
كورد بۆ به ده‌وڵه‌ت نه‌بووه؟
زۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ووتراوه، به‌ڵام ئێمه پێمان وایه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه هۆكاری سه‌ره‌كین و كورد ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تی هه‌بێت ده‌بێت دیراسه‌ی ئه‌م خاڵانه به وردی بكات:
1 ـ جیۆپۆلیتیكی سیاسی: ئه‌م خاڵه ئێستا خاڵێكی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ره له كێشه‌ی كوردا، كوردستان كه‌وتووه‌ته نێوان چه‌ند ده‌وڵه‌تێكه‌وه كه‌هه‌ر یه‌ك له‌و ده‌وڵه‌تانه به‌شێك له كوردستانی داگیر كردووه، هه‌ر یه‌ك له‌و به‌شانه‌ش ئه‌وه‌نده سامانی جۆراوجۆری تێدایه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ئاماده نین ده‌ستبه‌رداری ببن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ڕیشه‌ی ئه‌م خاڵه‌دا بچیته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی سه‌ركرده‌ی مێژوویی و فیكری گشتگیر‌و خۆپه‌رستی هۆزو عه‌شیره‌ته‌كانی كورد له‌و چه‌رخانه‌ی كه تێدا بیری نه‌ته‌وه‌یی گه‌شه‌ی كرد‌و ده‌وڵه‌ته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای بیری نه‌ته‌وه‌یی دامه‌زران.
2 ـ ئایین: ئایین ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییدا یه‌كبگرێته‌وه سوودی بۆ په‌لهاویشتن و فراوانبوونی نه‌ته‌وه هه‌یه هه‌روه‌ك و ئایینی ئیسلام و عه‌ره‌ب كه به‌هۆی ئاینه‌وه توانیان له دورگه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه په‌لبهاوێژن بۆ ئه‌وپه‌ری مه‌غریی عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها ناو‌و وشه‌و كه‌لتووری عه‌ره‌ب له هه‌موو دونیا بڵاو بووه‌ته‌وه به تایبه‌ت ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئایین و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كنه‌گرێته‌وه ئه‌وه توانا‌و وزه‌یه‌كی زۆری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئایینه‌كه ده‌چێت له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه هه‌ر وه‌ك و ئیمبراتۆریه‌ته‌كه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی كه به توانا‌و وزه‌ی كورد توانییه‌ی خاچپه‌رسته‌كان له ناوچه‌ی شام به گشتی و فه‌له‌ستین به تایبه‌تی ده‌ربكات و وه‌ك و ئه‌نجام ئه‌و ناوچانه بوونه ناوچه‌ی عه‌ره‌ب نشین كه ئه‌گه‌ر سه‌لاحه‌دین ئه‌وه‌ی نه‌كردایه ئێستا هیچ نه‌بێت سنووری رۆژئاوی كوردستان به ده‌ست عه‌ره‌به‌وه نه‌ده‌بوو و له‌وه‌یه ئێستا كوردستان سنووری له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی زیاتر دیموكراتی و كراوه‌تردا بووایه‌و هه‌وروه‌ها له‌وه‌یه داگیركه‌ری كوردستانیش نه‌بووایه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ ته‌ماشای جالیه‌ی كورد بكه‌یت له ئه‌وروپاو ئه‌مریكا ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی بانگه‌شه‌كردنن بۆ ئایین له‌وه‌یه زیاتر بن له‌وانه‌ی سه‌رقاڵی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یین.
ئه‌مه‌و بنیادنانی ده‌وڵه‌تی كوردی بإ هاوكاری جیهانی ده‌ره‌وه زۆر زه‌حمه‌ته به تایبه‌ت ئه‌مریكاو ئه‌وروپا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ش به‌رنامه‌یه‌كی جدیان پإ نییه بۆ به ده‌وڵه‌ت بوونی كورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد زۆرینه‌ی ڕه‌های موسوڵمانه، لێره‌دا ئاماژه به ووته‌ی ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مریكی ده‌كه‌م كه له وه‌ڵامی كوردێكدا وتبووی، ئه‌مریكا ئێوه چۆن بكات به ده‌وڵه‌ت هه‌موتان موسوڵمانن و جیاوازیتان له گه‌ڵ توركیا‌و ئێران چییه. ؟ ئه‌گه‌ر بوونه ده‌وڵه‌ت پاش چه‌ند ساڵێك وه‌ك و توركیا‌و ئێران ده‌بنه دوژمنی ئیسرائیل، ئه‌وه ئاینی گه‌له‌كه‌تانه، واته كورد له هه‌ردوو چه‌ژن بووه جیهانی ئیسلامی پاڵیشتی ناكات له‌به‌ی ئه‌وه‌ی داگیركه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامین، ئه‌مریكاو رۆژئاوایی مه‌سیحبش هیچ به‌رنامه‌یه‌كیان بۆی نییه بۆ ئه‌وه‌ی توركیا‌و ئێرانێكی دیكه له ناوچه‌كه دروست نه‌بێت كه له عه‌ره‌به‌كان زیاتر دژایه‌تی ئیسرائیل بكات.
هه‌روه‌ها له رۆژگاری ئه‌مرۆماندا گه‌لانی تریش به ده‌ست یه‌ك نه‌گرتنی ئایین له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌ناڵینن، به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌و به ڕاده‌ی جیاواز هه‌ر وه‌ك و ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان، پاكستان، ئێران، توركیا... كه كێشه‌ی بنه‌ره‌تی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه كێشه‌ی ئایینییه له گه‌ڵ ئه‌وروپاو ئه‌مریكادا كه وای كردووه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه سوودی پێویست له تواناكانی سه‌رده‌م وه‌رنه‌گرن كه به‌شێكی زۆری له رۆژگاری ئه‌مرۆماندا كه‌وتووه‌ته ده‌ست ئه‌مریكاو ئه‌وروپا.
3 ـ خێڵگه‌رایی: ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مێژوو بكه‌یت یه‌كێك له خاڵه لاوازه‌كانی كورد‌و به ده‌وڵه‌ت نه‌بوونی زاڵ بوونی لایه‌نگری بووه بۆ عه‌شیره‌ت له سه‌ر حسابی نه‌ته‌وه، داگیركه‌ران هه‌رده‌م سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانیان به پاره كڕیوه‌و دژی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به كاریانیان هێناوه، هه‌روه‌ها دژایه‌تی عه‌شیره‌ته‌كان بۆ یه‌كتری وای كردووه زۆر جار داگیركه‌ران بێنه به‌ینه‌وه بۆ ناویژیوانی، ئه‌گه‌ر ته‌نها باسی رۆڵی زۆربه‌ی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی كوردستان بكه‌یت له كاتی پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا ئه‌و مێژووه تاڵه‌ت بۆ ده‌خاته پێش چاو كه وێنه‌یه‌كی بچوكی زیندووی ئه‌و خاڵه لاوازه‌یه له مێژووی ئه‌م گه‌له‌دا.
هه‌روه‌ها له پاش راپه‌رینیشه‌وه دیسانه‌وه خێڵگه‌رایی هاته‌ووه مه‌یدان ودوو زیانی به‌رچاوی به ئه‌م ته‌جروبه‌یه‌ی باشووری كوردستان گه‌یان كه ده‌سه‌ڵات له كوردستاندا به‌شێك له‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ:
یه‌كه‌م: پاداشت كردنی سه‌رۆك جاشه‌كان، ئه‌وانه‌ی خیانه‌تیان له گه‌له‌كه‌یان كرد، بووه هۆی ئه‌وه‌ی خیانه‌ت له نه‌ته‌وه پاداشت بكرێت و جیاوازی له نێوان تێكۆشه‌رو خائیندا نه‌مێنێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆر نیگه‌تیڤی له سه‌ر گیانی خه‌باتگێری وكاری خۆبه‌خشی ده‌بێت له لای تاكی كورد، كه بروا بوون به قوربانی دان بۆ نه‌ته‌وه لاواز ده‌كات.
دووهه‌م: رۆڵی سه‌رۆك هۆزه‌كان له دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تدا وای كرد ئه‌و دام و ده‌زگایانه به‌ره‌و به دیوه‌خان بوون ببات و مه‌حسوبیه‌ت ومه‌نسوبیه‌ت جێگای توانا‌و شاره‌زایی و لێهاتووی كه‌سه‌كان بگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌یت به ده‌یان پۆست و پله‌و پایه‌ی هه‌ستیار له به‌ر خاتری سه‌رۆك خێڵیك دانراوه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
