مه‌به‌ست له‌و دیداره‌ی كه له كه‌نالی knn ه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی حكومه‌ت و جیگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كراوه، هه‌رچیه‌ك بێت و ئامانج چی بێت لێی، به‌رهه‌م ساڵح چی بڵێت و به‌كام ئاراسته وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه، هه‌ر كه‌سێك ئه‌م دیداره‌ی سازكردبێت و رێكی خستبێت، له‌م كاته‌دا، ته‌نیا یه‌ك كه‌س سوود مه‌نده لێی كه ئه‌ویش به‌رهه‌م ساڵح خۆیه‌تی و ئه‌وه‌ی لێشی زه‌ره‌ر مه‌نده بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و جه‌ماوه‌ری نانبڕاوكراوی گۆڕانه.
به‌رهه‌م ساڵح، ئێستا له ململانێیه‌كی سه‌ختی ناوخۆییدایه له ناویه‌كێتیدا، له‌ناو یه‌كێتیشدا، له‌گه‌ڵ كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تی دوای مام جلال له ململانێدایه كه هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده، ده‌ركه‌وتنی رووخساری به‌رهه‌م ساڵح له كه‌ناڵی موعاره‌زه له‌م كاته‌دا، پاڵپشتێكی مه‌عنه‌وی به‌هێز ده‌دات به‌و پیاوه‌ی كه هاوكات له ئاستی حكومه‌تیشدا له‌لایه‌ن هێزه دژه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه له ئاسته‌نگدایه.
ئه‌م كه‌ناڵه كاتێك دیدار له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مدا ساز ده‌كات كه به‌رهه‌م له‌هه‌موو كه‌س زیاتر ئه‌مڕۆ پێویستی به‌م دیداره هه‌یه، ده‌یه‌وێ له‌و شاشه‌یه‌وه هه‌موو ئه‌و قسانه بكات كه رێگه‌ی نابێت له كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌وه بیكات، چونكه به‌رهه‌م ساڵح كه‌سێكی وریایه له دیداری ته‌له‌فزیۆنیدا و ئه‌زانی چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ئامانجانه ده‌پێكێت كه مه‌به‌ستیه‌تی، به‌رهه‌م له رێگه‌ی وه‌ڵامی دبلۆماسیه‌وه ئه‌و قسانه ده‌كات كه به‌پێویستی بزانێت بیكات، ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌رهه‌م ساڵح ته‌نیا به ده‌ركه‌وتنی له‌م كه‌ناڵه، نامه‌یه‌كی پڕله واتا ئاراسته‌ی ركابه‌ركانی ده‌كات، ئه‌و نامه‌یه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو كاتێك زیاتر پێویسته ئاراسته‌یان بكات.
من كه ریكلامی ئه‌م دیداره له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵحدا ئه‌بینم، ته‌نیا به ریكلامه‌كه‌ی به‌شێك له په‌یامه‌كه‌ی به‌رهه‌مم وه‌رگرت، پێش ئه‌وه‌ی ده‌قی دیداره‌كه بڵاو بكرێته‌وه، چونكه پێش وه‌خت گومانم له ئامانجی ئه‌م دیداره هه‌یه، ئه‌زانم به‌رهه‌م ساڵح هه‌رگیز له‌م كاته‌دا و له‌م دۆخه‌دا له‌م كه‌ناڵه ده‌رناكه‌وێت و دیدار ناكات ئه‌گه‌ر نه‌توانێت ئه‌و به‌ردانه بهاوێت كه له باخه‌ڵی هه‌ڵیگرتوون و ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو كاتێك زیاتر پێویسته بیانهاوێت، لێره‌دا پێموایه به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و كه‌ناڵه تووشی شكستێكی گه‌وره‌بوون كه له‌م كاته‌دا چوونه ژێرباری سازكردنی ئه‌م دیداره تایبه‌ته، چونكه ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراویشدا بوایه ئه‌وا كاریگه‌ریه‌كه‌ی به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئێستا نه‌ده‌بوو.
گۆڕان بۆ له‌م دیداره زه‌ره‌رمه‌نده‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی چۆن ده‌ڕواننه ئه‌م دیداره‌و بۆ پێی سه‌غڵه‌تن؟
گۆڕان له‌وه‌ته‌ی كابینه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌ست به‌كاربووه، تاكه زه‌ره‌رمه‌ندبووه، چونكه ته‌نیا گۆڕانخوازان وه‌كو خۆیان ناویان لێناون نانبڕاوكراون و به‌رهه‌میش سه‌رۆكی حكومه‌ته، ئه‌م كه‌ناڵه دیدار بۆ له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا ده‌كات كه لای جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خوازراو نیه‌و كه‌سه هه‌ره دڵسۆزه‌كانیان به‌ده‌ست و له‌ژێر چه‌تری حوكمڕانی ئه‌ودا نانبڕاوكران و ئه‌ویش نه‌یتوانیوه و به‌جدیش نه‌یویستووه ئه‌و پرسه مرۆییه‌ی گۆڕانخوازان چاره‌سه‌ربكات.
گۆڕان چ سودێك له‌م دیداره ده‌بینێت، چۆن له‌م كاته‌دا ده‌چێته ناو ئه‌و یاریه ناوخۆییه‌ی یه‌كێتیه‌وه؟ بۆ خۆپارێزی له پرسێكی ئاوادا ناكات؟
Knn نه‌ده‌بوایه بینه‌رانی خۆی و گۆڕانخوازان و خه‌ڵكی سلێمانی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆی بخاته به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی بۆ ده‌بێت به‌رهه‌م ساڵح له‌م كه‌ناڵه ئه‌و قسانه بكات كه پێویست بوو له گه‌لی كوردستان و كوردساته‌وه بیانكات؟
به‌م كارانه‌ی كه‌ناڵه‌كه، هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاری جه‌ماوه‌ره‌وه، ئه‌و پرسیارانه‌ی كه هه‌رگیز گۆڕانخوازان بیریان لێنه‌كردبۆوه كه رۆژێك بێت له سه‌ركرده‌كانی گۆڕانی بكه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
