سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانمان بۆ به‌غداو كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵی به‌رێز مام جه‌لالدا به‌ئاماده‌بوونی به‌رێز دكتۆر به‌رهه‌م ساڵه‌ح به‌پێویستمان زانی
هه‌موو لایه‌ك ئاگادار بكه‌ینه‌وه، كه به‌رێز مام جه‌لال ره‌زامه‌ندی ده‌ربریوه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنیشی داوه‌ته هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی‌و مه‌كته‌بی سیاسی، وه بریاره له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بكرێت به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كان.
یه‌كه‌م: ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی به‌جۆرێك كه هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌كێتی هه‌ستی ئه‌وه‌یان لاپه‌یدا بێته‌وه كه‌خاوه‌نی ئه‌و حیزبه‌ن‌و هه‌موو وه‌ك یه‌ك ته‌ماشا ده‌كرێن.
دووه‌م: دابه‌شكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و گێرانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ده‌زگاكان به‌تایبه‌ت مه‌كته‌بی سیاسی‌و ئه‌ندامانی كه به‌پێی په‌یره‌و ده‌بێت سه‌رپه‌رشتی هه‌موو كاروبار‌و ده‌ركردنی هه‌موو بریاره‌كان به‌تایبه‌ت بریاره گرنگ‌و چاره‌نوسسازه‌كان بۆ ئه‌و بگه‌رێته‌وه.
سێهه‌م: ئاشكرا كردنی دارایی‌و داهات‌و سه‌رفی یه‌كێتی‌و پێداچوونه‌وه‌و ئاشكراكردنی ئه‌و بره پارانه‌ی له‌هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه وه‌رگیرابێت‌و بۆ هه‌ر كارێك خه‌رج كرابێت.
چوارهه‌م: گۆرینی حكومه‌ت‌و دانانی حكومه‌تێكی كارا بۆ ته‌عویز داناوه‌ی خه‌ڵكی له‌پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان‌و گێرانه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵكی به‌حكومه‌ت‌و یه‌كێتی.
پێنجه‌م: گۆرینی لێپرسراوه‌كانی هه‌موو مه‌كته‌به‌كان‌و پێداچوونه‌وه به‌هه‌موو ده‌زگاكان‌و گۆرانكاری ته‌واو تیایدا، بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه بردنیان كه بگونجێن له‌گه‌ڵ ته‌شكیلاتی رێكخراوێكی مۆدێرندا به‌تایبه‌ت كه‌ئێستا یه‌كێتی ئه‌ندامی كارای سۆشیال ئه‌نته‌رناسیۆناله.
شه‌شه‌م: لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌م‌و زیان به‌خش بوون بۆ یه‌كێتی‌و به‌گشتیش ته‌قیم كردنی كاروباری لێپرسراوان.
حه‌وته‌م: رێكخسته‌وه‌ی كاروباری مه‌ڵبه‌نده‌كان‌و هێزی پێشمه‌رگه‌و كه‌س‌و كاری شه‌هیدان‌و كه‌مئه‌ندامان‌و رازیكردنیان‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی گله‌ییه‌كانیان.
هه‌شته‌م: رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌وشێوه‌یه‌ی هاوتایه‌ك هه‌بێت له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان‌و رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانی‌و رێكه‌وتنه ستراتیجییه‌ی كه له‌نێوانیاندایه.
نۆیه‌م: گێرانه‌وه‌ی به‌په‌له‌و بێ مه‌رجی هه‌موو ئه‌و كادر‌و ئه‌ندامانه‌ی كه‌له‌سه‌ر بیرورای جیاواز‌و له‌سه‌ر ته‌كه‌تول ده‌ركراون، یان دورخراونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ گێرانه‌وه‌ی ئیعتیبار بۆیان.
ده‌یه‌م: له‌به‌ر تێكچوون‌و لێكترازانی رێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێویست ده‌كات یه‌كێتی به‌هه‌موو كاره‌كانی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه بچێته‌وه‌و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كراون راستبكرێنه‌وه.
یانزه: راگرتنی هه‌موو جۆره راگه‌یاندنێكی دژ به‌یه‌كتر له‌نێوان بیر‌و راو گروپه جیاكان‌و قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌شهیرو ناوزراندن‌و تۆمه‌تباركردنی یه‌كترو رێگه‌نه‌دان به‌هه‌ندێك لێپرسراو كه په‌یامه‌كانیان ده‌بێته هۆی دروستكردنی بارگرژی‌و توره‌كردنی لایه‌ن‌و كه‌سه‌كان.
سێ شه‌ممه له‌سه‌ر چوارشه‌ممه
سه‌عات 11 شه‌وی 17-18-2-2009
