
... -ووشه‌ی ئاسایش (الامن)، یه‌كێكه له‌و ده‌سته‌واژانه‌ی كه‌له‌زانستی سیاسی دا به‌كاردێت، ئه‌م ووشه‌یه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌رجه‌م ووڵاتانی جیهان دا، هه‌روه‌ك چاكترین ده‌سته‌واژه‌یه بۆ گوزارشت كردن له‌باری ئاسایش وهێمنایه‌تی هه‌ر ووڵاتێك له‌م سه‌رده‌مه پێشكه‌وتووه‌دا.
... -مێژووی به‌كارهێنانی ئه‌م ووشه‌یه-الامن- ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆكۆتاییه‌كانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی، كه‌له‌و كاته‌دا كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دامه‌زرا وئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه لێكۆڵینه‌وه بوو له‌چۆنییه‌تی فه‌راهه‌م هێنانی ئاسایش، پاشان له‌ساڵی 1947 دا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌مریكا دامه‌زرا، ئیدی له‌وساته‌وه ووشه‌ی –الامن- به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا به‌ووڵاتانی جیهان دا بڵاو بوویه‌وه.
... - واتای ئاسایش (الامن) ...
پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه‌پێناسه‌ی ووشه‌ی – الامن – له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت هه‌روه‌ك سه‌رۆك وسه‌ركرده سیاسییه‌كانی جیهان هه‌ریه‌كه‌و پێناسه‌و بۆچونی جیاوازیان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌م ووشه‌یه، هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌وی تر پێناسه‌ی ده‌كات و هه‌مان كات به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون وئاشكرا بیر‌و بۆچونی خۆیان له‌مه‌ڕ ئه‌م ووشه‌یه ده‌رده‌بڕن. هه‌روه‌ك چه‌ندین كتێب له‌م بواره‌دا نوسراون، هه‌رله‌م چوارچێوه‌یه‌دا چه‌ندین ده‌زگا دامه‌زراون بۆ پاراستنی باری ئاسایشی ووڵاتان، گرنگترینیان- ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، ئاسایشی نه‌توه‌یی ئه‌وروپا، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی قه‌واره‌ی زایۆنی، ئاسایشی ئێرانی، هه‌روه‌ها ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سۆڤیه‌ت له‌پێش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تی جاران.
... -هه‌روه‌ك بۆ ناساندن وپێناسه‌كردنی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه پێویستیمان به‌وه هه‌یه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دامه‌زراوه فیكریه‌كان:-
... - له‌لایه‌ن دائیره‌ی مه‌عاریفی به‌ریتانی یه‌وه به‌م شێوازه پێناسه‌ی ئاسایش –ڕمن-كراوه كه‌ئه‌ویش مانای پاراستن وپارێزگاری كردن له‌میلله‌ت ده‌گه‌یه‌نێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌م ومه‌ترسیانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی بێگانه‌وه به‌سه‌ر ئاسایش وهێمنایه‌تی ووڵاتدا ده‌هێنرێت.
... -هه‌روه‌ك (هنری كیسنجر) وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌م شێوازه باس له‌ئاسایش ده‌كات، ئه‌من له‌لای ئه‌و واته:. به‌و شێوازه هه‌ڵس وكه‌وت بكه‌یت كه‌بتوانیت كۆمه‌ڵگاكه‌ت به‌ره‌و ڕێگای مانه‌وه ببه‌یت وبه‌شێوازێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ده‌وروبه‌رت دا بكه‌یت كه‌خۆت ببیته مایه‌ی مانه‌وه‌و له‌ناو نه‌چونی میلله‌ته‌كه‌ت، واته بتوانی به‌هۆی سیاسه‌ته دروسته‌كانته‌وه گه‌ل به‌ره‌و به‌هێزبوون وبه‌ره‌و پێشه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی به‌ریت. دیارترینی ئه‌و كه‌سانه‌یكه‌له‌سه‌ر ئاسایشیان نوسیوه –روبرت مكنمارا-وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئه‌مریكایه، ناوبراویه‌كێكه له‌بیرمه‌نده به‌تواناكان، كه‌له‌كتێبه‌كه‌یدا- جوهر الامن –زۆربه‌جوانی ئه‌م بابه‌ته‌ی باس كردووه، هه‌روه‌ك له‌كتێبه‌كه‌یدا هاتووه: ئاسایش واتای پێش كه‌وتن وگه‌شه‌پێدان ده‌گه‌یه‌نێت ئیدی له‌ڕوی ئابووری یان كۆمه‌ڵایه‌تی یان ڕامیارییه‌وه بێت چون یه‌كه‌و هیچ جیاوازی نییه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌مووئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنانه‌له‌ژینگه‌یه‌كی ئاوه‌هادابن كه‌گرنتی پارێزگاری كردنیان پێ بدرێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئاسایش وهێمنایه‌تی ده‌وڵه‌ت پێویسته، ڕه‌گ و ڕیشه‌وسه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه بزانێت كه‌ده‌بنه هۆكاری له‌ناوبردن ولاوازكردنی توانا هه‌مه جۆره‌كانی ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ك پێویسته نه‌خشه‌ی تۆكمه دابنێت بۆ ڕوبه‌ڕو بوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌ترسیانه، هه‌روه‌ها قۆستنه‌وه‌ی هه‌لێك بۆگه‌شه‌پێدانی توانا ڕاسته‌قینه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌گشت بواره‌كان دا، چونكه ئه‌گه‌ر له‌قۆناغی ئێستا یان داهاتودا بی.
... –پێویسته ئاگاداری ئه‌وه‌بین كه‌جوانترین پێناسه بۆ ووشه‌ی –ڕمن- له‌قورئانی پیرۆز دایه كه خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت (فلیعبدوا رب هژا البیت*الژی ڕگعمهم من جوع وإمنهم من خوف) ووشه‌ی الخوف –به‌مانای ترساندن دێت به‌هه‌موو جۆر‌و شێوه‌كانی ترساندنه‌وه، ترسی ئابووری یان كۆمه‌ڵایه‌تی وڕمیاری، یان ترسی ده‌ره‌كی یان ناوخۆیی.
... –له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م ڕاستییه‌دا، ناساندن وپێناسه‌كردنی ووشه‌ی –ڕمن-به‌شێوه گشت گیریه‌كه‌ی له‌تێڕوانین وبۆچونی مندا به‌م شێوازه‌یه: توانایه‌كه به‌هۆیه‌وه‌ده‌وڵه‌ت ده‌توانی به‌دڵنیاییه‌وه‌په‌ره به‌سه‌رچاوه‌كانی به‌هێزبوونی خۆی بدات له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی، له‌ڕووی ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی وسه‌ربازییه‌وه، وه‌له سه‌رجه‌م بواره‌كانی تره‌وه، ئه‌میش له‌پێناو ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه‌مه‌ترسین بۆ سه‌ر باری هێمنایه‌تی وڵات له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی وڵات دا، هه‌روه‌ك ده‌توانین به‌هۆی ئاسایشه‌وه له‌ئێستاو داهاتودا نه‌خشه‌و پلانه‌كانمان به‌ووردی جێ به‌جێ بكه‌ین.
... دووه‌م: - ڕه‌هه‌ندكانی ئاسایش – الامن...
- له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و پێناسانه‌ی كه‌بۆ ووشه‌ی ئاسایش –ڕمن- كراون ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه‌ئاسایش واته –ئاماده‌كردن ودروست كردنی ژینگه‌یه‌كی له‌بارو گونجاو له‌پێناو به‌دی هێنانی گه‌شه‌پێدان وپه‌ره‌پێدانێكی گشتگیر، ئه‌مه‌ش به‌پشت به‌ستن به‌پیلان ونه‌خشه‌یه‌كی تۆكمه‌وبه‌هێز، ئامانجی سه‌ره‌كیش لێره‌دا ته‌نها دڵنیایی به‌خشینه به‌ده‌وڵه‌ت، چ له‌ناوخۆو چ ده‌ره‌وه‌دا، وه ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه‌ڕه‌نگه‌دوچاری ووڵات ببن، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی كه‌ژینگه‌یه‌كی هێمن وئارام بۆ هاوڵاتیان فه‌راهه‌م بكرێت وشه‌ڕو دڵه‌ڕاوكێ و پشێوی له ووڵات دوور بخرێته‌وه، هه‌تا ووڵات به‌ره‌و پێشكه‌وتن وخۆش گوزه‌رانی هه‌نگاوبنێت. لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، ئاسایش چه‌ندین ڕه‌هه‌ندی جیاجیا ده‌گرێته‌وه: -...
ڕ-. ڕه‌هه‌ندی ڕامیاری:- ئه‌مه‌ش پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌وڵه‌ت وباری ئاسایش وهێمنایه‌تی ووڵات له‌خۆ ده‌گرێت.
ب-ڕه‌هه‌ندی ئابووری:- ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌ش ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بریتی یه له: دروست كردنی ژینگه‌یه‌كی له‌بارو گونجاو بۆ هاوڵاتیان ودابین كردنی پێداویستیه ئابوری و داراییه‌كانی گه‌ل له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت. هه‌روه‌ك پێشكه‌وتن وخۆش گوزه‌رانی وڵات وله‌ناوبردنی هه‌ژاری له‌ئه‌ستۆی ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌یه.
ج-ڕه‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی:- ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه زیاتر ئه‌ركه‌كه‌ی ڕه‌خساندنی باری هێمنایه‌تی وئاسایشه بۆ هاوڵاتیان به‌شێوازێك كه‌ڕاسته‌وخۆ كاربكاته سه‌ر هاوڵاتی له‌ڕوی خۆش ویستنی ووڵات وهه‌ست كردن به‌به‌رپرسیارییه‌تی له‌به‌رامبه‌ر نیشتمانه‌كه‌یدا.
د-ڕه‌هه‌ندی مه‌عنه‌وی یان ئایدۆلۆژی:- كه‌ئه‌ركی سه‌ره‌كی بریتییه له‌پارێزگاری كردن وپاراستنی داب ونه‌ریت وڕه‌وشت وخووه جوانه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
ه- ڕه‌هه‌ندی ژینگه‌یی:- ئه‌ركه‌سه‌ره‌كییه‌كه‌ی برتییه له دابین كردنی دڵنیایی وهێمنایه‌تی بۆ ووڵات له‌ڕووی ژینگه‌وه، و چاره‌سه‌ركردنی مه‌ترسییه ژینگه‌ییه‌كان، هه‌روه‌ها له‌ناوبردنی پاشماوه‌ی كارگه‌ودامه‌زراوه پیشه‌سازییه‌كان وهه‌روه‌ك ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌یه كه‌هه‌موو ئه‌و كارگانه‌ی زیان به‌مرۆڤ وزینده‌وه‌ران ده‌گه‌یه‌نن له‌شاره‌كان دوور بخاته‌وه‌و له‌هه‌مان كات دا له‌سه‌ری پێویسته كه‌به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه پاشماوه‌ی شمه‌كه به‌كارهێنراوه‌كان له‌ناو ببات تاكۆمه‌ڵگا دوچاری نه‌خۆشی نه‌بێته‌وه.
... –پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه‌بۆ داڕشتنی ئه‌من وئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پێویستمان به‌چوار وپایه‌ی بنه‌ڕه‌تی وگرنگ هه‌یه:...
یه‌كه‌م:- هه‌ست كردن به‌مه‌ترسییه ناوخۆیی وده‌ره‌كییه‌كان له‌سه‌ر ئاسایش وهێمنایه‌تی وڵات.
دووه‌م:- دانانی نه‌خشه‌ی ستراتیژی بۆ گه‌شه‌پێدانی هێزی ده‌وڵه‌ت وپێداویستییه‌كانی.
سێ یه‌م:- به‌هێز كردن وفراوان كردنی هێزو تواناكانی ده‌وڵه‌ت وئاماده‌سازی كردن بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌یمه‌ترسی وهه‌ڕه‌شه ناوخۆیی وده‌ره‌كییه‌كان، به‌پشت به‌ستن به‌هێزه چه‌كداره‌كان وهێزه‌كانی پۆلیس، وه‌به‌شێوازێك مه‌شقیان پێ بكرێت كه‌توانای ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌یان هه‌بێت. چواره‌م:- ئاماده‌سازی پێش وه‌خت، دانانی به‌رنامه‌ونه‌خشه‌ی تۆكمه‌و به‌هێز بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مه‌ترسییه ناوخۆیی وده‌ره‌كیانه‌ی كه‌ڕه‌نگه دووچاری ووڵات ببن.
... –ئاسایش وهێمنایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چوار ئاست له‌خۆ ده‌گرێت: -...
یه‌كه‌م:- ئاسایشی تاك، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره مه‌ترسییه‌ك كه‌ڕوبه‌ڕوی ژیان وسامانی خۆیی ده‌بێته‌وه یان ده‌بێته مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی.
دووه‌م:- ئاسایشی ووڵات له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و مه‌ترسییه ناوخۆ‌و ده‌ره‌كییانه‌ی كه‌ڕووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌ت ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش كه‌ناو ده‌برێت به‌ئاسایشی نیشتمانی (الامن القومی)
سێ یه‌م:- ئاسایشی ناوچه‌یی یان ئاسایشی به‌كۆمه‌ڵ: واته ڕێك كه‌وتنی چه‌ند ده‌وڵه‌تێك له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك هه‌رێم دا‌و نه‌خشه‌كێشانی هاوبه‌ش بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه‌ڕوبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا، كه‌ئه‌مه‌ش ناوده‌برێت به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی (الامن القومی)
چواره‌م:- ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تی: ئه‌میش له‌لایه‌ن ڕێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، وه‌ك ڕێكخراوه‌كانی سه‌ربه‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كه‌ئه‌ركی سه‌ره‌كییان بریتییه له‌پارێزگاری كردن له‌ئاسایش وهێمنایه‌تی وئاشتی نێو ده‌وڵه‌تی وڕێگری كردن بۆ دروست نه‌بوونی جه‌نگی جیهانی سێ هه‌م.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی محیگ
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
