
ئه‌مشه‌و
وه‌كو پاسارییه‌كی لاساری
هێلانه لی تێكچوو
ڕوحم به كه‌ناری
ژانێكی گڕ گرتووا
ئه‌هات و ده‌چوو
ئه‌مشه‌و مانگی من
ته‌م لی نیشتوو
له ئاسمانی عه‌شقا
بێشوێن پی و
بێ‌ناونیشان بوو
ئه‌مشه‌و ماچ بێنازو
بێجریوه بوو
خه‌نده بێشیرینی و
نیگا بێڕوناكی و
دڵ بێترپه و
هه‌ناسه سارد‌و سڕ و
ئامێزیش بێلاوانه‌وه و
ژوانیش بێژوانگه و
هیواش بێ (ئاڵا) بوو
سه‌یره گوڵم!
هه‌ر شه‌وێك كه تۆ
پێده‌شتی جه‌سته‌ی من
به لێو بكێڵی و
ماچی به سه‌را ببارێنی!
پڕ به‌رهه‌مه
زه‌وی عه‌شم
به‌هاریشم تا چاو هه‌ته‌ر كا، سه‌وزایی
ئه‌و شه‌وه‌ی تۆ لێم وون بی
له‌گه‌ڵ خۆ‌یا لوولم ئه‌دا
نامۆیی و ته‌نیایی
* * * * * * * * * *
به‌ڵام جیا له شه‌وان
ئه‌مشه‌و له خه‌وما
مارێك پێوه‌ی دام
تیمساحێك قه‌پی لی گرتم و
داڵێك چاوی هه‌ڵكۆڵیم و
حه‌زیایه‌ك هه‌ڵی لووشیم و
پڵنگێك به‌ر كه‌ڵبه و چڕنوكی دام
به‌ڵام هیچیان
به‌قه‌د دابڕان
ئه‌مشه‌وی بێنامه و
ئه‌مشه‌وی بێزه‌نگ لێدان
بۆ منی بێ‌ناو و نیشان
كاریان نه‌كرده سه‌رم
تێكیان نه‌دا
شیرازه‌ی هه‌ست و گیان
* * * * * * * * * *
ئه‌مشه‌و
ئاسمان بێمانگ و بێئه‌ستێره
مانگ و ئه‌ستێره‌ش
بێتریفه و بیجریوه بوون
ئه‌مشه‌و
ڕۆژ به ڕه‌نگی په‌ڕیوه‌وه
گزگی دا
ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر لێوی به‌باری،
بی باریی،
له ئاسمانی بێوه‌فایی دا
خوڕ خوڕ به‌سه‌رما باری
ئه‌مشه‌و ئه‌و شۆخه
بێباكانه له هێلانه‌ی دڵما ڕه‌وی
منیش بڕیارم دا
ستیانه‌كه‌ی بكه‌م به گۆره‌وی
له دوا ماڵئاواییشدا
له‌باتی ماچ
تف ڕۆ بكه‌مه زه‌وی
07701309524 Hewarash1@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
