
له‌م رۆژانه‌ی رابردوو پارتی و یه‌كێتی رووی راسته‌قینه‌یان به قاسم ئاغای كۆیه ره‌شتر كرده‌وه و ده‌مامكه‌كانیان له روودا كه‌وته خواره.. هه‌ر به‌و بۆنه‌یه پارتی و یه‌كێتی كه‌وتنه خۆ بۆ تانه لێدان له بزووتنه‌وه‌ی هه‌قخوازی گۆڕان به‌ناوی منه‌وه كه گوایه من ئه‌نفالچی و جاش و كوردفرۆش بوومه و ئێستاش خاوه‌نی پله و پایه‌م له‌م بزووتنه‌وه هه‌قخوازه‌دا.. پارتی و یه‌كێتی ئه‌یانه‌وێ به لێدانی من قاسم ئاغا‌كان له‌بیر خه‌ڵكه سته‌مدیده‌كه به‌رنه‌وه و رای گشتیش هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن بۆیه لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نم ئه‌وه‌ی ئه‌یه‌وێت منیش به‌هاوشانی موسته‌شاره‌كان دادگایی بكرێم ئه‌وا لێره‌وه رای ئه‌گه‌یه‌نم ئه‌بێت یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش له‌گه‌ڵ بێت بۆ ئه‌م دادگایی كردنه چونكه به‌بێ ئه‌مری تاڵه‌بانی یه‌ك هه‌نگاوم نه‌ناوه له‌كاتی موسته‌شاریم و ته‌نانه‌ت له‌كاتی وه‌رگرتنی نۆتشوجاعه‌كانیشمدا … هه‌موو نهێنی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی موسته‌شاریم به سه‌رانی یه‌كێتیه‌وه گرێدراوه و ئه‌وان تووشی ئه‌م كاره‌یان كردم و ئه‌گه‌رچی له‌ماوه‌ی ئه‌ركه نشتمانیه‌كه‌شمدا هیچ كه‌سێكم به غه‌در نه‌كوشتووه و زوڵم و زۆریشم له‌كه‌س نه‌كردوه و خزمه‌تی نشتمانه‌كه‌مم كردووه و ئه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانم بووه به ئینسانی رامپه‌راندووه … جا ئه‌وه‌ی له‌مه به‌ده‌ر شتێكی له‌سه‌ر من هه‌یه با بفه‌رموێ سكاڵام له‌سه‌ر تۆمار بكات ئه‌گینا هه‌ركه‌سێ به ناهه‌ق و به‌بێ به‌ڵگه باسی من بكات من به یاسا به‌ره‌نگاری ده‌بمه‌وه و هه‌موو كه‌سێكیش له رابردوو و ئێستا ده‌مناسێت و ده‌زانێ من كێم … بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م روونردنه‌وه‌یه‌م نه‌شێوێنرێت و ته‌فسیری هه‌ڵه‌ی بۆ نه‌كرێت ئه‌توانن راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌ن كه ئه‌مه ئایمیله‌كه‌مه …
سه‌ركه‌وتن هه‌تا گۆڕان
گۆڕان هه‌تا سه‌ركه‌وتن
شێخ خالید مه‌حمود ئه‌حمه‌د غه‌واره
سه‌رۆكی عه‌شره‌تی غه‌واره له عیراق و ئیران
25ی تشرینی یه‌كه‌می 2010-10-25
سلێمانی/ به‌ختیاری
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
