
ئیمه داوای سه‌ره‌تاییترین مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین: له قوتابخانه‌ی كوردی فێری نووسین و خوێندن ببین. ئه‌م داوایه له‌لای ته‌واوی وه‌ڵاتان و گه‌لانی دونیا بووه به به‌شتێك له رابردوو، ته‌نها له 3به‌شی كوردستان نه‌بێت، چونكه حكومه‌ته‌كانی توركیا، ئیران و سوریا به زه‌بری چه‌ك ئه‌م مافه له ئێمه زه‌وتكردووه كه هاوكات دژ به ساده‌ترین مافی مرۆڤ و پره‌نسیپه دیموكراسییه‌كانه.
ئه‌م بێویژدانییه، شێواندن، سووكایه‌تیپێكردن و رسواكردنی مرۆڤی كوردی لێكه‌وتۆته‌وه. ئێمه وه‌ك مرۆڤ و گه‌لێكی ده‌یان ملیونی، ئێمه چیتر ئه‌م زوڵمه مێژووییه كه به‌ری ئه‌قڵ و ده‌سه‌ڵاتی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی و دژه مرۆییه، قبووڵ ناكه‌ین و له‌به‌رچاوی هه‌موو رای گشتی دنیا و ده‌زگا نیونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی شارستانی، هاوچه‌رخ و ئاشتیانه، رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه.
ئایا ئه‌حمه‌دی نه‌جاد، عه‌بدوڵڵا گویل و به‌شار ئه‌سه‌د قبووڵ ده‌كه‌ن یه‌كێك رێگری له منداڵه‌كانیان بكات و نه‌هێڵێت له قوتابخانه به زمانی دایكیان بخوێنن؟!
بێگومان له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن نه‌خێر!
ئێمه‌ش پاش سه‌دان ساڵ ده‌مانه‌وێت له‌سه‌رتاپای كوردستان پێتان بڵێین: نه‌خێر و ئیدی به‌سه!
منداڵه ره‌شورووته‌كانمان له شار‌و گوند‌و چیا و ده‌شته‌كانمانه‌وه ده‌بێ ئه‌قڵ پیشانی سه‌رۆك حكومه‌ته‌كانی ئه‌و سێ وه‌ڵاتانه بده‌ن!
منداڵه‌كانی ئامه‌د، مه‌هاباد، قامشلی، دێرسیم، سنه، حه‌سه‌كه و بانه و قه‌سری شیرین و شنۆ و نه‌غه‌ده‌و ئیلام!
زیندانییه سیاسیه‌كان،
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی!
ژنان و دایكان!
نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌نده‌كان
حزب و پارته سیاسییه‌كان!
بۆ ئه‌وه‌ی:
- قه‌ده‌غه‌كردنی قوتابخانه‌ی كوردی بكه‌ین به رابردوو و به به‌شێك له حیكایه قیزه‌وه‌نه‌كانی ناو كتێبه مێژووییه‌كان،
- ئه‌م شه‌رمه‌زارییه له ناوچه‌وانمان بسڕینه‌وه،
- مافی یه‌كسانی له‌گه‌ل گه‌لانی تری دنیا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین،
مانگرتنی گشتی فێرخوازن (خوێندكاران و قوتابیان) له رۆژی1/12/2010به‌رپاده‌كه‌ین!
بۆ پێشه‌وه!
كه‌مپینی (ئێستا قوتابخانه به زمانی كوردی له باكوور، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا بێته دامه‌زراند)
12/11/2010
سه‌لام عه‌بدوڵلا ٠٧٧٠٠٥٩٥٥٨٣
سالار سۆفی 00358405335376، 00358942890896
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
