
تایبه‌ت به کوردستان نێت:
سه‌رچاوه‌یه‌ك به کوردستان نێتی ڕاگه‌یاند ماوه‌ی چه‌ند مانگێک ده‌بێت د. به‌رهه‌م سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌و پاره به‌لێشاوه‌ی که بۆ چه‌ندین ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و ڕێکخراوی مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵه و چه‌ندانی تر ڕێژرابوو، بڕی
له‌نێو ئه‌وانه‌ده ته‌له‌فزیۆنی خاك بوو، که هێرۆخان خانمی یه‌که‌می عێراق و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی، سه‌رپه‌رشتی ده‌کات
یه‌کێك له‌هۆی ئه‌و ته‌نگه‌ژانه‌ی که‌له‌نێوان به‌رهه‌م و هێرۆدایه، بڕین ئه‌م بوجه‌یه‌یه، که د. به‌رهه‌م به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی بڕیویه‌تی، به‌هۆی ئه‌وه‌وه تاکو ئێستا نه‌زانراوه ئه‌م ته‌له‌فیزۆنه حیزبییه یان ئه‌هلی یان چ ڕێڕه‌وێکی هه‌یه.
هه‌روه‌ها له‌کاتی دروستکردنی بیناکه‌یدا هێرۆ خان پاره‌یه‌کی زۆری له حکومه‌ت قه‌رزکردووه، و پێوسیت بووه به‌گوێره‌ی ئه‌قسات بیگێڕێته‌وه بۆ حکومه‌ت، به‌ڵام ته‌نها دینارێکیش چییه نه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه، بۆیه حکومه‌ت بڕیاری داوه ده‌ستبه‌سه‌ر بیناکه‌شدا بگرێت.
شایه‌نی وتنه حکومه‌ت مانگانه نزیکه‌ت 700000 حه‌وسه‌د هه‌زار دۆلار بۆ کوردسات و نزیکه‌ی 250000 دوسه‌دوپه‌نجاهه‌زار دۆلاریش بۆ گه‌لی کوردستان ته‌رخانکردووه.
