

سروودی نه‌ته‌وه‌یی "ئه‌ی ڕه‌قیب" گه‌یشتووه‌ته ئاستێك له نه‌ست و هه‌ستی هه‌مووماندایه، من گومانم له‌وانه‌یش هه‌یه كه بانگه‌شه‌ی گۆڕانی ئه‌و سرووده ده‌كه‌ن و پێم وایه باش ده‌زانن چ زوڵمێك له ڕابردوو و ئێستای خۆیشیان ده‌كه‌ن.. وایده‌بینمه‌وه هه‌ندێك بۆ چه‌پڵه‌لێدانی بانگه‌شه‌كانی سه‌ركرده‌ی سیاسی و هه‌ندێكی تریش بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانیان ئه‌و هه‌وڵه ده‌ده‌ن.
من پێشتریش كه (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) ده‌یویست بۆ جێگره‌وه‌ی "ئه‌ی ڕه‌قیب" كار له‌سه‌ر شیعرێكی (شێركۆ بێكه‌س) بكات، بابه‌تێكی درێژم له ڕۆژنامه‌ی "پرس"دا دژی بیرۆكه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر پێویست بكات، له ئێستادا بێ ئه‌وه‌ی به‌ده‌سته‌واژه‌كانی ئه‌وكاتدا بچمه‌وه، بابه‌تی درێژتر بۆ داكۆكیكردن له "ئه‌ی ڕه‌قیب" له هه‌ست و نه‌ستدا ئاماده‌یی هه‌یه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ته‌نیا نووسینه‌وه‌یه‌تی.
كاتێك به‌سه‌رۆكایه‌تیی هونه‌رمه‌ند (لالۆ ڕه‌نجده) له هه‌ولێر "ده‌سته‌ی به‌یاساییكردنی "ئه‌ی ڕه‌قیب"مان دامه‌زراند، نه پێویستیمان به‌خۆده‌رخستن بوو و نه یارییه‌كی منداڵانه‌یشمان ده‌كرد، ئه‌وه‌یش ته‌نیا هه‌ستی ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه گه‌نج و پیرێك نه‌بوو، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌سته‌كه‌ی جوان كردبووه‌وه و ڕژدیی پێوه ده‌بینرا، له ته‌مه‌نی جیاجیا و توێژ و چینه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه پێكهاتبووین، پیاوان و ئافره‌تان هاوشانی یه‌كتر كاری ڕژدمان له‌و داكۆكیكردنه‌دا ده‌كرد، بۆیه جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه كه ئاماده‌ییمان هه‌یه له هه‌ر ساتێك‌دا ئه‌و ده‌سته‌یه زیندوو بكه‌ینه‌وه كه گومانم نییه له‌وه‌ی ئه‌مجاره‌یان خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ریش ده‌كاته یه‌ك له ئه‌ركه‌كانی خۆی.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌یش بێت كه هه‌ردوو چه‌مكی سروودی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی جیا بكرێنه‌وه، ئه‌مه‌یان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌سته‌م ده‌وه‌ستێت، ڕاسته سروودی "ئه‌ی ڕه‌قیب" پتر مۆركه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی له‌خۆ گرتووه، به‌ڵام به‌دیوه‌كه‌ی دیكه‌یدا له نیشتمانیبوونی دانه‌بڕاوه، بۆیه ئه‌سته‌مه كۆده‌نگی بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو چه‌مكه له سروودی "ئه‌ی ڕه‌قیب"دا دروست بێت.
كێشه‌ی ئێمه له جیاكردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كاندا ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی داوای گۆڕینی ده‌كه‌ن یان بێڕێزیی به‌رامبه‌ر ده‌نوێنن، خۆیان كوردن نه‌ك له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، تا ئێستا نه‌مانزانیوه هیچ یه‌كێك له‌و نه‌ته‌وانه‌ی غه‌یره كوردن له كوردستاندا داوای گۆڕینی "ئه‌ی ڕه‌قیب"یان كردبێ، ئه‌وانه‌ی ئه‌و داوایه‌یان كردووه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له نێو هونه‌رمه‌ندان یان خاڵێكی بچووكی ئیسلامی سیاسیی كوردن.. كه‌واته بیرۆكه‌ی گۆڕینی "ئه‌ی ڕه‌قیب" دوور و نزیك پێوه‌ست نابێت به‌جیاكردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی.
ڕۆژنامه‌نووس كارزان گلی له هه‌فته‌نامه‌ی "هونه‌ری هه‌ولێر"دا باسی ئه‌وه‌ی كردووه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر پێویست به‌گۆڕینی ئه‌و سرووده بكات، ده‌بێ ئه‌وه‌یان به‌ڕاپرسی جه‌ماوه‌ر بێت و كێبه‌ركێی هونه‌رمه‌ندان و هاوكات شاعیران بكرێت.. ڕاستیتان ده‌وێ من ئه‌مه‌یشیان ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه، چونكه ئه‌و ڕاپرسییه جه‌ماوه‌رییه له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌دا نه‌ك ته‌نیا ئه‌سته‌مه، بگره مه‌حاڵیشه بكه‌وێته بۆته‌ی جێبه‌جێكردنه‌وه، من نازانم چۆن ڕاپرسی له ماردین و قامیشلۆ و مهاباد و دیار به‌كر ده‌كه‌ین، به‌ڕاست كوردانی ئه‌و شوێنانه زۆر له ئێمه ڕژدترن بۆ پاراستنی "ئه‌ی ڕه‌قیب" و به‌پیرۆزی ده‌بینن، هاوكات نه‌ك ته‌نیا ئه‌وان، بگره ئێمه‌یش له هه‌رێمی كوردستاندا تا ئێستا قۆناغی "ئه‌ی ڕه‌قیب"مان جێنه‌هێشتووه، قۆناغه‌كه به‌و واتایه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌رمان كردووه جێگیر نه‌بووه، بۆیه هیچ كاتێك دووری نابینم بگه‌ڕێینه‌وه دۆخی قۆناغه‌كانی پێشتر، پێموایه هه‌موویشمان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكین كه جگه له كورد خۆی، هیچ كه‌سێكی تر دۆستی ڕژدی ئه‌م میلله‌ته‌ی ئیچمه نییه.. كه‌واته له‌پای چی گۆڕینی "ئه‌ی ڕه‌قیب"؟ بڵێی ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ن، چ كێشه‌یه‌ك له كوردستاندا نه‌بینن جگه له‌م سرووده نه‌ته‌وه‌ییه بۆ دژایه‌تیكردنی؟ من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر تاكه شت ئێستا پێویست به‌كۆده‌نگیمان بكات و هه‌نگاوی ڕژدی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان بێت، دژایه‌تیكردنێكی ڕژد و كرده‌نیی گه‌نده‌ڵییه، نه‌ك سروودی "ئه‌ی ڕه‌قیب"، ئه‌دی ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی له كوردستاندا چاره‌سه‌ر بكه‌ین، هه‌موو ده‌رگه‌كانی ترمان به‌ڕٍوودا ده‌كرێنه‌وه به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ماده‌ی 140یشه‌وه، ئێمه یه‌كده‌نگی و كۆده‌نگیمان له‌وێدا ده‌وێت، نه‌ك هێشتا ته‌پ و تۆزی دنیامان له‌سه‌ر نیشتووه و نه‌مانته‌كاندووه، كه‌چی بێین و یه‌خه‌گیری "ئه‌ی ڕه‌قیب" بین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
