به‌هۆی هه‌ڵكه‌ووته‌ی جوگرافیای كوردستان و زه‌وویه به‌پیته‌كه‌ی ئه‌م ووڵاته هه‌میشه له‌لایه‌ن دووژمنه‌كانیه‌وه بۆته جێگه‌ی تێرامان و هه‌وڵی یانداوه ئه‌م ووڵاته داگیربكه‌ن خێروبێره‌كه‌شی خۆیان سوودی لێوه‌ربگرن. هه‌ربۆیه كورد له‌سه‌ر جه‌م مانگه‌كانی ساڵدا ڕوودای تاڵی تێدا چه‌شتوه، مانگه‌كانی ساڵ بۆكورد به‌گشتی كاره‌ساتی دڵته‌زێنی تێدا رووی داوه، به‌ڵام له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م مانگی (ته‌مموز) بۆگه‌لی كورد زۆر ڕه‌ش بووه. ئه‌وه‌تا له 1/7/1937 له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له ووڵاتانی (ئێراق –ئیران –توركیا –ئه‌فغانستان) په‌یمانی (سه‌عد ئابادیان) له تاران واژۆكرد ئه‌م په‌یمانه دژبه‌دروستكردنی هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی كوردی بوون. دوای سی وهه‌شت ساڵ حوكمی پاشایه‌تی له‌ئێراق سه‌ره‌نجام ئه‌م حوكمه دیتاتۆره نه‌یتوانی خۆی بگرێت له ئاستی خرۆشانی گه‌لانی ئێراق به‌سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كانیه‌وه توانیان له‌رۆژی 14/ی ته‌مموزی /1958ئه‌م رۆژێمه بروخێنن كۆماری عێراق دروست بكه‌ن و گه‌لی كوردیش ببێته شه‌ریك وبرابه‌ش له ئێراقدا. به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولكه‌ریم قاسم، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند قاسم له‌به‌لێنه‌كانی كه به‌كوردی دابوو پاشگه‌زبۆوه ئه‌وه بۆ له11/ی ئه‌یلول /1961 شۆرشی ئه‌یلول به‌سه‌رۆكایه‌تی. (مسته‌فابارزانی) هه‌ڵگیرسا.
له4/7/1937 په‌یمانێكی سنوری له‌نێوان پاشای ئێران وشای ئێراق ده‌به‌سترێت. له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی كورده‌كان. له 13/7/1989پیلانێك كه‌له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه دارێژرابوو بۆتیرۆر كردنی سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (دكتۆر ئه‌وڕه‌حمانی قاسملو) له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێكی تری شه‌هید كران.
هه‌ر له‌درێژه‌ی پیلانگێری دووژمنان له 15/7/1959 به‌فیتی پیاوانی رژێمی ئێراق رووداوێكی دڵته‌زێن له‌نێوان كورد و توركومانه‌كانی كه‌ركوك روویدا، كه‌بووه هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕو ئاژاوه نێوانیان وه له‌ئه‌نجامدا بوه‌ی هۆی كوژرانی سه‌دان كه‌س له هه‌ردوولا.
له 16/7/1972 پیلانێك دژی گیانی بارزانی داده‌نرێت له‌لایه‌ن رژێمی ئێراقه‌وه به‌هۆی چه‌ند مه‌لایه‌كی ده‌ستكردی به‌عس سه‌ره‌نجام بارزانی له پیلانه رزگاری ده‌بێت.
له17/7/1968 كوده‌تای شوومی به‌عس سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر رژێمی عارف دا، كه بوه هۆی دواكه‌وتنی زیاتری پێشكه‌وتنی گه‌لانی ئێراق و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی كورد و گه‌لانی ئێراق به‌گشتی. سه‌ره‌نجام ئه‌و زوڵمه له‌دوای 35 ساڵ چه‌و ساندنه‌وه رووخا.
له20/7/1963 شه‌هیدكردنی سه‌ركرده‌ی حزبی شیوعی ئێراق (جه‌مال حه‌یده‌ری) كه‌خه‌ڵكی هه‌ولێر بوو.
له 24/7/1923 به‌ستنی كۆنگره‌ی (لۆزان) به‌و هۆیه‌وه گه‌لی كورد ده‌بێته قوربانی ووڵاتانی زلهێز و كوردیش له‌مافه ره‌واكانی بێبه‌ش ده‌بێت.
له 25/7/1925 دادگای عورفی عه‌سكه‌ری ئێراق له‌به‌غدا حوكمی خنكاندنی (شێخ مه‌حمودی نه‌مری) دا، به‌ڵام جی به‌جی نه‌كرا دورخرایه‌وه بۆ هیندستان.
له 28/7/2008 ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناورێپێوانی خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك له‌دژی ماده‌ی 22 بۆپارێزگاكان روویدا له‌ئه‌نجامدا ده‌یان شه‌هید وبرینداری لێكه‌وته‌وه.
له 30/7/1968 سه‌ركه‌وتنی كوده‌تای رژێمی به‌عس جگه له‌مڵوێرانی چیتری پێنه‌بوو بۆگه‌لانی ئێراق.
دوارووداوی رۆژی مانگی ته‌مموز له 31/7/1983 رژێمی به‌عس هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئه‌نفال وقڕكردنی گه‌لی كوردی ده‌ست پێكرد له‌ده‌ستپێكدا هه‌شت هه‌زاربارزانی ئه‌نفال كرد.
هیوادارم كورد رێز له‌و ئازادیه بگرێت كه‌خوینی هه‌زاران رۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له هاتۆته ئاراوه. باده‌ستكه‌وته‌كانی راپه‌رین بپارێزین چونكه په‌یامی راپه‌رین ته‌واونه‌بووه و خه‌بات بكه‌ین بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی ناوچه به‌زۆر دابڕاوه‌كانی تر، بۆ ئاسووده‌بوونی گیانی شه‌هیده‌كانمان.
KAWA_FATHY2001@YAHOO. COM
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
