هه‌رچه‌نده چوارده‌ورمان به ڕێ بۆ خۆشكه‌ران و پشتیوانی لێكه‌رانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه‌ی ئه‌لقاعیده هاتووه‌ته ته‌نین و چنین به‌ڵام ئه‌م رێكخراوه بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌ست و به‌ری واڵا نییه و كۆسپی زۆر له رێدایه. شاعیر گوته‌نی تا ئێسته "ده‌ست و پای سست و سه‌قه‌ته" له ئاستیدا و ناتوانێ زه‌فه‌ری پێ ببا. ئه‌م بێ ده‌ستییه‌ی ئه‌لقاعیده، هه‌ر ته‌نیا بۆ كارامه‌ییی داووده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی كوردستان ناگه‌ڕێته‌وه، كه بێگومان زۆر كارامه و چه‌له‌نگن له بواری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا و له‌لای خه‌ڵكی كوردستان له دڵه‌وه جێی پێ‌زانین و سوپاسن، ئه‌م بێ ده‌ستی و سستییه‌ی ئه‌و رێكخراوه سه‌ركێشه نێوده‌وڵه‌تییه له كوردستان بۆ ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه كه زه‌ویی به‌پیت له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا بۆ شینبوونی بیری لاملیی ئاینی و توندڕۆیی ساز نه‌بووه و نه‌لواوه.
ئه‌مه تا ئێره باشه، به‌ڵام تاسه‌ر پاراستنی دۆخه‌كه ئاسان نییه به‌تایبه‌تیش كه هه‌وڵی بێ وچان هه‌یه بۆ گۆڕینی. رۆژانه ئاخاوتن و هه‌ڵسوكه‌وتی زۆران ده‌بیستین و ده‌بینین كه له بیری ئه‌لقاعیده‌وه ئاو ده‌خۆنه‌وه. هه‌ندێك له رێكخراوه ئیسلامییه‌كان و مه‌لایه‌كانیش له‌گه‌ڵیاندا، ده‌یانه‌وێ هه‌ژاریی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له بیری ده‌مارگیراویی ئاینی، به‌گه‌وره‌كردنه‌وه‌ی شتی بچووك پڕ بكه‌نه‌وه و سازی بده‌ن نه‌بادا كورد وه‌ك گه‌لێكی موسڵمان "له‌م شانازییه"ی حه‌ز و خولیا بۆ خوێنڕێژی، له گه‌لانی تری موسڵمان به‌جێ بمێنێ. زۆرجاریش ئه‌مانه كه ده‌بینن كه‌موكورتی له كوردستان نییه تا هه‌رای له‌سه‌ر بنێنه‌وه، په‌نا بۆ هه‌ڵبه‌ستنی رووداو ده‌به‌ن. بۆ نموونه ئه‌و گێچه‌ڵه‌ی ماوه‌یه‌كه به‌قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییی ده‌كه‌ن گوایه ئینجیلی تێدا هاتووه‌ته دیتن یان خوێندنه‌وه.
"نه‌هله جه‌رجیس"م بینی، خاتوونێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی میدیایه له هه‌ولێر، ماوه‌ی سێ حه‌وتوو زیاتره له دڵه‌ڕاوكه و ترس‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌با له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیتیحادی مه‌لایه‌كان چه‌ندان راگه‌یاندنی ده‌ركردووه ده‌ڵێ له قوتابخانه‌كه‌یه‌دا ده‌رسی ئاینی مه‌سیحی هه‌یه، یان ده‌ڵێن ئینجیل به‌منداڵان ده‌ڵێنه‌وه. هه‌رچه‌نده به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانه تایبه‌ته ده‌ڵێ: "ئێمه وانه‌ی ئاینمان نییه له پرۆگرامدا تا ئینجیلی تێدا بخوێنین، ئه‌وه‌ی ده‌یخوێنین مێژووی ئاینگه‌لی دنیایه به‌ئاینی ئیسلامیشه‌وه". وه‌ك رۆژی نیوه‌ڕۆ دیاره ئه‌و چیڕۆكه‌ی ئینجیل خوێندن كه بانگه‌وازی مه‌لایه‌كان باسی ده‌كا چیڕۆكێكی دروستكراوی بێ بناخه‌یه، نیاز لێی پڕكردنه‌وه‌ی مێشكی خه‌ڵكه به‌ڕك و كینه له ئاست كه‌مینه‌ی داماوی كریستیان. به‌ڵێ، له‌و قوتابخانه‌یه‌دا ئینجیل نایه‌ته خوێندن وه‌ك چۆن له قوتابخانه‌ی تریشدا قورئان نایه‌ته خوێندن. ئینجیل و قورئان له كڵێسه و مزگه‌وت و له ماڵ، خه‌ڵك ده‌یانخوێنن. خاتوونی به‌ڕێوه‌به‌ر كه به ئاین فه‌له‌یه له‌وه ده‌ترسێ تیرۆریستان ئه‌م بانگه‌وازه‌ی ئیتیحادی مه‌لایه‌كان بقۆزنه‌وه و له په‌ناوه زه‌برێكی لێ بده‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی "وه‌ك ئاشكرایه" به‌یان ده‌ركردن بانگه‌وازه بۆ خوێن حه‌ڵاڵكردن. ئه‌و مه‌لایانه ئه‌گه‌ر خه‌مخۆری ئاین بوونایه و كێشه‌یه‌كیش هه‌بوایه له‌و قوتابخانه‌یه، له رێیه‌یه‌كی تره‌وه بۆ چاره‌سه‌ر ده‌چوون نه‌ك رێی له‌هه‌رادان و خه‌ڵك لێ هاندان یان ترساندن و تۆقاندنی به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایانی. ئه‌م هه‌وڵه، بێ چه‌ند و چۆن رێخۆشكه‌رییه بۆ ئه‌لقاعیده تا فریای كوردستان بكه‌وێ و رزگاری بكا له‌و "شه‌رمه‌زارییه"ی ته‌ناهی و سه‌لامه‌تی كه تیایدا ده‌ژی. پرسیارێكی تر: باشه بۆچی رك و كینه له ئینجیل. ئه‌دی ئه‌ویش ئاینی خوا نییه و له ئاسمانه‌وه دانه‌به‌زیوه؟ ئه‌دی ئاینی ئیسلام و به‌ده‌قی قورئانی، دانی پێدا نه‌هێناون؟ "ان الژین إمنوا والژین هادوا والێابئون والنێاری من إمن بالله والیوم اڵاخر وعمل ێالحا فلا خوف علیهم ولا هم یحزنون".
رۆژی 31 تشرین یه‌ك، ئه‌و رۆژه‌ی له كڵێسه‌ی "سیده النجاه" له به‌غدا، تیرۆریسته‌كانی ئه‌لقاعیده منداڵیان به‌به‌ر چاوی دایكیه‌وه كوشت بێ ئه‌وه‌ی هیچ بیانووێكیان به‌ده‌سته‌وه هه‌بێ بۆ ئه‌و بێ ویژدانییه جگه له رك و كینه‌ی كوێرانه و جه‌هلی ره‌گ داكوتاوی هه‌زار ساڵه‌یان، هه‌مان رۆژ له هه‌ولێری خۆمان، ئیتیحادی مه‌لایه‌كان بۆ دووه‌م جار بانگه‌وازی هانده‌رانه‌ی دژی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی میدیا بڵاو كرده‌وه، كه قوتابی و مامۆستایه‌كانی ئه‌و قوتابخانه‌یه نیوه به‌نیوه موسڵمان و فه‌له‌ن. به‌خوازی خۆشیان هاتوونه‌ته ئه‌و قوتابخانه‌یه و كه‌سیان سكاڵای له به‌رنامه‌كانی نه‌بووه تا ئه‌و ده‌مه‌ی كه بانگه‌وازه‌كه‌ی مه‌لایه‌كان ژیانی پڕكردن له ترس و دڵه‌ڕاوكێ.
ترس له مه‌لا، ترسێكی به‌ڕاستییه و ده‌بێ كاربه‌ده‌ستانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌هه‌ندی وه‌ربگرن. ئه‌مانه كه ده‌بینن پێشكه‌وتنی زانست به‌جێی هێشتوون له ناخه‌وه داخ ده‌خۆن، كه ده‌بینن ژیانی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و پێش مل ده‌نێ، ئه‌وان ترس له دڵیان شاخ و باڵ ده‌كا نه‌بادا سبه‌ی رۆژ، كه‌س گوێ له رێنوێنی و ئامۆژگارییان نه‌گرێ و له سۆنگه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه، نانیان بێته بڕین. له‌به‌رئه‌مه ده‌یانه‌وێ ئه‌و به‌تاڵایییه‌ی ده‌روونی خۆیان و ترسیان له پێشكه‌وتنی ژیان، به هاته‌هات و غه‌ڵبه‌غه‌ڵبێك پڕ بكه‌نه‌وه. بێگومان كه‌س لاریی نییه له‌وه‌ی غه‌ڵبه‌غه‌ڵب بكه‌ن، مرۆڤ له شتێك تۆقیبێ ده‌نگی هه‌ر لێ هه‌ڵده‌ستێ، با بیكه‌ن و به‌زیادیشه‌وه بیكه‌ن، به‌ڵام ده‌ست بۆ گه‌مه‌ی مه‌ترسیدار و هه‌ڕه‌شه‌دار نه‌به‌ن. وه‌ك سه‌رنج ده‌ده‌ین مه‌لا له حزبه ئیسلامییه‌كان بێ په‌رژینترن له وتار و له ئاخاوتنیاندا، سڵ له هیچ بانگه‌واز و ئاخاوتنێك ناكه‌نه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بشبێ به‌مایه‌ی ترس و تۆقینی هاووڵاتییه‌كی ده‌سته‌وه‌ستان، یان رێ خۆش بكا بۆ كێشانی ده‌ستی تیرۆریستان. ئه‌م گوێ به‌هیچ نه‌دان و بێ په‌رژینییه له وتار و له هه‌ڵسوكه‌وتدا، وڵات ده‌خاته به‌رده‌می مه‌ترسییه‌وه، یان هه‌ر نه‌بێ ریسوای ده‌كا و ناوبانگه باشه‌كه‌ی لێ ده‌سێنێته‌وه. وه‌ك ده‌بینین هه‌رێمی كوردستانی ئێمه به‌حاڵ له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستاوه، بێ ژمار هه‌ڕه‌شه‌ی له‌چوارده‌وره، تاكه ئه‌رێنییه‌كی هه‌یبێ و به‌پێوه‌ی هێشتبێته‌وه ئه‌و ته‌ناهییه ناوه‌خۆیه‌یه كه ژیان و ئاوه‌دانی و گه‌شه‌ی ئابووری و هه‌موو شتێكی تری لێوه رسكاوه. بێگومان به‌بزواندنی هه‌ستی ئاینیی هه‌ست لاوازان و چڕین له‌سه‌ر ئه‌و ژێیه باریكه هه‌سته‌وه‌ره‌ی ئاین، ده‌رگه بۆ هه‌موو رووداوێكی ناخۆشی له‌ناكاو دێته وه‌كردن. كوردستان هه‌رێمێكی فره ئاین و فره مه‌زه‌ب و فره نه‌ته‌وه‌یه، به‌تایبه‌تی شاری هه‌ولێر كه زه‌مه‌ندی جیاوازییه جوان و به‌یه‌كه‌وه گونجاوه‌كانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌م و له‌وچه نابه‌رپرسیارانه نه‌یه‌نه گرتن، ناوبانگی كوردستان ده‌شێوێ، بێگومان ژیانیشی ده‌شێوێ.
6/11/2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
