کوردستان نێت:
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ به یاوه‌ری دکتۆر به‌رهه‌م و مسته‌فای سه‌ید قادر، گه‌شتنه به‌غداد، ئه‌مڕۆ له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا ته‌واوی ئه‌و کێشانه‌یان باسکرد، که ڕووبه‌ڕوی یه‌کێتی نیشتمانی بۆته‌وه. کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ڕاشکاوانه بۆچوونی خۆی و هاوه‌ڵه‌کانی به تاڵه‌بانی وتووه. کۆتایی هێنانی کۆبوونه‌وه‌که‌یان به‌وه ته‌واو بووه که تاڵه‌بانی ڕووله کۆسره‌ت و به‌رهه‌م ده‌کات، ده‌ڵێت ئێوه هه‌ردووکتان جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانن، سکرتێر چ سه‌ڵاحییه‌تێکی هه‌یه ئێوه‌ش ده‌توانن ئه‌و سه‌ڵاحییه‌ته، به‌کار بهێنن و هه‌رچی به باش ده‌زانن بۆ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بیکه‌ن
