کورده زۆر موسڵمانه‌کانی هه‌نده‌ران که به ئیسراحه‌ت له‌سه‌ر وورگی کافر ئه‌ژین ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر که‌یسی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌و به کۆمه‌ڵ کوشتنی کورده‌وه، له‌لایه‌ن ناسی‌و ئیسلامی عه‌ره‌به‌وه مافی په‌نابه‌رێتیان له‌م ووڵاته‌نه وه‌گرتووه، ئێستا سه‌رگه‌رمی پاره کۆکردنه‌وه‌ن بۆ دروست کردنی مزگه‌وت له هۆلاند که به تاکید ئیمامه‌که‌ی له‌و عه‌ره‌بانه ده‌بێت که ده‌ڵین کورد و جوله‌که شیرپه‌نجه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن. به‌رێزان ده‌بێ ئه‌وکوردانه ئاگایان له بێنانی و بێ جێگایی هه‌ندیک له‌و خێزانه کوردانه‌ی ناوه‌وه‌ی وولات نه‌بێ؟ بڵێی ئاگایان له و پێشمه‌رگه کوردانه نه‌بێت که له‌کاتێکدا ئه‌وان له شه‌رێکی به‌سه‌را سه‌پێندراو دا دیفاع له‌بوون و سه‌رو ماڵی خۆیان ده‌که‌ن قوتبی ئێستای ئیسلام القره‌زاوی له‌پاڵ تورکیای ئیسلامی عه‌داله‌تدا پێیان ده‌ڵێن تیرۆریست به‌رێزان که‌مپینتان زۆر به‌ڕێ کردووه خۆزگه یه‌کێک له‌و که‌مپینانه‌تان بۆ رسوا کردنی ئه‌و مونافیقانه به‌ڕی ده‌کرد.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
