به‌رله سه‌د سالێك تاكو چڵ سالێك له‌مه‌و به‌ر گه‌وره‌ترین غه‌می ڕۆشنبیرام و شاعیران و نووسه‌رانی كورد ئه‌وه‌بوو كه‌وا كورد ناخوێنإ، بۆیه وا له كاروانی دونیای پێشكه‌وتن دواكه‌وتووه. هه‌ر ئه‌م هۆكاری نه‌زانین و نه‌خوێنده‌واریه‌شه وایلێكردوه كه‌وا به‌هیچ ئامانجێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌م نه‌گات و نه‌بێته خاوه‌نی كیانی سه‌ربه‌خۆ. تاكو منوه‌رانی كورد به‌سته‌له‌كی عیلمی شه‌یتان و كافربوونیان له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی كۆمه‌لی كورده‌واری شكاند، ته‌مه‌نی ئه‌وانیش ته‌واو بوو. ئیتر غه‌می خوێندنی كچان هاته گۆڕإ ئه‌ویش خه‌بات و ماندوو بونێكی زۆری ویست. ڕۆژگارێك خوێنده‌وارێكی خاوه‌ن بڕوانامه له بنه‌ماله‌یه‌ك نیشانه‌ی ڕه‌مزی ئه‌و بنه‌ماله‌یه بوو. به‌لام ده‌بإ شایه‌دیه‌كی به‌حه‌قیش بده‌ین خوێنده‌وار و بڕوانامه‌داری ڕۆژگاری زوو به‌مانای ووشه خه‌ڵكێكی ووشیار و خوێنده‌وار بوو. ئێستا له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو شاروشارۆچكه‌یه‌ك زانكۆ و په‌یمانگا كراوه‌ته‌وه. مه‌جالی یه‌كجار زۆر هه‌یه كه‌وا ئه‌و گه‌نجه‌ی ده‌یه‌وإ بخوێنإ سه‌ربه‌سته له‌چ ڕشته و بوارێك ده‌خوێنإ. به‌ربه‌ست و كۆسپ زۆر كه‌مه. حكومه‌ت هاوكاری زۆر باشی خوێندكار ده‌كات. بۆیه زانكۆ و په‌یمانگاكانمان مشت بوونه له خوێندكار هه‌روه‌ها خوێندنی باڵاش بإ حیساب كادری كوردی پێگه‌یاندوه. ڕۆژبه‌ڕۆژ ئه‌وه‌ی له خوێندنیش دواكه‌وتووه ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر خوێندن هه‌ولی به‌ده‌ست هێنانی بڕوانامه ده‌دات. به‌لام به‌هه‌ق ده‌بإ ئه‌و شایه‌دیه بده‌ین كه‌وا ده‌رچووانی ئه‌م ڕۆژگاره یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی زانست و مه‌عریفه‌ی خوێنده‌وارانی جارانیان پێ نیه. به‌داخه‌وه ئاستی ووشیاری و مه‌عریفی خوێنكار و مامۆستای ئه‌م چه‌رخه زۆر له‌خواره‌وه‌یه. ئه‌وه‌ندی ئێستاش هۆكار بۆ خوێندن بۆ بڕوانامه‌ی دامه‌زراندنه. ئه‌وه‌نده بۆ گه‌شه‌ی مرۆیی و پێگه‌یشتن و تێگه‌یشتنی تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ل نیه. هه‌رچی خوێنكاری ته‌مبه‌ل و خاوه‌ن نمره‌ی كه‌مه ده‌یه‌وإ به‌بإ هیچ سلمینه‌وه‌یه‌ك بچإ له‌به‌رزترین كۆلیژ ده‌وام بكات. به‌بإ ئه‌وه‌ی ئاماده سازی ته‌واوی هه‌بإ بۆ تێگه‌یشتن و سه‌ركه‌وتن له زانسته‌كه. ماوه‌ی سالێكه وه‌زیرێكی تازه بابه‌ت له خوێندنی باڵا ده‌یه‌وإ سیسته‌می خوێندن بگۆڕإ و پێشی بخات و ئاستی زانستی به‌رز بكاته‌وه و له‌گه‌ل جیهانی سه‌رده‌م بیگونجێنإ. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌م وه‌زیره كارێكی باشه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و مه‌عریفی دانیشگاكانمان. هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌ی جۆرێك له‌سه‌ربه‌خۆیی زانكۆكانمان له‌ده‌ست كاری و ده‌ست تێوه‌ردانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌جۆرێك له جۆره‌كان سیاسه‌تی ڕازیكردن بۆ كه‌سانی فاشل له خوێندن ده‌گرنه‌به‌ر. بۆیه له‌سه‌ر هه‌موو تاكێكی كوردستان پێویسته ئه‌مڕۆ پشتگیری له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و مه‌عریفی زانكركانمان بكه‌ینه‌وه. نه‌وه‌ك ته‌نها بڕوانامه‌ی زل له‌گیرفانی ڕۆله‌كانمان بنرإ به‌بإ ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی به‌سود له مێشكیان هه‌بإ بۆ ئه‌م ولاته. ئێمه ئێستا كێشه‌ی چوونه به‌ر خوێندنی منداڵانمان نه‌ماوه. به‌لكو كێشه‌ی گه‌شه‌ی زانستی و مه‌عریفیمان هه‌یه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
