
ئیدانه کردنی هه‌ڵکوتانه سه‌ر ( ڕۆژ تیڤی ) و ده‌ستگیر کردنی ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی ده‌وڵه‌تی تورکیا ئه‌رکی هه‌ر ئینسانێکی ئازادیخواز و پێشکهوتخوازه ، به‌رگری کردن له ( ڕۆژ تیڤی ) به‌و پێوه‌ره ناپێورێت که هه‌ر ئینسانێکی موخالیف هه‌یه‌تی به‌رانبه‌ر چوار چێوه‌ی گشتی و هێڵی سیاسی ئه‌م ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌و بیروبۆچوونی که‌سایه‌تیه سیاسیه ده‌ستگیرکراوه‌کان ، به‌رگری کردن له ( ڕۆژ تیڤی و که‌سایه‌تیه سیاسیه ) دهستگیرکراهکان به‌رگرییه له ئازادی سیاسی و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی هه‌ر پیلانێکی ده‌وڵه‌ته سه‌رکوتگه‌ره‌کان و هێرشێکی ناڕه‌وای پۆلیسه ، که دیاره هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی شۆڤێنی تورکیا و جمهوری کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی ئێران له‌م باره‌وه ئه‌زمونێکی خوێناویان هه‌یه . ئه‌و هێرشه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 4/3/2010 ئه‌نجامدرا درێژکراوه‌ی هه‌مان هێرشه که چه‌ند ساڵێک پێش ئێستا به‌رانبه‌ر ( عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ) ئه‌نجامدرا ، ڕفاندنی سیاسی و داخستنی ده‌می ڕاگه‌یاندنه سیاسیه‌کان و ده‌ستگیرکردنی که‌سایه‌تی و هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی ،هه‌وڵێکه بۆ کپکردنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌نگ و ڕه‌نگێکی سیاسی که له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌رامه‌کانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌و هێزه جیهانیه‌کاندا ناگونجێت ، هه‌ر هێز و بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بیه‌وێت له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی کاریگه‌ری هه‌بێت و ، ئاڕاسته‌ی کار و هه‌ڵسوڕانی پێچه‌وانه‌ی ستراتیژ و به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌و هێزه جیهانیهکان بێت ، هه‌مان چاره‌نووس چاوه‌ڕوانی ده‌کات و ڕێگای پێ‌نادرێت که به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆله‌وه مه‌له بکات . بۆیه من وه‌ک نوسه‌رێک و هه‌ڵسوڕاوێکی سیاسی و کۆمونیست له ڕوانگه‌ی بڕوابوونی قوڵم به‌ئازادی سیاسی و ده‌رک کردن به‌م پیلانه ترسانه‌که ، به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م کاره قیزه‌ونه ده‌که‌م و بانگه‌وازی هه‌ر ئینسانێکی ئازادیخواز و پێشکه‌وتوخواز ده‌که‌م که به‌هه‌ر شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نی و شارستانیانه بۆی ده‌کرێت ئیدانه‌ی ئه‌م کاره دژی ئازادییه بکات .
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی
