به‌یاننامه‌یه‌ک له‌ گردبوونه‌وه‌ی مافپه‌روه‌رانی سه‌ربه‌خۆوه‌

     بسم الله الرحمن الرحيم

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان

ئێمه‌ وه‌ک ئه‌ندامانی گردبوونه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی به‌رگریکردن له‌ مافه‌کانی مرۆڤ و ده‌سته‌ی راوێژکاری نێوده‌وڵه‌تی، که‌ بریتیین له‌ دوازده‌ هه‌زار پارێزه‌ر و مافپه‌روه‌ری ئێراقی، ئه‌رکدارین به‌ به‌رگریکردن له‌ به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و مافه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی کوردان له‌ تورکیا، به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێک هه‌واڵمان له‌ناو تورکیاوه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌کان ده‌بیستین که‌ به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی و ره‌شبگیرانه‌ و به‌بیانووی نایاساییانه‌وه‌ خه‌ڵک ده‌ستگیر ده‌کرێن، که‌ ئه‌مه‌ش پێشێلکردنی پره‌نسیپی مافه‌کانی مرۆڤه‌، که‌ له خودی ‌ده‌ستووری تورکیا و به‌ڵگه‌نامه‌ و په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بڕیاریان له‌سه‌ر داوه‌. مسۆگه‌ر ده‌ستگیرکردنی سیاسه‌تمه‌داران و شاره‌داران و رۆشنبیران و رۆژنامه‌وانانی قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستی ئازادیخواز پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێسا ده‌ستووری و دیموکراتییانه‌یه‌ که‌ گه‌لی تورکیا له‌پێناو گه‌یشتن به‌ کاروانی گه‌لانی شارستان، بڕیاری له‌سه‌ر داوه‌. لێره‌وه‌ گردبوونه‌وه‌که‌مان بانگه‌وازی له‌ حکومه‌تی تورکیا ده‌کات که‌ په‌یوه‌ست بێت به‌ جێبه‌جێکردنی پێوانه‌ ده‌ستوورییه‌کانه‌وه‌، که‌ مافی به‌رگری له‌خۆکردن مسۆگه‌ر ده‌کات،‌ به‌شێوه‌یه‌ک که‌ بگونجێت له‌گه‌ڵ نۆرمه‌کانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و جاڕنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ واژۆکراو له‌ ڤییه‌ننا ساڵی 1948 که‌ حکومه‌تی تورکیاش ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ی واژۆ کردووه‌. بۆیه‌ له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ پێویسته‌ تۆمه‌تبار به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا به‌و زمانه‌ی که‌وا ده‌توانێت بێتاوانی خۆی بسه‌لمێنیت، ‌به‌رگری له‌خۆی بکات. ئه‌مه‌ هیچ راست نییه‌ که‌ مافی زمانی که‌سێک زه‌وتبکرێت، به‌تایبه‌تی که‌ نه‌توانێت به‌ زمانێکی تر به‌رگری له‌خۆی بکات. ئێمه‌ له‌و باوه‌ڕه‌ داین که‌ سه‌رانی ئاقڵمه‌ندی تورکیا به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و به‌دوور له‌و روانینه‌ به‌رته‌سکه‌ی که‌وا که‌سانی بڕیاربه‌ده‌ستیان گه‌مارۆ داوه‌، هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن، چونکه‌ وه‌رگرتنی بڕیاره‌ ستارتیژییه‌کان له‌ پێواژۆی ئه‌و ململانێیه‌دا پێویستی به‌ دانایی و حیکمه‌ت هه‌یه.

په‌نا به‌خوا

پارێزه‌ر

سوفیان عه‌باس

سه‌رۆکی گردبوونه‌وه‌ و ده‌سته‌ی راوێژکاری نێوده‌وڵه‌تی

           8/11/2010

 

بيان صادر عن تجمع الحقوقيين المستقلين

 نحن أعضاء تجمع الحقوقيين المستقلين للدفاع عن حقوق الإنسان والهيئة الاستشارية الدولية البالغ عددنا أثنى عشرة ألف محامي وحقوقي عراقي المكلفة في الدفاع عن السيد عبد الله أوجلان والحقوق الأساسية للمواطنين الأكراد في تركيا ، تلقينا ببالغ الأسف الأنباء المتواترة إعلاميا من داخل تركيا بشأن الاعتقالات العشوائية تحت حجج غير قانونية والتي تنتهك حقوق الإنسان المقررة على وفق المبادئ الدستورية التركية وكذلك أقرتها المواثيق والمعاهدات الدولية حيث طالت الاعتقالات السياسيين ومدراء البلديات ومثقفين وأصحاب الأقلام الحرة من الصحفيين والإعلاميين خلافا للقواعد الدستورية والديمقراطية التي اقرها الشعب التركي بغية المواصلة مع الشعوب الحضارية ، إن تجمعنا إذ يناشد الحكومة التركية بضرورة تنفيذ المعايير الدستورية في حق الدفاع بالوسائل التي تتماشى مع الثوابت الملزمة في القانون الدولي والإعلان العالمي لحقوق الإنسان الموقع في فينا عام 1948 وان الحكومة التركية قد صادقت على هذه المعاهدة . لذا من الواجب قانونا ان يدافع المتهم عن نفسه أمام السلطات القضائية بالطرق كافة من حيث اللغة التي يستطيع من خلالها إثبات براءته وليس صحيحا مصادرة الحقوق اللغوية إذا كان المتهم لا يجيد لغة أخرى في الدفاع عن نفسه . نحن واثقون من ان القيادة التركية الرشيدة سوف تعمل بما يخدم المصالح الكلية للشعب بمعزل عن الرؤى الضيقة ربما تحيط ببعض رجالات مصدر القرار حاليا لان عملية الصراع بحاجة الى توظيف الحكمة في أي من القرارات الإستراتيجية .

   ومن الله التوفيق

            المحامي

           سفيان عباس

         رئيس التجمع والهيئة الاستشارية الدولية

           8/11/2010

صورة منه

مكتب فخامة رجب طيب اردكوان رئيس الوزراء التركي

وكالة رويتر للإنباء

وكالة الإنباء الفرنسية

 

میوانانی سەر خەت

We have 360 guests and no members online