، ، حاجی قادر، ، ی کۆیی نه‌مره، که دیوانه پر له نرخه‌که‌ی ه‌ژی له هۆزانی هه‌رده‌م زیندوو پڕ له مانا‌و سه‌روه‌رییه‌تی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه، که ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی دێوانه‌که‌ی سه‌یدا و گه‌وره مه‌ردی کورد، ، حاجی، ، هه‌ڵبده‌ینه‌وه دونیایه‌ک له هونه‌رو زانست و فه‌لسه‌فه‌ی کوردایه‌تی وخۆشه‌ویستی‌خاک و نه‌ته‌وه‌که‌مان وه‌دی ده‌که‌ین.
حه‌زره‌تی، ، حاجی، ، ئه‌و مامۆستا‌و زانا‌و بلێمه‌ته‌و سه‌یدایه به توانا‌و کورد په‌روه‌ره بوو، که به هه‌ستی جوان و نوسینی شاکارانه‌ی شیعره‌کانی خۆی بۆ خۆشه‌ویستی کوردستانی خۆی تا بڵێی گه‌واراتر و شه‌پالتر و پڕ له بارتر نوسیوه، که شیعره‌کانی ئه‌و سه‌روه‌ره ته‌ژی له په‌ندو ئامۆژگاری و دڵسۆزی بۆ کورد‌و کوردستانی خۆشه‌ویستی خۆیه‌تی، ئه‌و مامۆستایه مه‌زن و نیشتمانپه‌روه‌ره هێنده مه‌زنه که زۆر زه‌حمه‌ته مرۆ بکارێت وه‌ک خۆی که هه‌بووه باسی ئه‌و سیدایه به چه‌ند لاپه‌ریه‌که‌وه به تێر‌و ته‌سه‌لی بکات و له سه‌ریا بنوسێت، دیاره باس کردن له‌و زاته‌و ئه‌و هه‌ست و بیره پاکه‌ی ئه‌و خاکپه‌روه‌ره، به ده‌ها په‌رتوکی لێکۆلینه‌وه دوایی نایه‌ت، حاجی قادری مه‌زنیش وه‌ک هه‌موو هۆزانوانانی تر و گه‌وره مه‌ردانی کورد بۆ هه‌تایه ناوی زیندووه‌و له ئاسمانی بڵندی کورده‌واریدا ده‌دره‌وشێته‌وه، شیعره‌کانیشی له ناو مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه، دیوانه‌که‌ی، ، حاجی قادری، ، نه‌مر پڕیه‌تی له هۆزانی پڕ له مانا و تازه و زیندوو و شیرینی نیشتمانپه‌روه‌ری. هه‌زاران سلاو له گیانی ئه‌و زاته‌و هه‌موو گه‌وره مه‌ردان و دڵسۆزان و ڕابه‌رو سه‌روه‌رانی کورد‌و کوردستان بێت، من پێم وایه ئه‌وانه‌ی که ریزو خۆسه‌ویستیان به‌رامبه‌ر دڵسۆزان و هۆزاناوانی نه‌مرو کوردپه‌روه‌ر نیه، بێبه‌شن له هه‌ستی کوردایه‌تی راسته‌قینه‌و دڵسۆز بۆ خاک ونه‌ته‌وه‌که‌یان.
حه‌زره‌تی حاجی قادری کۆیی له سالی 1815له ده‌شتی کۆیه له دێی، ، گۆڕقه‌ره‌ج، ، له دایک بووه و له ساڵی 1892 به نامرادی و نه‌دیتنی ڕزگاری کورد‌و کوردستان کۆچی دوایی کردووه، واته 77 سال ته‌مه‌نی پڕ له خه‌م وئازارانی وه‌لاته شیرینه‌که‌ی خۆیه‌ه بردۆته سه‌ر، با لێردا به‌م پارچه هۆزانه‌ی ئه‌و زاته مه‌زنه گیانی پاکی حه‌زره‌تی حاجی شاد بکه‌ین و سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازشی بۆ هه‌میشه بۆ بنه‌وێنین.
لێره‌دا حاجی نه‌مر له‌م هۆزانه‌یدا ده‌فه‌رموێت و ده‌ڵێت:
ئه‌گه‌ر کوردێک قســــه‌ی بابی نه‌زانی
موحه‌ققه‌ق دایکی حیزه و بابی زانی
وه‌ره با بۆت بکه‌م باســـــــــی نیهانی
ته‌فه‌ننون خۆشـــه گه‌ر چاکی بــزانی
ســـــــــه‌لاحه‌ددین ونوره‌ددینی کوردی
عـــــــــه‌زیزانی جه‌زیر و موش و وانی
موهه‌لهه‌ل ئه‌رده‌شیرودیسـه‌می شـێر
قوبــــــــادی بـــــــازو میری ئه‌رده‌لانی
ته‌ماشــــــــــا پاکیان کوردن نیهایه‌ت
له‌به‌ر بێ ده‌فتــه‌ری ون بوون وفانی
کتێب و ده‌فته‌رو تاریـــــخ و کـــاغه‌ز
به کوردی گه‌ر بنوســــــــــرابا زمانی
مه‌لاو پیرو شـێخ و پادشـــــــــــــــامان
هه‌تا مه‌حشـه‌ر ده‌ما نام و نیشـانی
*
به‌ڵێ حاجی به هه‌ستی نیشتمانیه‌وه ده‌بینین چۆن باس له مێژووی کورد‌و کوردستانی خۆی ده‌کات و ئاخ بۆ نه‌بوونی نوسینه‌وه‌ی مێژووی کورد‌و کوردستان هه‌ڵده‌کێشێت و باس له‌وه ده‌کات که ئه‌گه‌ر کوردێک زمانی باوک و باپیرانی خۆی نه‌زانێت دیاره ئه‌و کورده زۆله و با بزانێت، که له باوکی خۆی نیه، وه‌یان به مانایه‌کی تره‌وه دایکی حیزه و ئه‌ملاو ئه‌ولای کردوه‌و باوکی زینای کردووه، هه‌مان، ، زانی، ، عاره‌بی!!
له پارچه هۆزانێکی تری دا حاجی نه‌مر ده‌ڵێت:
تا ڕێ نه‌که‌ون قه‌بیلی ئه‌کـــــــراد
هــــه‌روا ده‌بنه خــــــــه‌رابه ئــاباد
ئه‌نواعی میلله‌ل گه‌وره تابچـوک
خه‌ملیـــــوه مه‌مالیکی، وه‌کو بووک
یه‌کبه‌رگن‌ویه‌کزمان ویه‌ک ره‌نگ
بێغه‌یبه‌ت وعه‌یب‌وعاروبێ ده‌نگ
دونیا، به‌تڕان، ده‌خـــۆن و ده‌یده‌ن
هه‌رچۆنی مه‌رامیــــــــانه ده‌یکه‌ن
هه‌رکوردن‌ئه‌گه‌رچی‌پاکی مـه‌ردن
پا ماڵی زه‌مانه مه‌حــــــوی کــردن
هـــه‌ر مانه‌وه بێ نـه‌واو مه‌زلـووم
وه‌ک بوومی خه‌رابه‌زار مه‌شـئووم
*
به‌ڵی هه‌ر ماینه‌وه به‌بێ نه‌وایی و پڕ له شومی و مه‌زلومی و دواکه‌وتنه‌وه، ده‌بینین که حه‌زره‌تی، ، حاجی، ، چۆن له داخی بێ نه‌وایی و ناڕێکی ونه‌بوونی وه‌ڵاتێکی کورده‌واری، له داخ گه‌نده‌لی و کوێره‌وه‌وه‌ری و نه‌هامه‌تی و یه‌کنه‌بوونی کورد، حه‌سره‌ت و ئاخان هه‌ڵده‌کێشێت و له‌و سه‌رده‌مانه‌ی خۆیدا باسی گه‌ل ونیشتمانی خۆی چۆن که‌وایه ده‌کات و چه‌نده دڵسۆزانه، ڕووی له ڕۆله‌کانی گه‌ل ده‌کات و رێگایان نیشان ده‌دات و داوای راپه‌ڕین و به‌رخودان و سه‌ندنی مافه ره‌وکانی کورد‌و کوردستان و له ناو بردنی هۆکارانی دوا که‌وتنه‌کان ده‌کات و سه‌ربه‌رزانه بۆ ژیانێکی سه‌ربه‌خۆیی گه‌ل و نیشتمانی خۆیه‌وه ده‌فه‌رموێت و ده‌ڵێت:
بۆچی کوردێ وانیه هه‌ســــتێته ســـه‌رپێ
بزانێ چۆن که هه‌رکه‌س که‌وته سـه‌رپێ
بکا ســــــــــه‌یری جه‌ریده‌و حالی میلله‌ت
کتێبی تـــــــــــازه‌و تاریخـــــــــــی ده‌ولـه‌ت
بـــــــــــزانێ تا چه قه‌وماوه؟ له ئه‌تراف
ســـــــــــه‌راپا ئاگره ئه‌تراف و ئه‌کــــــناف
ئه‌گه‌ر کارێک نه‌کـــه‌ن له‌م به‌ینه‌دا زوو
مه‌مالیک کاتێک زانی له ده‌ســـــــت چوو
*
پاشان پڕ به‌ده‌م له تاو ئازاره‌کان و نه‌هامه‌تیه‌کاندا، که دڵی حاجی وه‌ژان دێنێت و له داخ نه‌زانی و دواکه‌وتوویی و کوێره‌وه‌ریه‌کانی ساله‌های کورد، ژیانی لێ تاڵ و پر له زام و برین ده‌بێت و چه‌نده دڵسۆزانه‌و زنایانه و مه‌ردانه، داوای به‌رگری له خاک ونه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیه‌وه ده‌کات و هیوای ئه‌وه ده‌خوزێت که کورد‌و کوردستانیش وه‌ک ته‌واوی گه‌لانی تر سه‌ربه‌خۆیی و رزگاری وئازادی خۆی هه‌بێت و کوردیس خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیه‌وه بێت، به‌ڵام داخی گرانی ده‌باته ژێر گل و ه‌ه‌ک هه‌زاران هه‌زار مامۆستا و زانا‌و دڵسۆزانی کورد به ئاواته‌کانی خۆیه‌وه ساد نابێت، هه‌ر بۆیه‌که ده‌لێت:
جۆشێک بده‌ن وه‌کو هه‌نگ
ته‌دبیر بکه‌ن به‌بێ ده‌نگ
ئه‌ســبابی شه‌ر په‌یداکه‌ن
تۆپ و تفــــه‌نگ و هــاوه‌ن
*
داخی گرانم که ئێمه‌ی کورد تا ئه‌مڕۆش، په‌ندمان له‌و هه‌موو په‌یڤه بڵندو جوان و گه‌واراو دڵسۆزی بوونی شاعیره مه‌زنه‌کانمان و که‌سایه‌تیه‌کانی وه‌ک حاجی نه‌مرو خانی و سه‌دان که‌سانی تری دڵسۆز وه‌ر نه‌گرتووه و ئه‌مڕۆش وازمان له غه‌یبه‌ت و دژایه‌تی یه‌کترو یه‌کتر سوک کردن و په‌لاماری یه‌کتردانمان نه‌هێناوه، که ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ک زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شاعیر‌و گه‌وره مه‌رده‌کان و دڵسۆزانی کورد‌و کوردستان هه‌ر له زوورا داوایان له کورده‌واری کردووه، که ئه‌م خه‌سله‌ته پیسانه فڕی بده‌ن و روو له په‌یدا کردنی هێزو توانا‌و یه‌کتر گرتن بکه‌ن و به‌م حاله که له ئارا دایه به هۆی نه‌زانینه‌وه، هه‌رگیز ڕزگاریمان نابێت و گه‌لی کورد هه‌ر وا، ، ده‌مینێته‌وه خه‌رابه ئاباد، ، و نیشتمانی کورد هه‌میشه له ژێر ده‌ستاندا خاپورو هه‌ر دوا ده‌که‌وێت و داگیرکه‌رانی کوردستان هه‌میشه به سه‌رماندا زال ده‌بن و وه‌ک حاجی ده‌فه‌رموێت ده‌بێژێت: یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک زمان و یه‌کگرتووبین، خۆ به هێز بکه‌ن، تا بگه‌ین به مه‌رامه‌کانی خۆمانه‌وه، ئه‌گینا هه‌روا ده‌مینێنه‌وه و دوژمنانمان به سه‌ر کورد‌و کوردستاندا هه‌ر زال ده‌بن، ده‌با به‌س بێت کوردینۆ ئه‌ی مه‌ردینۆ ئه‌و خه‌سه‌ته خه‌راپانه باویژن و نه‌فرینیان لێ بکه‌ن و یه‌ک بگرین و یه‌ک هه‌ڵویستبین و کوردستانی خۆمان به هیچ شتێک نه‌گۆڕینه‌وه، ئه‌گیان قه‌ت و قه‌ت ڕزگارو سه‌ربه‌خۆ نابین و هه‌ر وه‌ها له ژێر ده‌ستاندا ده‌تلیینه‌وه، با ئێمه‌ی کوردیش بۆ ئامانجه پیرۆزه‌کانی سه‌ربه‌خۆیی کورو کوردستان ئه‌سپی هونه‌رو زانست وزانیاری تاو بده‌ین و بۆ هه‌تایه نه‌فرین له گه‌نده‌لی و گه‌نده‌لکارو داگیرکه‌رانی کوردستان بکه‌ین، تا گیانی هه‌موو گه‌وره مه‌ردانی وک حاجی و قاره‌مان و دڵسۆزانی کورد‌و کوردستان بۆ هه‌تایه ساد بکه‌ین. هه‌زاران سلاو و خۆشه‌ویستی و نه‌مری بۆ گیانی پاکی حاجی و هه‌موو دڵسۆز‌و گه‌وره‌مه‌ردانی کورد‌و کوردستان، سه‌ر شۆڕی ونه‌مان و روو ره‌شیش بۆ هه‌موو خائین و نۆکه‌رو ئه‌وانه‌ی که هه‌میسه ده‌بنه درکێ رێگای سه‌ربه‌خۆیی و روخگار بوونی خاکی کوردستانی له هه‌موو شتێک خۆشه‌ویسترمان... ... ... درێژه‌ی هه‌یه بۆ به‌شێکی تر.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
