
ئیمڕۆ له درێژه‌ی هه‌وڵی كه‌مپینی (ئێستا خوێندن به زمانی كوردی له باكوور، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای كوردستان) تا رۆژی مانگرتنی گشتی له 1/12/2010، عه‌مید (وه‌لید كه‌مال محمود) و مامۆستاكان و سه‌دان فێرخوازی كچ و كوڕی شاری خانه‌قین له ئاماده‌یی په‌یمانگه‌ی وه‌رزش وه‌ك ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی هاوپشتی، به ده‌ست و مه‌چه‌كی ئاشتیخواز‌و ویژدانێكی مرۆیی باڵابه‌رز، قه‌ڵه‌می مه‌عریفه‌ت و زانستیان له‌پێناو مافی خوێندن به زمانی كوردی له باكوور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای كوردستان، به‌رزڕاگرت.
سه‌ره‌تا عه‌مید وه‌لید له‌باره‌ی كه‌مپینه‌كه‌وه، وتی: ئه‌ركی هه‌ر یه‌كێك له ئێمه ئه‌وه‌یه به هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه كار بۆ گه‌یشتن به مافی خوێندن به زمانی دایك بكه‌ین له‌و سێ به‌شه.
سه‌باره‌ت به‌كاری راگه‌یاندنه‌كان بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵه‌كانی كه‌مپینه‌كه به رای گشتی كوردستان، مامۆستا باسل یه‌حیا، وتی: كه‌مپینه‌كه به كارێكی زۆر گه‌وره‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتووه‌و له راستیدا ده‌بێ هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به په‌رۆشییه‌وه پێشوازی لێ بكه‌ن، بۆ نموونه مێزگرد بۆ پسپۆڕان، سیاسه‌تمه‌داران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی رێكبخه‌ن و له‌باره‌ی شێواز‌و هه‌وڵی گه‌یشتن به‌م مافه به‌م بده‌نه به‌ر باس و لێدوان و حزب و لایه‌نه‌كان به خۆیان بانگه‌واز بۆ رۆژی مانگرتنی گشتی رۆژی1/12/2010 بنووسن و بڵاوبكه‌ن.
مامۆستا نه‌جم (هه‌ڵسوڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان) وتی: ئێمه ئاماده‌ین به خۆشحاڵییه‌وه كار بۆ كه‌مپین و سه‌رخستنی هه‌وڵه‌كانی بكه‌ین.
هه‌روا بانزینفرۆش، نانه‌وا، خاوه‌ن دوكان، خواستی دامه‌زراندنی قوتابخانه به زمانی كوردی به قه‌ڵه‌م پیشان هه‌ر سێ حكومه‌ته‌كانی توركیا، سوریا و ئێران پیشاندا و ئه‌م جاره‌یان قوتابییه‌كانی (ئه‌ركه‌وازی) زمانیان بۆ ئه‌و سێ حكومه‌ته، درێژكرد!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
