فوئاد مه‌عسوم به چه‌واشه‌کردن‌و درۆکردن ده‌یه‌وێت ئه‌وجاره‌ش بگاته‌وه په‌رله‌مانی ئێراق!
|
5.3.2010 هه‌ینی |
|
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی |
|
|
محه‌مه‌د فوئاد مه‌عسوم خدری ناسراو به (فوئاد مه‌عسوم)، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، له دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی (گه‌لی کوردستان)ی رۆژی پێنجشه‌ممه، ڕێکه‌وتی (4.3.2010)دا، که براده‌رێک تۆماری کردبوو، خۆم لای ئه‌و براده‌ره ئه‌مڕۆکه کاتژمێری (22.30)ی شه‌و ئه‌و قسانه‌ی ئه‌وم گوێ لێگرت‌و ده‌ستبه‌جێ دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ماڵه‌وه ده‌ستمکرد به نووسینی ئه‌و بابه‌ته. ناوبراو سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به سه‌رکرده‌کانی کۆنه به‌عسییه‌کان، سه‌ره‌تا باسی ئه‌وه‌یکرد که له‌پێناوی لاوازکردنی سه‌دام‌و رووخانی رژێمدا په‌یوه‌ندییان به کۆمه‌ڵێک سه‌رانی به‌عسه‌وه کردووه وه‌کو وه‌فیق سامه‌رائی، نزار خه‌زره‌جی‌و ساڵح موتڵه‌گ. فوئاد مه‌عسوم له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌و نامه‌یه کرد که کاتی خۆی بۆ پشتیوانیکردن له سه‌رۆک ئه‌رکانی میلیشیای سه‌دام نزار خه‌زره‌جی بۆ وه‌زیری دادی دانمارکی ناردبووی. به‌ڵام مه‌عسوم گووتی: (به‌ڵێ من کاغه‌زم نووسیووه، ما چمان نووسیبوو، نووسیبووم به‌پێی زانیارییه‌کانی ئێمه ئه‌و کابرایه که‌سایه‌تییه‌کی سه‌ربازی ناسراوه له‌ناو سوپای ئێراق. ئه‌وکاته به‌ڕاستی هیچ زانیاریمان نه‌بوو که به‌شداری کردووه له شت یان نا. ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه گرنگ بوو ئه‌نفال‌و کیمیاباران بوو، وه ئێستاش ده‌رکه‌وت بڕیاره‌که له‌لای سه‌دام-ه‌وه بووه. وه مه‌سه‌له‌ی ئێمه ئه‌وه نه‌بووه ئه‌وانه دادگایی بکرێن یان نا! ئێمه نه‌مان گوتیه گوناهی نییه، به‌رپرسێتی نییه‌و هیچ شتێکی نییه، گوتوومانه پێمان ناخۆش بووه دانمارک راده‌ستی سه‌دامی بکاته‌وه یان ده‌ری بکات. خۆ سوڵتان هاشم په‌یوه‌ندی به مام جه‌لال-ه‌وه هه‌بوو سوره‌یای ئێمه‌ی له‌لابوو. ئه‌وه ئێستا سوڵتان هاشم سزای له سێداره‌دانی درایتێ، ده‌ستمان به‌رز نه‌کردۆته‌وه‌و نه‌مانگوتووه نابێ له‌سێداره بدرێ). سه‌ره‌تا قسه‌کانی فوئاد مه‌عسوم جگه له کۆمه‌ڵێک بێ ویژدانی‌و قسه‌ی ناڕاست هیچ شتێکی تر نییه، که هه‌ر هه‌مووی به به‌ڵگه به‌درۆده‌خه‌مه‌وه:
فوئاد مه‌عسوم له‌نامه‌یه‌کدا که رۆژی چوارشه‌ممه (10.10.2001) بۆ وه‌زیری دادی دانمارکی (فرانک یه‌نسن)ی نووسیوه (که ده‌قی نامه‌که له خواره‌وه‌دا هاوپێچ کراوه)، نووسیوێتی: (فه‌ریقی یه‌که‌می روکن، نزار ئه‌لخه‌زره‌جی، له‌لای ئێمه وه‌کو که‌سایه‌تییه‌کی سه‌ربازی نیشتمانیی بێوێنه‌و خاوه‌ن ناو‌و ناوبانگێکی باش ناسراوه. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کانی ئێمه ئه‌و (خه‌زره‌جی) هیچ رۆڵێکی نه‌بووه له لێدانی هه‌ڵه‌بجه به چه‌کی کیمیاوی، هه‌روه‌ها به‌شداری شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالیشی نه‌کردووه له کوردستانی ئێراق، که نزیکه‌ی (182) هه‌زار هاووڵاتی کورد تیایدا بوونه قوربانی، ئه‌و (نزار خه‌زره‌جی) به‌وه ناسرابوو که دژی تاوانی جه‌نگ بوو، هه‌روه‌ها خاوه‌نی که‌سایه‌تییه‌که که شایسته‌ی رێز‌و ستایشه). ئایا نامه‌که‌ی ناوبراو له‌گه‌ڵ قسه‌کانیدا یه‌کن یان جیاوازن؟ ئه‌وه بۆ خوێنه‌ر جێده‌هێڵم. باشه ئه‌گه‌ر فوئاد مه‌عسوم وه‌کو له دیمانه‌که‌دا باسی ده‌کات راست ده‌کات‌و زانیاری نه‌بووه له‌سه‌ر نزار خه‌زره‌جی که ئایه به‌شداری ئه‌نفال‌و کیمیابارانکردنی کردووه یان نا، با بینووسیبایه ئێمه نازانین نزار خه‌زره‌جی به‌شداری کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالی کردووه یان نا، نه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ی له نامه‌که‌یدا نووسیوێتی: (به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کانی ئێمه ئه‌و (خه‌زره‌جی) هیچ رۆڵێکی نه‌بووه له لێدانی هه‌ڵه‌بجه به چه‌کی کیمیاوی، هه‌روه‌ها به‌شداری شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالیشی نه‌کردووه له کوردستانی ئێراق). ئه‌و له دیمانه‌که‌دا ده‌ڵێت: (ئێمه نه‌مانگوتووه گوناهی نییه، به‌رپرسێتی نییه‌و هیچ شتێکی نییه، گوتوومانه پێمان ناخۆش بووه دانمارک راده‌ستی سه‌دامی بکاته‌وه یان ده‌ری بکات). ئێمه له هه‌ولێر ده‌ڵێین: (ده‌ک ماڵی درۆ (درۆزن)م به قوڕ گرتبێت)! ئه‌وه‌ش بۆ خوێنه‌ر جێده‌هێڵم چونکه به به‌راوردکردنی قسه‌کانی دیمانه‌که‌و قسه‌کانی ناو نامه‌که زۆر به ئاسانی درۆکانی مه‌لا فوئاد ده‌رده‌که‌ون. به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که فوئاد مه‌عسوم به‌قسه‌ی خۆی که پێی ناخۆش بووه نزار خه‌زره‌جی راده‌ستی رژێمی ئێراقی بکه‌نه‌وه یان ده‌ری بکه‌ن. من نازانم فوئاد مه‌عسوم به‌خۆی نه‌زانه یان خه‌ڵک به نه‌زان ده‌زانێت. چونکه ئه‌و باش ده‌یزانی‌و ده‌زانێت که نه‌ک ته‌نیا دانمارک به‌ڵکو هیچ وڵاتێکی ئه‌ندام له‌ناو یه‌کێتیی ئه‌وڕوپی که دانمارک له ساڵی (1973)ه‌وه ئه‌ندامه تیایدا، ناتوانن ته‌نانه‌ت گه‌وره‌ترین تاوانباریش راده‌ستی وڵاتێک بکه‌نه‌وه که سزای له‌سێداره‌دانی تیادا جێبه‌جێ بکرێت، دواتر نزار خه‌زره‌جی مافی مانه‌وه‌ی (ئیقامه‌ی تۆڵت ئه‌پهۆڵ – Taalt ophold)ی هه‌بووه له دانمارک، ئه‌و جۆره‌ی مافی مانه‌وه‌ش که زۆر سنوورداره‌و کۆمه‌ڵێک مه‌رج ده‌خه‌نه سه‌ر که‌سه‌کان، ته‌نیا بۆ ئه‌و که‌سانه‌شه که له وڵاتی خۆیان تاوانیان ئه‌نجام داوه یان به‌شداری تاوان بووینه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له وڵاته‌کانیاندا سزای له‌سێداره‌دان هه‌یه بۆیه نایان نێرنه‌وه بۆ وڵاته‌کانی خۆیان یان ده‌ریان ناکه‌ن له دانمارک.
هه‌رچی سه‌باره‌ت به تاوانباری ئه‌نفال سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌دی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌کی ئه‌وکات‌و دواتریش وه‌زیری به‌رگری سه‌دامه، فوئاد مه‌عسوم ده‌ڵێت: (خۆ سوڵتان هاشم په‌یوه‌ندی به مام جه‌لال-ه‌وه هه‌بوو سوره‌یای ئێمه‌ی له‌لابوو. ئه‌وه ئێستا سوڵتان هاشم سزای له سێداره‌دانی درایتێ، ده‌ستمان به‌رز نه‌کردۆته‌وه‌و نه‌مانگوتووه نابێ له‌سێداره بدرێ). لێره‌دا به فوئاد مه‌عسوم ده‌ڵێم: (مام ساڵح بوه‌سته، ئه‌وه‌یان هه‌ر زۆر زۆره). ئه‌و ده‌ڵێت: ( ده‌ستمان به‌رز نه‌کردۆته‌وه‌و نه‌مانگوتووه نابێ له‌سێداره بدرێ). منیش له‌وه‌ڵامدا ته‌نیا ئاماژه به دوو نموونه‌ی پوک ئۆنلاین‌و کوردستانی نوێ ده‌که‌م، که ناڕاستگۆیی فوئاد مه‌عسوم ده‌رده‌خه‌ن. ماڵپه‌ڕی پوک ئۆنلاین، له‌ڕێکه‌وتی (7.9.2007)دا نووسیوێتی: (جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری ئێراق سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (7.9.2007)، له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نووسیدا له‌باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد که سبه‌ینێ رۆژی شه‌ممه عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له‌سێداره نادرێت، که له‌لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ئێراقی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا سزای له‌سێداره‌دانه‌که‌ی چه‌سپاو بڕیاربوو رۆژی شه‌ممه جێبه‌جێ بکرێت. به‌بڕوای سه‌رۆک کۆماری ئێراق هه‌موو له‌سێداره‌دان ده‌بێت به‌نووسراوی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار بڕیاری کۆتایی لێ بدرێت‌و تائێستاش هیچ شتێکی له‌و شێوه‌یه‌ی پێنه‌گه‌یشتووه. تاڵه‌بانی له‌و کۆنگره رۆژنامه‌نووسیه‌دا که له شاری سلێمانی سازیکردبوو رایگه‌یاند که وه‌کو باوه‌ڕو پرانسیپی خۆی له‌گه‌ڵ سزای له‌سێداره‌داندا نییه، چونکه ئه‌ندامی سۆشیال دیموکراتی جیهانییه‌و په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی سزای له‌سێداره‌دانی واژۆکردووه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی روونکرده‌وه که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ سزای له‌سێداره‌دانی سوڵتان هاشمی وه‌زیری به‌رگری پێشووی ئێراقدا نیه. سه‌رۆک تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که سوڵتان هاشم له‌سه‌رده‌می رژێمی سه‌ددام حوسێن‌دا په‌یوه‌ندی هه‌بووه پێیانه‌وه‌و چه‌ندینجار داوای لێکراوه که دژی رژێم بوه‌ستێته‌وه، سه‌رۆک کۆمار وتیشی: ئێستا چۆن که‌سێک پێشتر په‌یوه‌ندی پێمانه‌وه هه‌بووه، سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ربکه‌ین). هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ، له‌ژماره (4401)ی رۆژی یه‌کشه‌ممه (21.10.2007)دا له لاپه‌ڕه‌کانی (2+3)دا دیمانه‌یه‌کی مام جه‌لالی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی (العربیة)دا که جیزیل خوری ئه‌نجامی داوه‌و له‌ژێرناوی: (له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی العربیة – سه‌رۆک تاڵه‌بانی: تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: (من له روی پرانسیبه‌وه دژی سزای له‌سێداره‌دانم، چونكه واژۆم له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كردوه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان. سه‌باره‌ت به فه‌ریق روكن (سوڵتان هاشم)یش ، پێم وایه كه شیاوی ئه‌وه نییه له‌سێداره بدرێت هه‌روه‌ها پێش هه‌موو كه‌سێك به ئاشكرا داوام كرد كه حوكم نه‌درێت به‌ڵام وه‌ك خۆت ده‌زانیت دادگا سه‌ربه‌خۆیه‌و دواتر داوای جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌و بڕیاره‌م كردوه تا سزاكه‌ی سوك بكرێت چونكه ئه‌و پیاوه ئه‌فسه‌رێكی به توانا‌و باش بووه‌و ئه‌و فه‌رمانانه‌ی جێبه‌جێ كردوه كه له سه‌دام حوسێنه‌وه ده‌رچووه ، ئه‌ویش وه‌ك كه‌سێكی سه‌ربازی نه‌یتوانیوه سه‌رپێچی بڕیار‌و فه‌رمانه‌كان بكات، چونكه سه‌دام حوسێن هه‌ر كه‌سێكی ده‌كوشت كه سه‌رپێچی بریاره‌كان بكات ، به‌ڵێ من دژی له‌سێداره‌دانی سوڵتان هاشمم‌و داوام كردوه‌و داواش ده‌كه‌مه‌وه كه له‌سێداره نه‌درێت‌و ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه ئیمزای من بێت ئه‌وا من هه‌رگیز ئیمزای له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی ناكه‌م. ئه‌گه‌ر جێبه‌جیێ كردنه‌كه پێویستی به مه‌رسوم بێت ئه‌وا به‌دڵنیایییه‌وه ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هه‌رسێكمان فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی وه‌زیری پێشوتری به‌رگری ئیمزا ناكه‌ین). ئه‌و لێدوانانه‌ی مام جه‌لال سه‌رتاپای قسه‌کانی فوئاد مه‌عسوم ره‌تده‌کاته‌وه ده‌یسه‌لمێنێ که ئه‌وان نه‌ک ته‌نیا له‌دژی له‌سێداره‌دانی سوڵتان هاشم ده‌ستیان به‌رزکردۆته‌وه، به‌ڵکو قاچیشیان به‌رزکردۆته‌وه. به‌ڵام مه‌رج بێت فوئاد مه‌عسوم گه‌ر بێته دانمارک‌و له‌هه‌ر شوێنێک تووشی ببم، ده‌بێت ته‌ماته‌باران یان هێڵکه بارانی بکه‌م.
هه‌روه‌ها فوئاد مه‌عسوم به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵکو له ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه (18.11.2002)دا له دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئاسمانی (ANN)دا، له‌ته‌وه‌رێکی گفتوگۆدا بۆ به‌رنامه‌ی (قنادیل في الظلام)دا له‌ژێرناوی (محنة الاشهر المتفجرة في عراق المحن)دا، له‌ئاماده‌کردن‌و پێشکه‌شکردنی (دکتۆر محێددین ئه‌للازقانی)دا، که ده‌قی دیمانه‌که‌م تۆمارکردووه، فوئاد گوتی: (سوپای ئێراق به‌شداری ئه‌نفالی نه‌کردووه، ئه‌گه‌ر به‌شداریشی کردبێت ته‌نیا به یه‌ک تیپ (فرقة) یان که‌متر له تیپێک به‌شداری کردووه، هێزه‌کانی حزبی به‌عس ئه‌نفالیان کردووه). ئه‌وه‌یه فوئاد مه‌عسوم که له‌سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌م پێکردووه، ئه‌مڕۆکه ده‌یه‌وێت دیسان بگاته‌وه په‌رله‌مانی ئێراق، له‌کاتێکدا که پێشتر بێتاوانی سه‌رۆک ئه‌رکانی میلیشیای ئێراق نزار خه‌زره‌جی‌و به‌ناو سوپای ئێراق بێ‌تاوان نیشانده‌دات له ئه‌نفالکردنی کورد‌و کاولکردنی کوردستان. بۆیه داواکارم له که‌سوکاری شه‌هیدان، زیندانه سیاسییه‌کان، خانه‌واده‌و پاشماوه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان، خانه‌واده‌ی کیمیابانکراوه‌کان‌و دانیشتوانی دێهات‌و ناوچه کاولکراوه‌کانی کوردستان ده‌نگ نه‌ده‌ن به فوئاد مه‌عسوم که به‌ناو سوپای ئێراق‌و سه‌رکرده‌کانی به بێ‌تاوان ناوده‌بات.
فوئاد مه‌عسوم له رێکه‌وتی (20.4.2002)دا کۆڕێکی له‌سه‌ر ره‌وشی کوردستان‌و رۆڵی سه‌ران‌و پارته کوردستانییه‌کان له‌ناو ئۆپۆزیسیۆنی ئێراقیدا بۆ کوردانی دانمارک له شاری (ئۆغوس)دا به‌ست‌و، له‌و کۆڕه‌دا (هیوا به‌کر کۆیی) که به‌رپرسی کۆمیته‌ی (یه‌کێتیی) بوو کۆڕه‌که‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستشی باشبوو له‌دژی نزار خه‌زره‌جی، بۆماوه‌ی (45) خوله‌ک رێگای پێدام له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نێگه‌تیڤانه‌ی پارته کوردستانییه‌کان‌و سه‌رکرده‌کانیان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسوم بکه‌م. یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ی که ئاراسته‌ی فوئاد مه‌عسومم کرد ئه‌وه‌بوو: ئایا تۆ نامه‌ت ناردووه بۆ وه‌زیری دادی دانیمارکی به مه‌به‌ستی بێ‌تاوان نیشاندانی نزار خه‌زره‌جی سه‌رۆکی میلیشیای به‌عس! وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌و پیاوه به: (نه‌خێر نامه‌م نه‌ناردووه) بوو! ئه‌وه له کاتێکدا که کۆپییه‌ک له نامه‌ی ناوبراو بۆ وه‌زیری داد له‌ناو گیرفانمدا بوو. هه‌رچه‌نده خۆم که‌سێکم باوه‌ڕم به ئایین نییه‌و ده‌ڵێن سه‌رده‌می محه‌مه‌دی مه‌هدی ئه‌وه‌ی درۆی بکردایه یه‌کسه‌ر ده‌موچاوی ره‌ش ده‌بوو، بۆیه له‌پێناوی ده‌رکه‌وتنی راستی‌و ئاشکرابوونی درۆکات سه‌رده‌مێکی وا ده‌رده‌که‌وت بۆئه‌وه‌ی که‌سانی وه‌کو فوئاد مه‌عسوم زاتی ئه‌وه‌یان نه‌کردایه وا بێشه‌رمانه درۆ بکه‌ن!
ئاخر تێناگه‌م فوئاد مه‌عسوم چ ده‌ستکه‌وتێکی هه‌بووه بۆ کورد تا بکرێت به ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی‌و سه‌رۆکی فراکسیۆنی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له په‌رله‌مانی ئێراق‌و ئه‌وجاره‌ش هه‌ڵبژێردرێته‌وه بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی ئێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له هه‌ولێرو ژماره‌که‌شی (2) بێت؟ هه‌ر له‌و کۆره‌ی شاری (ئۆغوس)دا، دوای ئه‌وه‌ی فوئاد مه‌عسوم زۆر به‌شان‌و باڵی ئه‌و فیدڕاڵییه‌ی هه‌ڵدا که له‌گه‌ڵ برا عاره‌به‌کانیدا بۆ ئێراقی دوای رووخانی سه‌دام له‌سه‌ری رێککه‌وتوون، پرسیاری ئه‌وم لێکرد: ئایا له‌سه‌ر دیاریکردنی سنووری ئه‌و فیدڕاڵییه‌ی که عاره‌به‌کان بۆ کورد په‌سندیان کردووه پێکهاتوون یان قسه‌تان کردووه؟ له‌وه‌ڵامدا مه‌عسوم گووتی: (نه‌خێر نه پێکهاتووین‌و نه قسه‌مان کردووه، گرنگ ئه‌وه‌یه که ئه‌وان فیدڕاڵیان بۆ کورد په‌سندکردووه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه چه‌ند شتێکی ته‌کنیکییه‌و چاره‌سه‌رکردنی ئاسانه‌و کێشه‌یه‌ک دروست ناکات). هه‌لسامه‌وه‌و پێمگووت: (به‌داخه‌وه بۆ سه‌رکردایه‌تی کورد که به‌مشێوه‌یه باوه‌ڕ به ئۆپۆزیسیۆنی ئێراقی ده‌کات، که له‌دوای رووخانی سه‌دام گه‌وره‌ترین کێشه بۆ کورد دروست ده‌که‌ن‌و له‌و سنووره‌ی ئێستاکه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌تی زیاتر ناسه‌لمێنن بۆ کورد). ئاخر هه‌ر ئه‌و فوئاد مه‌عسومه بوو له‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، مام جه‌لال ناردی بۆ (ناسریه)و له‌ڕێکه‌وتی (15.4.2003)دا رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عاره‌به‌کانی ئێراقدا مۆرکرد که ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی له‌خواره‌وه‌دا هاوپێچ کراوه، بزانن چی تیایه بۆ کور؟ ته‌نانه‌ت به‌یه‌ک ووشه‌ش باسی کورد‌و مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان نه‌کراوه.
