ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 26-12-2010 به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس وتارێكی له پێگه‌ی ئاكانیووز بڵاوكرده‌وه له ژێر ناونیشانی (به‌رگریی له فه‌رهاد پیرباڵ) كه به بیانووی به‌رگری كردن له پیرباڵ باس له شه‌ڕێك ده‌كات به قسه‌ی ئه‌و له نێوان مه‌لایان و ڕۆشنبیراندا سه‌ر هه‌ڵده‌دات.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی: وتاره‌كه‌ی به‌دران حه‌بیب نوسینێكی بێ ویژدانانه‌یه
به‌دران حه‌بیب له بابه‌ته‌كه‌یدا هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر مه‌لاو مزگه‌وت و وه‌زیری ئه‌وقاف و مێژووی ئیسلام و موسوڵمانان جارێك مه‌لا به بڵاوكه‌ره‌وه‌ی بیری زۆر بۆگه‌ن تۆمه‌ت بار ده‌كات و جارێكیش به په‌ڕپوت و دابڕاو له ژیان ناوزه‌دی ده‌كات جارێكیش به خوازیاری زه‌وتكردنی مافی ئافره‌ت له قه‌ڵه‌میان ده‌دات.
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان مامۆستا مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان سه‌باره‌ت به‌و نوسینه وتی: " به بێ هیچ پێچ و په‌نایه‌ك نوسینێكی بێ ویژدانانه‌یه له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ تاكه چینێك كه ته‌نها قسه‌ی خێر ده‌كه‌ن مامۆستایانی ئاینیه و مامۆستایانی ئاینیش هیچ كاتێك له جه‌نگو سه‌نگه‌ردا نین له گه‌ڵ ڕۆشنبیراندا جاری به‌كارهێنانی ئه‌و زاراوه‌یه جێی تێبینیه ئێمه چه‌ندین جار ڕامانگه‌یاندووه و ئیشی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین چونكه مامۆستایان و ڕۆشنبیران جیانین له یه‌ك به‌ڵكو مامۆستایانیش به‌شێكن له ڕۆشنبیران ده‌كرێت بڵێین جورێك له به‌رنگاربوونه‌وه هه‌یه له نێوان مامۆستایان و هه‌ندێك له نوسه‌ران نه‌ك ڕۆشنبیران".
له به‌شێكیتری قسه‌كانیدا به‌ریوه‌به‌ری راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان وتی:" ئه‌بێت هه‌موو لایه‌ك بیزانن مامۆستایانی ئاینی قه‌ت ده‌ست پێشخه‌ر نه‌بوونه به‌ڵكوو هه‌میشه له به‌رگریدا بوونه ئه‌وه ئه‌و هه‌نده نوسه‌رن هێرشیان كردۆته سه‌ر پیرۆزیه‌كان سوكایه‌تیان كردوه به ئاین ئیتر بۆ گله‌یی له مامۆستایان بكرێت باشه به‌رگریی له پیرۆزیه‌كان نه‌كه‌ن ئیتر چی بكه‌ن خۆ ئه‌بێت مینبه‌ره‌كان به جێ بهێڵن ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵیم ئه‌م شێوازی نوسینه خۆ دزینه‌وه‌یه ئه‌گینا گه‌ر قسه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر مامۆستایه‌ك ئه‌بێت دیاری بكات ئه‌گینا باس له هه‌موو مامۆستایان یان هه‌ندێكیان بێ دیاریی كردن په‌یامێكی ترسناكی تێدایه هه‌ڵگیرسانی فیتنه‌یه چاندنی دووبه‌ره‌كیه ئێمه ئه‌بێت له بری ئه‌وه‌ی هه‌وڵی له‌یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌به‌ین بێین بڵێن نابێت ڕۆشنبیران كۆڵبده‌ن ئه‌بێت بجه‌نگن خه‌بات بكه‌ن به‌ڕاستی من ئه‌م قسه‌یه جیای ناكه‌مه‌وه له‌و وتارانه‌ی كه جه‌نگی ناوخۆیان خۆش ده‌كرد به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڕێزه‌و هاوشێوه‌كانی خاوه‌نی فكره‌یه‌كن له مێژه‌وه خه‌ونی پێوه ده‌بینن ئێستا هه‌ست ده‌كه‌ن مامۆستایانی ئاینی وشیارن وه‌ك جاران نیه كه كتێبیان بڵاوده‌كرده‌وه شیعر، بابه‌تیان ده‌نوسی به‌ڵكو مامۆستایان له مه‌یدانه‌كه‌دان و‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه به به‌ڵگه‌ی مه‌نتقی و ئه‌و خه‌ونه‌ی كه له وڵاتانی دوره‌وه هێنایان به سه‌ر واقعی موسوڵمانی كورده‌واریدا بیسه‌پێنن پوكایه‌وه بۆیه ئاوا هاواریان لێ هه‌ڵساوه. "
لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان: ئه‌و نوسینه ته‌شهیره و دژی پره‌نسیپه ڕۆژنامه‌وانییه‌كانه
نوسینه‌كه‌ی به‌دران حه‌بیب چه‌ندین ته‌شهیری به مه‌لا و مزگه‌وت و پیرۆزییه ئیسلامییه‌كان تێدایه، له‌و باره‌یه‌وه ئارام قادر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان وتی:" به رای من ئه‌و نوسینه خزمه‌تی ئه‌زموونی سیاسی ناكات و ده‌بێتـه هۆی ئالۆزكردنی بارودۆخی سیاسی چونكه سنووری به‌زاندنی تێدایه، به‌رامبه‌ر یه‌كیتی زانایان و مامۆستایانی ئایینی كه توێژێكی كاریگه‌رن له ڕابردوو و ئێستادا و پێشڕه‌وی چاره‌سه‌ری كێشه كۆمه‌لایه‌تی و شۆڕشه‌كان بوون، هه‌روه‌ها له دیموكراسیدا ئازادای ڕاده‌ربڕین هه‌یه، مامۆستایانی ئاینیش مافی خۆیانه له‌سه‌ر هه‌ر شتێك كه تێبینی و ڕه‌خنه‌ی خۆیان هه‌بێت و بیخه‌نه‌ڕوو، به تایبه‌ت پڕۆژه یاسا و بڕگه یاساییه‌كانی په‌رله‌مان كه په‌یوه‌ستن به ژیانی خه‌ڵكه‌وه".
له به‌شێكیتری قسه‌كانیدا ئارام قادر وتی:" به‌دران له‌م نوسینه‌یدا ته‌شهیری كردووه به موقه‌ده‌سات و پیرۆزییه‌كانی خه‌ڵك كه ئه‌وه‌ش دژی پره‌نسیپه ڕۆژنامه‌وانییه‌كانه، چونكه ڕاسته پێویسته ڕه‌خنه هه‌بێت و ئازادی نوسین هه‌بێت به‌ڵام دیاره ئه‌وه‌ش له ڕووی یاساییه‌وه سنوور و چوارچێوه‌ی خۆی هه‌یه و پێویسته له‌به‌رچاو بگیردرێت".
كۆمه‌ڵی ئیسلامی: ئه‌و نوسینه یاسای ڕۆژنامه‌نوسی پێشێل كردووه
به‌دران له‌و وتاره‌یدا كه كۆمه‌ڵگای دابه‌شكردووه بۆ مه‌لاكان و ڕۆشنبیران وه‌ك بڵێی مه‌لاكان ته‌نها مه‌لابن و ڕۆشنبیر نه‌بن په‌لاماری وه‌زیری ئه‌وقاف ده‌دات و به نوێنه‌ری هزری كۆن وێنای ده‌كات، هه‌ر به‌مه‌شوه نه‌ه‌ستاوه و له هێرشه‌كه‌یدا سنوری مه‌لاو وه‌زیری ئه‌وقاف و موسوڵمانانی به‌زاندووه و ده‌می گه‌یاندوه به ئاینی 97% خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌و له بڕگه‌ی پێش كۆتایی وتاره‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ئیسلام نوسیوێتی بیری تۆز له‌سه‌ر نیشتوی هه‌زار و ئه‌وه‌نده ساڵه.
له‌و باره‌یه‌وه موحه‌مه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌م هێرشانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاراس ده‌ڵێت: " له‌و نوسینه یاسای ڕۆژنامه‌نوسی پێشێل كردووه به‌تایبه‌ت ماده‌ی نۆیه‌م كه تیایدا هاتووه ڕۆنامه‌نوس و سه‌رنووسه‌ر به بڕێك پاره غه‌رامه دكرێن له كاتێكدا سه‌رپێچی یه‌كێك له‌م خاڵانه بكه‌ن: چاندنی تۆوی ڕق و كینه ترازاندنی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵ، سوكایه‌تی كردن به بیر‌و باوه‌ڕو ڕێوسمه ئاینییه‌كان، سوكایه‌تیكردن به سیمبول و پیرۆزیی هه‌ر ئایین و ئاینزایه‌ك و له‌كه‌دار كردنیان بۆیه من پێم وایه داواكاری گشتی یان یه‌كێتی زانایان یان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌توانن داوای له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن و من دڵنیان هه‌م كاك به‌دران یان هه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌ك كه ئه‌م بابه‌ته‌ی بڵاوكردبێته‌وه به پێی یاسای ڕۆژنامه‌نوسی ئه‌بێت سزا بدرێت و ئێمه‌ش وه‌كو كۆمه‌ڵی ئیسلامی دژی هه‌ر پێشێلكاریه‌كین كه به‌رانبه‌ر به مامۆستایان یان وه‌زیری ئه‌وقاف یان هه‌ر توێژێكی به‌ڕێزی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ئه‌نجام بدرێت. "
یه‌كگرتووی ئیسلامی: وه‌زیری ئه‌وقاف ئه‌بێت هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت
به‌دران له نوسینه‌كه‌یدا هێرشی تونده ده‌كاته سه‌ر مێژووی ئیسلامی و مه‌لاكان به نه‌فام و گێل ده‌زانێت، ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كگرتووی ئیسلامی‌یش عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز سه‌رۆكی كوتله‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان وتی: " ئه‌م جۆره وتارانه و هاوشێوه‌كانیان كه به‌داخه‌وه ناوه ناوه له كوردستاندا بڵاو ده‌بنه‌وه من وا ده‌زانم جۆرێكه له ئیفلاس و پێ نه‌مان بۆ خاوه‌نه‌كانیان وه‌گه‌رنا هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت كه مه‌لا به‌شێكن له توێژه هه‌ره به‌خزمه‌ته‌كانی كوردستان و هه‌ڵسوڕێنه‌ری زۆربه‌ی شۆڕشه‌كانی كورد بوون مه‌لا پێشه‌نگی ئه‌ماره‌ته‌كانی كورد بوون تاكه كۆماره‌كه‌ی كورد پێشه‌واكه‌ی مه‌لا بوو بۆیه قسه وتن به مه‌لا بێ ئه‌مه‌كیه‌كی زۆره".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی كوتله‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی وتی: "من وا ده‌زانم مه‌لا بیری سواوی پێ نیه، به‌ڵكو زانایانی ئایینی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ئاینه ده‌كه‌ن كه زۆرینه‌ی ڕه‌های خه‌ڵكی كوردستان په‌یڕه‌ویی لێ ده‌كه‌ن به‌ڵكو بیری نامۆ لای ئه‌وانه‌یه كه كاڵای وڵاتان و كلتوری نه‌خواردوو به كۆمه‌ڵگای كورده‌واری دێننه كوردستانه‌وه یان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن من وا ده‌زانم شتێك به ناوی شه‌ڕی و مه‌لاو ڕۆشنبیران له كوردستان نیه به‌شێكی زۆر له ڕۆشنبیران مه‌لان و توێژێكی ڕۆشنبیرانیش دراساتی ئیسلامی و زانسته دینیه‌كانیان خوێندووه.
له دوایشدا ده‌ڵیم هه‌ركه‌س ڕه‌خنه له ئیسلام یان هه‌ر ئاینزایه‌ك یان ئایدۆلۆژیایه‌ك ده‌گرێت ئازاده به‌ڵام ڕه‌خنه ئه‌بێت واقعی بێت زانستی بێت بنیاتنه‌ر بێت ئه‌بێت نموونه بهێنینه‌وه چه‌ند مه‌لا له كوردستان وایه كه ئه‌و به‌ڕێزه وێنایان ده‌كات چه‌ند ئافره‌ت له كوردستان له سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتنی خه‌ڵك له ئیسلام چه‌وسێنراوه‌ته‌وه وه پێچه‌وانه‌كه‌شی چۆنه بۆ ناچن له دادگاكان ئه‌و نمونانه‌مان بۆ بێننه‌وه بزانین ڕێژه‌ی ته‌ڵاق له كام له خێزانه‌كاندا زۆره توند‌و تیژی كام جۆر له پیاوه‌كان تاكه‌كان ده‌یكه‌ن به‌رانبه‌ر به ژنان سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستیش دوو به‌شه ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به ته‌شهیر به ئه‌شخاسه‌وه ئه‌وا ئه‌و به‌ڕێزانه خۆیان به‌ر پرسن قبوڵی ئه‌وه ده‌كه‌ن یان نا كه‌سێكی وه‌كو به‌ڕێز وه‌زیری ئه‌وقاف كه به نوێنه‌ری هزری كۆن ناوزه‌د كراوه ئه‌وه خۆی ئه‌بێت هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت ئایا به‌رگریی ده‌كات له خۆی، سه‌باره‌ت به هزری كۆنیش كه مه‌به‌ستی ئیسلامه‌و ئاینی زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه ئه‌وه ئه‌بێت دادوه‌ره گشتیه‌كان قسه‌ی له سه‌ر بكه‌ن و له به‌ر ئه‌وه من پێم وایه ئه‌م بابه‌ته دوو بوعدی هه‌یه بوعدێكی گشتی كه ئه‌بێتبه‌ڕاستی قسه‌ی له سه‌ر بكرێت وه ئه‌و به‌ڕێزه ئه‌بێت یان پۆزش بهێنێته‌وه یان داواكاره گشتیه‌كان قسه‌ی له سه‌ر بكه‌ن وه بوعدێكیشی شه‌خسیه كه تاك تاكی مه‌لاكان و خودی وه‌زیریش ده‌گرێته‌وه حه‌ق وایه به ده‌نگ بێن و ئێمه‌ش پشتگیریی هه‌ر وه‌ده‌نگ هاتنێكیان ده‌كه‌ین بۆ وه‌رگرتنی ئیستحقاقی مه‌عنه‌ویان. "
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی: پێویسته داواكاری گشتی ڕێگه له پێشێلكردنی موقه‌ده‌سات بگرێت
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاراس له نوسینه‌كیدا ده‌ڵێت ئه‌و شه‌ڕه ڕۆشنبیران نایخوازن و مه‌لایه‌ل ڕایده‌گه‌ینن و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و هه‌موو جار له بڵندوێژی مزگه‌وته‌وه ده‌نگیان لێوه دێت و ڕۆشنبیران به گاور و له دین وه‌رگه‌ڕاو له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و خوێنیان حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د وه‌رتی سه‌رۆكی لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی ئه‌و نوسینه‌وه ده‌ڵێت:" ئه‌و براده‌ره له‌و نوسینه خۆی ناساندووه كه هه‌ڵگری بیر‌و دیدێكه به‌رانبه‌ری پێ قبوڵ نیه ئه‌و له لایه‌كه‌وه باسی ڕۆشنبیریی و پێشكه‌وتن ده‌كات به‌ڵام خۆی له گه‌ڵ پێشكه‌وتن و دیموكراتیی و فره‌یدا نایه‌ته‌وه دیاره ئه‌و له وڵاتێك ده‌ژیی زۆرینه‌ی موسوڵمانه ئه‌ویان پێ قبوڵه به‌ڵام ئه‌و ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی پێ قبوڵ ناكرێت ئه‌مه له لایه‌ك له لایه‌كیتره‌وه به پێی یاسای ڕۆژنامه‌نوسان به پێی ده‌ستوری عێراق كوردستان هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی كاری پێده‌كرێت له‌م وڵاته ئه‌مه‌ی له‌م نوسینه كراوه پێشێلكارییه بۆیه من پێم وایه ئه‌مه ئه‌ركی داواكاری گشتیه داوا كه ڕێگه نه‌دات به‌و كه‌سانه كه به ناوی ڕۆشنبیره‌وه كوردستان دابه‌ش بكه‌ن بۆ دوو به‌ره‌ی خۆیان ڕۆشنبیر و ئه‌وانی دی ناڕۆشنبیر و پێشێلی موقه‌ده‌سات بكه‌ن به‌ڵكوو داوایان له دژ تۆمار بكات.
جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یوه‌ندیمان به كامیلی حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیه‌وه كرد كه زۆربه‌ی نوسینه‌كه ته‌شهیره به وه‌زیری ئه‌وقاف و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌ڵام جه‌نابیان ئاماده نه‌بوون لێدوان بده‌ن
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
